ئاسایشی كەلار نهیهێشت چالاكی بۆ خاوەن دەركەوتن لە رێبەر ئۆجەلان پێك بێت
Friday, 11/12/2009, 12:00
ئەمڕۆ كاتژمێر سێ پاش نیوەڕۆ لە قەزای كەلاری دەڤەری گەرمیان رێكخستنەكانی پارتی چارەسەری دیموكراتی كوردستان بە مەبەستی شەرمەزار كردنی گۆشەگیری و چاڵی مردن لەبەرامبەر بە رێبەری گەلی كورد خواستیان چالاكییەك پێك بهێنن، بەڵام بە هۆی دەستێوەردانی ئاسایش نەیانهێشت كە چالاكییەكە ئەنجام بدرێت و هاوكاتیش لەگەڵ ئەوەی كە نەیانهێشتووە چالاكییەكە پێك بێت، ئاسایشی كەلار دەستی داناوەتە سەر سەرجەم پۆستەرو كامێراو لافیتەكانی چالاكڤانان و تەنانەت بێرێزیشیان بە چالاكڤانان كردووە. شایانی باسە بۆ بەشداری بوون لەم چالاكییە كە بڕیار بوو لە بەردەم سەنتەری هەڵبەجەوە بۆ نێو بازاری شارەكە پێك بێت هەموو لایەنێك ئاگادار كرابوونەوەو جەماوەرێكی زۆریش بۆ بەشداری لە جێ چالاكییەكەدا ئامادە بوون.
پێویستە ئەوەش بوترێت كە ئاسایشی ووتوویەتی بە هیچ شێوەیەك ناهێڵین بۆ ئەم مەبەستە چالاكی پێك بێننن.
لەحاڵێكدا گەلی كورد بە گشتی و بەتایبەتیش لە باكووری كوردستان بۆ شەرمەزار كردنی چاڵی مردن لەبەرامبەر بە رێبەرئاپۆ لە نێو چالاكیدانە، بەڵام هێزەكانی ئاسایش و دەسەڵاتدارانی هەرێمی كوردستان، بێ ئەوەی كە خاوەن هەڵوێستێكی نەتەوەیی بن، لە دژی چالاكڤانانیشن و ناهێڵین چالاكی پێك بێنن.
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست