کۆمهلێک له ههواڵی گرنگ..
Thursday, 06/01/2011, 12:00
چوار گیراوی سیاسی لەزیندانی ئۆرمێیە لەژوورەكانی تاكەكەسی راگیراون
لە كاتێكدا گیراوانی تری سیاسی لە زیندانی ورمێ هەڵوێست دەنوێن لەبەرامبەر، بردنی لەناكاوی حسێن خزری، چوار لەو چالاكانە دەخزێنە ژورەكانی تاكەكەسیییەو هەتا ئیستاش لەو ژورانەدا ڕاگیراون و لێكۆڵینەوەیان لەگەڵدا دەكرێت. یەكێك لەو چالاكانە، "عەلی ئەحمەد سلێمان" پێرێ ئێوارە لە زیندانی ورمێیەوە بۆ ئیدارەی ئیتلاعات گوازرایەوەو دوێنی رەوانەی زیندانی ورمێ كراوەتەوەو لە ژورەكانی تاكەكەسیدا بەند كراوە. هەروەها "ئەحمەد تەمویی"و "حوسێن میرزایی" و "حەبیبوڵا گوڵپەری پوور" تا ئێستاش لە قەرەنتینەی زیندانی ئورمێ ڕاگیراون و لەوێدا لەلایەن كاربەدەستانی ئیدارەی ئیتلاعاتەوە لێكۆڵینەوەیان لەگەڵدا دەكرێت.
ئەمڕۆ ساڵیادی لەسێدارەدانی چالاكی سیاسی كورد"ئیحسان فەتاحیان و فەسیح یاسەمەنی"یە
سەرلەبەیانی 6ی ژانویەی 2010 تەنیا كەمتر لە دوو مانگ دوای لە سێدارەدانی چالاكی سیاسیی كورد ئیحسان فەتاحیان، "فەسیح یاسەمەنی" چالاكی سیاسیی كورد لە سێدارە درا. پار لە ڕۆژێكی وەك ئەمڕۆدا، فەسیح یاسەمەنی، گیراوی سیایی كورد، لە زیندانی خۆی لە سێدارە دراوە.
كاربەدەستانی ڕژیم بە بنەماڵەی یاسەمەنیان ڕاگەیاند، كە دوای 6 مانگی تر بچن بۆ وەرگرتنەوەی تەرمی ڕۆڵەكەیان. سزای لەسێدارەدانی فەسیح یاسەمەنی كە پێشتر لە دادگای ڕژیم لە "خۆی" سەپێنرابوو، لە لایەن دەزگای دادی شاری ئورمیەوە پشتڕاست كرابۆوە. یاسەمەنی سێ ساڵ و نیو بەر لە ئێستا، لەگەڵ 5 كەس لە خەڵكی گوندەكەی خۆی، لەوانە باپیرەی، دەستگیر كراو لە لقی 1ی دادگای ڕژیمی شاری ئورمیە، بە تۆمەتی ئەندامەتی لە پارتی ژیانی ئازادی كوردستان پەژاك، سزای لەسێدارەدانی بەسەردا سەپێنرا. سزای سەپێنراو بەسەریدا، لە دادگای پێداچوونەوەدا لە پارێزگای ئورمیە، جارێكی تر پشتڕاست كرابۆوە.
سەرەڕای ئەوەی كە یاسەمەنی هیچ بەڵگەیەكی لەسەر ئەندامەتی لە پەژاكدا لە بەردەستی ڕژیمدا نەبوو، دوای ئەشكەنجەیەكی دژوار و شكایەتی وەزارتی ئتلاعات، سزای لەسێدارەدانی بەسەر دا سەپێندرا. سەرئەنجام فەسیح یاسەمەنی تەمەنی 27 ساڵ و باوكی دوو منداڵ، لە ڕێكەوتی 6 ژانویەی 2010 لە سێدارە درا.
پەژاك: مانگی بەفرانبار، مانگی شەهیدان و پێداگری لەسەر رێبازی ئازادییە
كۆردیناسیۆنی پاڕتی ژیانی ئازادی كوردستان- پەژاك بە دەركردنی لێدوانێك لە ژێر ناوی "لە ساڵیادی شەهیدانی بەفرانبار، سیاسەتی كوشتار و ئێعدامی گەلی كورد تێكدەشكێنین"، تیشك دەخاتە سەر سیاسەتەكانی دەوڵەتی ئێران، بەتایبەت سیاسەتی لەسێدارەدان. پەژاك لە سەرەتای لێدوانەكەی دا سەبارەت بە گیانلەدەستانی تیكۆشەرانی كورد لە مانگی بەفرانباردا بەو شێوەیە دەنووسێت: مانگی بەفرانبار مانگی شەهید بوونی هەڤاڵانمان حەسەن حیكمەت دەمیر ناسراو بە عەگید، سەنەم ئەریشەن ناسراو بە رۆناهی، هەورام و فەسیح یاسەمەنی یە.
لەسێدارەدانی شەهید فەسیح یاسەمەنی بەردەوامی قۆناخێكی نوێ لە سیاسەتی كوشتار و لە سێدارەدانی گەلی كورد لە كەسایەتی گیراوانی سیاسی بە تایبەت ئەندامانی پاڕتیماندایە كە بە لەسێدارەدانی هەڤاڵ حەسەن حیكمەت دەمیرەوە دەستی پێكرد. پەژاك دەستپیكردنی جێبەجێكردنی سزاكانی لەسیدارەدان وەك قۆناغێك بەناو دەكات و هەڵسەنگاندنیكی بەو شێوەیە دەكەت: بەدەستپێكردنی ئەم قۆناخە لەلایەن كۆماری ئیسلامی ئێرانەوە لە دژی گەلەكەمان ڕەوتێكی نوێی نیزامیگەری و تۆتالیتاریستی هاتە ئاراوە و دواتر ئەم قۆناخە بە لەسێدارەدانی هەڤاڵ فەسیح یاسەمەنی و دواتریش هەڤاڵان شیرین، فەرزاد، عەلی، فەرهاد و كودەتای سەربازی ڕژێم لە دژی تێكۆشانی ئازادیخوازی و دیموكراسیخوازی گەلانی ئێران كە لە ئاستی هەرە بەرزدا پێشەنگایەتی ئازادیخوازانەی گەلی كوردی ئامانج گرتبوو، درێژەی پێدرا.
بە كردەوەكردنی قۆناخی نیزامیگەری یەكجارەكی لە كوردستان، لە بەرامبەر تێكۆشەرانی گەلی كورد و پاڕتیماندا، گرینگی پێگە و میسیۆنی گەلی كورد و پاڕتیمان بۆ پێشەنگایەتی تێكۆشانی دیموكراسی لە ئێڕاندا بە ڕوونی نیشان دەدات. لەو چوارچێوەیەدا خۆڕاگری هەڤاڵانمان لەژێر گوشار، ئەشكەنجە و ئێعدامدا لەبەرچاوە و لەسەر ئەو ئەساسە، بە بڕیاربوونی پاڕتیمان و گەلەكەمان، ەێزی ئێمە بۆ تێكشاندنی ئەم قۆناخە دەردەخاتە پێش.
كۆردیناسیۆنی پەژاك لە درێژی لێدوانەكەیدا بەو شێوەیە باس لە تێكۆشانی هەڤاڵانیان دەكەن لە زیندانەكەندا: -لەكاتێكدا كۆماری ئیسلامی بڕیار دەدات كوردستان و هەموو ئێران بكات بە زیندانێكی گەورە، خۆڕاگری هەڤاڵانمان و تێكشكاندنی ئیرادەی ڕژیم لەناو زینداندا، ڕاستەوخۆ پۆچەڵ كردنەوەی ئەم سیاسەتەیە؛ زیندان لە پارادیگمی جمەوری ئیسلامیدایە، باوەڕ پێكراوترین شوێنە بۆ دامەزراندنی سیاسەتەكانی تێكشكاندنی ئیرادەی مرۆڤ و كۆمەڵگا. هەر بۆیە تێكشكاندنی ئیرادەی ڕژیم، بە ڕووحێكی بەردخودانی لەزینداندا، هەنگاوی هەرە پیرۆزی ئازادیخوازییە لەم قۆناخەدایە. لەو چوارچێوەیەدا پێویستە هەموو كەسایەتی و گرووپ و لایەنێك لە كوردستاندا لە نرخ و بههای خۆڕاگری هەڤاڵانمان لە زیندانەكانی ڕژیمدا تێبگات و بهەەندیان وەربگرێت.
كۆردیناسیۆنی پارتی ژیانی ئازادی كوردستان پەژاك لەو بەشەی لێدوانەكەیدا سەرەڕای باس كردن لە بەرخۆدانی فەسیح یاسەمەنی، ڕادەگەیەنێت كە ئەو بەرخۆدانە، وەڵامێكە بۆ هەموو ئەو كەسایەتی و لایەنانەی كە دەخوازن هەڵوێستی ئازادیخوازانی گەلی كورد لە زیندانەكاندا، واتایەكی تاكەكەسی و ناسیاسی پێبدەن و بچووكی بكەنەوەیە.
كۆردیناسیۆنی پەژاك لە درێژەی لێدوانەكەیدا باس لە تیكۆشانی گیراوی سیاسی كورد فەسیح یاسەمەنی دەكات و ڕادەگەیەنێت: هەڤاڵ فەسیح، ئەگەرچی كادیرێكی ڕەسمی پاڕتیمان نەبوو، بەڵام پەیوەست بوونی بە تێكۆشانی ئازادیخوازیمان و نرخ و بههاكانی بزوتنەوەی ئاپۆچێتی بە ڕۆحی فیدایی ئەو، نیشاندەری قەبووڵ كردنی كولتورری بەرخۆدانی پاڕتیمان و هەڤاڵانمان لەلایەن گەلی كوردەوەیە. خۆڕاگری هەڤاڵ فەسیح وەڵامێكە بۆ هەموو ئەو كەسایەتی و لایەنانەی كە دەخوازن هەڵوێستی ئازادیخوزانی گەلی كورد لە زیندانەكاندا واتایەكی تاكەكەسی و ناسیاسی پێبدەن و بچووكی بكەنەوەیە.
پەژاك زیاتر باس لەو هەوڵوێستە دەكات و بەو شێوەیە دەنوسێت: لەكاتێكدا ڕژیم لە كۆنسێپتێكی سیاسی بەرفراواندا هەوڵی لەناوبردن، كوشتار، تێكشكاندنی جەستەیی و كۆمەڵایەتی و كولتوری گەلی كورد دەدات، بانگەشەی تاقمێك لایەن و كەسایەتی "بۆ ئەوەی بهەەر كەسێك گیانی خۆی لە مردن خڵاس بكات" دەكەوێتە خزمەت كام سیاسەتەوە ئاشكرایە. ئەو كەسانەی كە یادكردنەوە و پێداگری لەسەر قارەمانێتی شەهیدانی لەسێدارەدراو گەیاندنی دەنگی ئەوان بە كۆمەڵگا و ڕای مرۆڤایەتی وەكو بەرژەوەندیخوازی سیاسی بەناو دەكەن، ڕاستەوخۆ لە دژی ویست و ئیرادەی گەلی كورد بۆ خۆڕاگری لە دژی سیاسەتەكانی كۆماری ئسیلامی دەردەكەون.
ئەو كەسانەی دەتوانن هەلپەرستانە خەریكی خەڵاسكردنی ژیان و گیانی خۆیان لە مردن بن، بەڵام ئەو مافەیان نییە ئەوە وەك چەمك و شێوازی تێكۆشان و بەرخۆدان بەسەر گەلی ئێمەدا داسەپێنن.
هەڵوێستی هەڤاڵ فەسیح و خۆڕاگری ئەو، هەڵگری ئەو پەیامە بۆ ئەو كەسایەتیانەیە. هەوڵدان بۆ كەم ڕەنگ كردنەوەی ناسنامەی سیاسی و ئیدئۆلۆژیكی هەڤاڵانمان لە زیندانەكان لە ژێر ناوی مافی تاكەكەسیدا، هەوڵدانە بۆ كەم ڕەنگكردنەوەی كاریگەری كولتووری خۆڕاگری بزوتنەوەكەمان لەسەر گەلی كورد. لە كۆتایدا، كۆردیناسیۆنی پەژاك بە ئاماژەدان بە چالاكییەكانی وڵامدانەوە لە بەرامبەر جێبەجێكردنی سزاكانی لەسێدارەدان، ڕادەگەیەنێت: -هەڵوێستی قارەمانانەی هەڤاڵ سەنەم ئەریشەن ناسراو بە ڕۆناەی بۆ وەڵامدانەوەی لەسێدارەدانی هەڤاڵ عەگید، نوێنەرایەتی ڕۆح و كولتووری خاوەندارێتی لە ڕێبازی شەهیدانی زیندان دەكات. هەروەها لە ساڵیادی شەهید بوونی سەنەم ئەریشەندا سەر لە نوێ بڕیارمان لەگەڵ گشت شەهیدان نوێ دەكەینەوە و ڕێبازی ئەوان وەك ەێڵی تێكۆشان لە دژی هەموو دیاردە قیزەونەكانی داگیركاری و چەوساندنەوە بەردەوام دەكەین. لەبەرامبەر ڕۆحی فیدایی ڕۆناەی و هەورامدا، سیاسەتی كودەتا و نیزامیگەری و پاكتاوكاری شانسی سەركەوتنی نیە. ئەوە پەیامێكە كە كۆماری ئیسلامی ئێران پێویستە زۆر بە ڕوونی بیخوێنێتەوە. بەتایبەتی لەم ڕۆژانەدا كە ئەحمەدینەژاد، ئامادەكاری سەردانی شاری خۆی وەكوو شوێنی لەسێدارەدانی شەهید فەسیح یاسەمەنی دەكات، ڕادەگەیێنین كە پێداگری لەسەر ڕوانگەی ئاسایشی و سەركووتكاری و بەردەوام كردنی سیاسەتی لەسێدارەدان لە دژی گەلی كورد، تەنیا و تەنیا رووبەڕووی تێكۆشانی ئازادیخوازانی كورد دەبێتەوە.
گیراوانی سیاسی، لەساڵیادی لەسێدارەدانی فەسیح یاسەمینی دا، تەئكید لەسەر بەرخودان دەكەنەوە
لەساڵیادی لەسێدارەدانی فەسیح یاسەمنیدا؛ گیراوانی كورد لە زیندانەكانی ئورمیە ،زەنجان، قەزوین، ئەردەبیل بە دەركردنی لێدوانێك یادی ئەو چالاكە كوردەیان بەڕز ڕاگرت. لێدوانەكی گیراوان بە سەردێری"لە ساڵیادی لە سێدارەدانی فەسیح یاسەمینی دا رۆحی بەرخوەدان بەرز را دەگرین" دەستپێدەكات . گیراوانی كورد سەرنج ڕادەكێشنە سەر مێژووی تێكۆشانی گەلی كورد و ڕادەگەیەنن: بەساڵانە كە گەلی كورد رووبەرووی هەموو چەشنە زوڵم و زۆر و ئەشكەنجە بوەتەوە. گەلی كورد لەرۆژهەڵاتی كوردستان ڕووبەڕووی هەموو چەشنە سیاسەتێكی لەناوبردن بووەتەوە لە لایەن حكومەتی ئێرانەوە. لە لێدوانەكەدا باسی تێكۆشانی چالاكی سیاسی كورد فەسیح یاسەمینی دەكرێ و دەگووترێ : سیاسەتی ئینكار، قڕكردن و بەتەسلیم گرتنی شۆرشگێران بە بەرخەدانی هەڤاڵانی وەكوو فەسیح، هەڤال عەگید و 4 هەڤاڵی دیكەمان لەزیندانی ئەوینی تاران، تێك چووە و رژێم چەندەش پێداگری لەسەر بكات ناتوانێت ئەنجام بگرێت، چوونكو رۆحی بەرخوەدان بەپێشەنگی هەڤاڵانمانەوە خولقاوە و ئێدی كۆتایی پێ نایێت. گیراونی كورد لە كۆتایی لێدوانەكەیان دا پایامێكی بەو شێوەی دەدەن: ئێمەش وەكوو ئەو هەڤاڵانەی كە لە گرتووخانەكانی ئێراندا لە ژێر هەموو چەشنە ئەشكەنجەیەكداین، بەپابەند بوونمان بەرێ و رێبازی ئەو هەڤاڵانە و گرێدان بەرۆحی بەرخوەدانی ئەوان، یادی هەڤاڵ فەسیح و هەروەها هەڤاڵانی دیكە بەرز رادەگرین و سۆزو پەیمانی خۆمان دووبارە دەكینەوە.
كۆمەڵەی مافی مرۆڤ لەئەنكەرەوە، سزای سێدارەدانی لەلایەن رژێمی ئێرانەوە شەرمەزار كرد
لە سێدارەدانی مرۆڤەكان لە ئێران بە لێدوانێكی چاپەمەنی هاوبەش لە ئەنكەرە پایتەختی توركیا شەرمەزار كرا. لە لێدوانە چاپەمەنیەكەدا بانگ لە دەوڵەتی ئێران كرا كە كۆتایی بە لەسێدارەدانی مرۆڤەكان بێنێ. بە مەبەستی شەرمەزار كردنی لە سێدارەدانی مرۆڤەكان لە ئێران كۆمەڵەی مافی مرۆڤ لەگەڵ مەزڵومدەر، كۆمەڵەی حقوق ناسانی سەردەم، ئەمنستی ئەتەرنشاڵ لقی توركیاو ژمارەیەك رێكخراوی دیكە لیدوانێكی هاوبەشی چاپەمەنیاندا. چالاكییەكە لە بەردەم باڵیوزخانەی ئێران لە ئەنكەرە پێكهات و پانكارتێك لە لە سەری نووسرا بوو" ئێران، چین، عەربستان، ئەمریكا، كۆریای باكوور، پاكستان ... سزای لە سێدارەدان هەڵگرن" بەرز كرابووەوە. سەرۆكی گشتی كۆمەڵەی مافی مرۆڤ "ئوزتورك تورك دۆغان" لێدوانە هاوبەشەكەی خوێندەوە. تورك دۆغان رایگەیاند كە ئێران و چین دوو وڵاتن كە زۆرترین ژمارەی سزای لە سێدارەدان جێبەجێ دەكەن. تورك دۆغان دەسنیشانی كرد كە لەو وڵاتانەی كە سزای لە سێدارەدانی تێدا جێبەجێ دەكرێ، كێشەی جددی دیموكراسییان هەیەو گووتی:" ئەو وڵاتانە لە جێگای ئەوی كە كێشەی دیموكراسی ناوخۆی خۆیان چارەسەر بكەن، بە لە سێدارەدان دەیانەوێ سەری ئەو كێشانە بگرن. ئێران بە تایبەت بە دادگایكردنی نادادپەروەرانە سزای لە سێدارەدان بە سەر گیراوانی كورددا دەسپێنێ. ئێمە وەكوو رێكخراوەكانی مافی مرۆڤ لە بەرامبەر ئەوە بێدەنگ نابین. لە لێدوانەكەدا بانگ لە دەوڵەتی ئێران دەكرێ كە بە زووترین كات پەیمانە نێو نەتەوەیەكانی دژ بە لە سێدارەدانی مرۆڤەكان واژۆ بكات و كۆتایی بە لە سێدارەدانی مرۆڤەكان بێنێ. یوسوف ئاڵاتاش جێگری سەرۆكی رێكخراوی مافی مرۆڤی نێو نەتەوەی رایگەیاند كە جێبەجێكردنی سزای لە سێدارەدان لەم سەدەیەدا شەرمێكی مەزنی مرۆڤایەتییە. دواتر چالاكوانان ویستیان لێدوانەكەیان پێشكەشی باڵیوزخانەی ئێران لە ئەنكەرە بكەن، بەڵام لە بەر ئەوەی دەرگاكانی خۆیان داخستبوو، نەیانتووانی بیدەن پێیان.
سەردانەكەی، وەزیری دەرەوەی ئێران، بەمەبەستی هۆشیاركردنەوەی لایەنە ئێراقییەكان بوو
دوێنێ سەرپەرشتیاری وەزارەتی دەرەوەی ئێران عەلی ئەكبەر سالحی گەیشتە بەغدا و لەگەڵ كاربەدەستانی ئەو وڵاتە كۆبۆوە. ئەمرۆش سەردانی سیستانی، گەورە مەرجەعی شیعەكانی كرد لە نەجەف. عەلی ئەكبەر سالحی كە دوای وەلانانی مەنوچهەیر موتەكی ئەركی بەڕیوەبردنی وەزارەتی دەرەوەی ئێرانی پێدراوە، دوێنێ گەیشتە بەغدا و لەگەڵ كاربەدەستانی ئەو وڵاتەدا كۆبۆوە. لە دیدارەكەیدا ساڵحی چاوی كەوت، بە نووری مالكی سەرۆك وەزیران، هوشیار زیباری وەرزی دەرەوە، جەلال تاڵەبانی سەرۆككۆمار، ئۆسامە نۆجەیفی سەرۆكی پارلەمان و سید عەمار حەكیم سەرۆكی مەجلیسی باڵای ئیسلامی ئێراق. زانراوە لە كۆبونەوەكاندا باس لە سەرلەنوێ دیاری كردنەوەی سنورەكانی ئەو دوو وڵاتە، حكوومەتی نوێ ئێراق و هەروەها سەبارەت بە پارتی ژیانی ئازادی كوردستان پەژاك و ڕێكخراوی مۆجاەێدین بە بەرفراوانی باس و گفتوگۆ كرا. بە وتەی هەواڵنێری"مێهر" زێباری لە دیدار لەگەل عەلی ئەكبەر ساڵحی رایگەیاندووە: یاسای بنچینەیی ئێراق ڕێگا نادات بە هیچ گرووپێكی جەكدار لە خاكی ئێراقەوە لە دژی وڵاتانیتر، بكەونە هەوڵدانەوە. عەلی ئەكبەر سالحی لە درێژەی دیدارەكەید ئەمڕۆ لە شاری نەجەف سەردانی"عەلی سیستانی" مەرجەعی شیعەكانی ئێراقی كرد. سالحی لە كۆنگرەیەكی رۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند: ئەو پەیامیخامنەیی ڕابەری كۆماری ئیسلامی گەیاندۆتە مەرجەعی باڵای شیعەكانی ئێراق، بەڵام هیچ ئاماژەیەكی بە ناوەڕۆكی ئەو پەیامە نەكرد. عەلی ئەكبەر سالحی ئەمڕۆ كۆتایی بە دیدارەكەی هێنا وگەڕایەوە بۆ تاران.
پەژاك: هەژموونی ئێران بەسەر حكومەتی نوێ ئێراقەوە، لەسەردانەكەی وەزیری دەرەوەی ئێران بۆ ئێراق رەنگی دایەوە
پارتی ژیانی ئازادی كوردستان پەژاك وڵامی قسەكانی دوێنی وەزیری دەرەوەی ئێراق وشیار زێباری دایەوە كە تەڤگەری ئازادی گەلی كوردی وەك ڕیكخراوەیەكی ترۆریستی بەناو كردبوو. پەژاك ڕادەگەیەنێت كە تێكۆشانی ئازادیخوازی گەلی ڕۆژهەڵاتی كوردستان و لێگەرینی گەلانی ئێران، لەپێناوی ئاشتی و دیموكراسی دایە. دوێنێ هۆشیار زێباری وەزیری دەرەوەی ئێراق و عەلی ئەكبەر ساڵحی، سەرپەرستیاری وەزیرانی كاری دەرەوەی ئێران لە چاوپێكەوتنێكدا بەبێ هیچ بنەمایەكی حقوقی و سیاسی، بەبێ هیچ بەڵگەیەك لە ژێستێكی سرف سیاسیدا، پاڕتیمان پەژاك وەك رێكخستنێكی تیرۆریستی ناوزەد دەكەن. ئەو چاوپێكەوتنە كە بەو هەڵوێستە ناوەرۆكی خۆی دەردەخاتەڕوو، گوزارە لە كاریگەرییەكانی كۆماری ئیسلامی ئێران لەسەر حكومەتی ئێراق و قۆناخی سیاسی ئەو وڵاتە دەكات. ئەو كارییگەریەی كۆماری ئیسلامی لەسەر ڕەوشی سیاسی لە ئێراقدا بە تیرۆر، ئاژاوە و ناكۆكی نانەوە خۆی دەنوێنێت و لە لایەن زۆر لایەنیشەوە ئەو دەستێوەردانە پشتڕاست كراوەتەوە. پەژاك سەبارەت بە هەڵوێستی دوێنی وەزیری دەرەوەی ئێراق هۆشیار زێباری بەو شێوەیە دەنوسێت: ئەم هەڵوێستە نزیكایەتیەكی نائەخلاقییەو گشت بنەماو پێوانەكانی تێكۆشانی ئازادی و دیموكراسیخوازی كە دەتوانێت خزمەت بە ئاشتی و تەبایی گەلانی رۆژهەلاتی ناوین بكات، بنپێدەكات. ئەو هەڵوێستە لەو سۆنگەیەوە جێگای ڕەخنەیەو شەرمەزاركردنە كە لەلایەن كەسایەتیەكی كوردەوە كە لە سەر ئەساسی تێكۆشان و خوێنی شەهیدانی كوردستان بۆتە وەزیری دەرەوە، ڕادەگەیەندرێت. ئەوە لە كاتێكدایە كە گەلی كورد و تێكۆشانی ئازادیخوازیەكەی لە ڕۆژهەڵاتی كوردستان بە درێژایی مێژووی قوربانی تیرۆرو توندوتیژی دەوڵەتی كۆماری ئیسلامی ئێران دەبێتەوە. پەژاك بەو شێوەیە هەڵوێستی خۆی لەدژی قسەكانی دوێنی هۆشیار زێباری دەردەبڕێت: ئێمە، وەك پارتی ژیانی ئازادی كوردستان ئەو هەڵوێستە وەك پشتگیریی كردن لە تیرۆر ناوزەد دەكەین. وەك هەنگاوێك لە دژی هەر چەشنە مافخوازی و تیرۆریزەكردنی تێكۆشانی ئازادیخوازی گەلی كورد دەبینین و لەو بڕوایەداین ئەو هەڵوێستە بەشێكە لە كۆنسێپتی پەرەپێدانی شەڕ و داگیركاری لە ئاستی كوردستاندا. لێرەدا بانگمان بۆ حكومەتی هەرێمی كوردستان ئەوەیە كە لەدژی ئەو لێدوانە خاوەن هەڵوێست بن و ئەرك و بەرپرسیارێتی نەتەوەیی و دیموكراسیخوازانەی خۆیان پێكبێنن. بە تایبەتی بانگمان ئاراستەی گەلە كۆڵنەدەرەكەمان لە باشووری كوردستان، جەوانان و ڕۆشنبیران دەكەین كە ئەو هەڵوێستە مەحكوم بكەن و داوای شیكردنەوە لە وەزارەتی كاری دەرەوە و وەزیرەكەی بكەن.
سەرەڕای قۆناخی بێ چالاكی، ئەرتەشی تورك، گۆڕ بە پەلامارە سەربازییەكانی خۆی دەدات
دووای شەڕەكەی" كەربۆران" ئەمجارە لە ناوچەی"دێە"ی سێرت لە ئەنجامی ئۆپەراسیۆنەكانی ئەرتەشی تورك شەڕ هاتە ئاراوە. لە لایەكیتر ڕاگەیەندرا كە دووای ئۆپەراسیۆنەكانی هەریمی" كلوپ"ی ئامەد، سەربازانی تورك 2 تەرمیان بردووەتە ساردخانەی نەخۆشخانە. سەربازانی ئەرتەشی تورك لە ناوچەی"دێە"ی سێرت، لە هەرێمی چالدەر بە هەلیكۆپتەر دەستیان دایە ئۆپەراسیۆنێك. سەرچاوە هەرێمیەكان ڕایانگەیاند كە لە نێوان سەربازانی تورك و گەریلاكانی " هەپەگە" شەڕ هاتووتە ئاراوە. ڕاگەیەدنرا كە ژمارەیەكی زۆر، سەرباز، بەكرێگیراو و هەلیكۆپتەر ڕەوانەی هەریمی ئۆپەراسیۆنەكە كراون. تا ئێستا سەبارەت بە ئەنجامی ئەو ئۆپەراسیۆنە هیچ زانیاریەك ڕانەگەیەندراوە. لە لایەكیتر لە ناوچەی"كلوپ"ی ئامە سەربازانی تورك بە ئاشكرا دەستیان داوەتە ئۆپەراسیۆن. ڕاگەیەندرا كە سەربازان 2 تەرمیان بردووەتە سەردخانەی نەخۆشخانەی دەوڵەتی. تا ئێستا سەبارەت بە ناسنامەی ئەو 2 كەسە هیچ زانیاریەك نەزانراوە.
گەل خاوەندارییەتی لە شەهیدانی رێگای ئازادی دەردەكەون
یەكێكی تر لەو گەریلایانەی لە 27 ی دێسەمبری مانگی ڕابردوودا لە شەڕیكدا لە كوربۆران گیانی لەدەستدابوو، مەحمود كڵج ئەسڵانە. دوێنێ تەرمی گەریلاكە لە لایەن بنەماڵەكەیەوە وەرگیراوە. ئاشكرا بووە كە ئاسەواری ئەشكەنجە، بەجەستەی گەریلاكەوە هەبووە. دوێنێ بنەماڵەی گەریلا، فرات پالۆ و بەرێوەبەرانی بەدەپە و زیاتر لە دوو هەزار كوردستان بۆ وەرگرتنەوەی تەرمی گەریلاكە چونە بەردەم نەخۆشخانەی كەربۆران. جەماوەر، پەیتا پەیتا دروشمەكانی شەهید نامرن و بژی سەرۆ ئاپۆیان دەوتەوە. دوای ئەنجامدانی پێداویستییە دینیەكان، ئاشكرا بوو كە ئاسەواری ئەشكەنجە بە جەستەی گەریلاكەوە دیار بووە. دوواتر بنەماڵەی گەریلاكە ، تەرمەكەیان بردەوە گوندی "ئاڤدیرك" لە ناوچەی ئەل ئەزیز" و كوردستانیان بە دروشمی" شەهید نامرن" تەرمەكەیان بەخاك سپارد. و دواتر جەماوەری بەشدار بوو سەردانی ماڵەی سەرەخۆشی گەریلا"مەحمود كڵج ئەسڵان"یان كرد.
دارستانەكانی كوردستان، لەوەرزی زستانیشدا، دەسوتێندرێن
بە گوێرەی ئەو زانیاریانەی لە ڕۆژهەڵاتی كوردستان بەدەستمان گەیشتووە، ڕۆژی دووشەممە 3ی ژانویە 2 حاڵەتی ئاگرتێبەردان لە دەوروبەری گوندەكانی "بەرقوڕوو" و "دەرەوەران" ڕوویدا لە ئەنجامی هەوڵی ژینگەپارێزان تووانرا ئەو ئاگرانە كۆنتڕۆڵ بكرێت. جێ باسە ئەمساڵ لە هەر چوارلای كوردستان ئاگر لە دارستانەكان بەردرا. لە ئیلامەوە تا ئامەد دارستانەكانی كوردستان لەلایەن دەوڵەتە داگیركەرەكانەوە بەشێوەیەكی سیستەماتیك ئاگریان تێبەردرا . لە ساڵی ڕابردوودا هەزاران ەێكتار لە دارستانەكانی ڕۆژهەڵاتی كوردستان لەلایەن دارودەستەكانی ڕژیمی ئێرانەوە، سووتێندران. تەنیا لە هەرێمەكانی مەریوان و سەوڵاوا لە ساڵی 2010دا نزیكەی 900 حاڵەتی ئاگرتێبەردان تۆمار كراوە.
خۆپیشاندانی خوێندكاران لە شاری سلێمانی ڕووبەڕووی دەسترێژی گوللە كرایەوە
كاتژمێر 12ی نیوەرۆی ئەمرۆ زیاتر لە 250 خوێندكار لەبەشە ناوخۆییەكانی قلیاسان بە ەۆی نەبوونی خزمەتگوزاریی لە بەشە ناوخۆییەكەیان دەستیان دایە خۆپیشاندانو جادەی سەرەكی سلێمانی دوكانیان داخست، بە گوێرەی زانیاریەكان لە كاتی خۆپیشاندانەكەدا. چەند ئۆتۆمبیلێكی جام رەش بەوێدا تێدەپەڕ بوون و تەقەیان بەسەر خوێندكاراندا كردووە. دوواتر خوێندكاران لەبەردم بەشە ناوخۆییەكەیان درێژەیان دا بە ناڕەزایەتی دەربڕین. بەدوای رۆیشتنی ئۆتۆمبێلە جام رەشەكان ەێزەكانی ئاسایش چوونەتە بەردەم بە شەناخۆییەكە، سەرچاوەیەك لە ەێزەكانی پۆلیس سەبارەت بەو ئۆتۆمبێلە جام رەشە وتوویەتی "ئێمە لەو كاتەدا لێرە نەبووین و ئاگادار نین كێ بوون".
گوشاری سەر چالاكانی سیاسی ـ مەدەنی لەلایەن رژێمی ئێرانەوە بەردەوامن
بە گوێرەی ماڵپەڕی" هەرانا" حۆجەتۆلسەلام عەلی عێبادی جامخانە، 61 ساڵە و لە گیراوانی دەیەكانی 50 و 60 لە گەل دوو كوڕەكەی و زاواكەی بە گشتی ڕووبەڕووی سزای18 ساڵ و نیو زیندان و دوور خرانەوە بۆ ماوەی 10 ساڵ بۆ زیندانی "خەڵخاڵ" بوونەوە. لە لایەكیتر ڕۆژی 4 شەممە 15ی بەفرانبار گیراوی سیاسی و بەڕێوەبەری مانگنامەی" نامە" لە دادگای شۆڕشی ساری تاران دادگای كرا و ووبەڕووی سزای 6 ساڵ زیندان و بێبەش بوون لە كاری سیاسی كرایەوە بۆ هەمیشە. بووەوە. سەمیمی لە ڕێكەوتی 23ی جوەزەردانی ساڵی 1388 لە لایەن ەێزەكانی ئیدارەی ئیتلاعات دەستەبەر كراو و ماوەی 4 مانگ لە ژوورەكانی تاكەكەسی ڕاگیرابوو. لە درێژەی گوشارەكان"مۆرتەزا گولیزادە" بەڕێوە ناوەندی پڕووپاگەندی هەڵبژاردنی میر حسەین مووسەوی" لە پارێزگای مەركەزی بە تۆمەتی بەشداری كردن لە رێوڕەسمی بە خاك سپاردنی ئایەتۆڵلا مۆنتەزێری ڕووبەڕووی سزای یەك ساڵ زیندان بووەوە.
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست