کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


عەبدوڵڵا ئۆجەلان: با خێمەكانى چارەسەرى دیموكراتیك ببنە ئاكادیمیاى سیاسەت

Saturday, 09/04/2011, 12:00


عەبدوڵڵا ئۆجەلان لە دیدارى خۆیدا تیشكى خستە سەر دیدارەكانى ئیمڕاڵى و دەستنیشانى كرد كە دیدارەكان لە ئیمڕاڵی، لە قۆناغى پێشنیازى كرداریدان و ئەگەر ئەمە پێك بێ، دەكرێ هەنگاوى ئەرێنى بهاویژرێن.
ئۆجەلان داواى لەگەلى كورد و گەریلاكانى كرد، هەتا هەڵبژاردنەكان بە گوێرەى پاراستنى ڕەوا هەڵسوكەوت بكەن، بەڵام لە بەرامبەر هێرشەكاندا پاراستنێكى چالاك بكەن.
عەبدوڵڵا ئۆجەلان لە دیدارى حەفتانەى خۆیدا لە گەڵ پارێزەرانی، دیدارەكانى ئیمڕاڵیى نرخاندن و بانگێكى وەهاى لە گەلانى توركیە كرد:
ئامانجى ئێمە لەو دیدارانەى لێڕە بەڕێوەیان دەبەین ئەوەیە كە، ئێمە پرسى كورد بە گوێرەى دەستوورێكى بنچینەیى دێموكراتیك، چارەسەر بكەین. هێشتا ڕوون نییە ئەو دیدارانە بە چ ئەنجامێك دەگەن. گەلى توركیە دەبێ ئەمە باش بزانێ؛ پێشخخستنى چارەسەرى بە گوێرەى دەستوورێكى بنچینەیى دێموكراتیك، بە واتاى پێكهێنانى یەكێتیەكى دێموكراتیك وكۆتاییهێنان بە توندوتیژى دێ. یەكێتیى و یەكگرتنى دێموكراتیك، دەكرێ بە گوێرەى دەستوورێكى بنچینەیى دێموكراتیك پێك بێ. ئەو دیدارانە دەبێ بەو شێوەیە ببنە مایەى تێگەیشتن.
ئۆجەلان دەستنیشانى كرد كە ئەگەر چارەسەریى دێموكراتیك پێش نەكەوێ، ئەوكات هەموو لایەك دەیدۆڕێنێ و داواى لە گەلانى توركیە كرد كە ئەو مەترسییە ببینن و ڕۆڵى مێژوویى خۆیان ببینن.
عەبدوڵڵا ئۆجەكان دەستنیشانى كرد دەشێ ئەمە دوایین دەرفەت بێ و بانگێكى وەهاى لە دەوڵەتى توركیش كرد:
دەكرێ كە ئەو دیدارانە ئەنجامى مێژووییلە گەڵ خۆیان بێنن. دەبێ دەوڵەت ئەمە بنرخێنێ و دەرفەتێك بداتە چارەسەریەكى بە گوێرەى دەستوورى دێموكراتیك. چونكە ئەمە بۆ ئەوانیش دوایین دەرفەتە. ئەگەر لەو بوارەدا ئیرادەى خۆیان نیشان بدەن، ئەمە بە واتاى ئافڕاندنى دواڕۆژێكى دێموكراتیكە. ئەگەر چارەسەریەكى بە گوێرەى دەستوورێكى بنچیەنیى دێموكراتیك پێش نەكەوێ، ئەوكات پێڤاژۆى شەڕیكى هەمەلایەنە دەستپێدەكات، قیامەتێك هەڵدەستێ. ئەوكاتە دەبێتە كاتى كۆتاییهاتنى قسە.
ئۆجەلان داواى كرد كە دیدارەكان ڕاست هەڵسەنگێنرێن و بانگێكى وەهاى لە گەل كرد: من گرنگى دەدەم بە دیدارەكانى ئێرە. ئێمە لە قۆناغى پێشنیازى كردارداین. ئەگەر ئەمە پێك بێ دەكرێ هەنگاوى ئەرێنى پێك بێن. من دەمەوێ گفتووگۆ لە سەر خاڵێك بكرێ، كە نابێتە مایەى تێگەیشتن. من لێرە ئاگربەست پێك نایەنم، بەڵكوو لە پێناو چارەسەریەكى بە گوێرەى دەستوورێكى بنچیەنیى دێموكراتیكدا هەوڵ دەدەم. ئەو ‌دیدارانەى من ئەنجامیان دەدەم، بە خۆمەوە گرێدراون. لەو دیدارانەدا بنەماى دیالۆگ لە گەڵ بەدەپە و قەندیلیش دەكەمەوە. لە لایەن خۆیانەوە ئەوانیش لە پێناو چارەسەركردنى پرسەكەدا هەوڵ دەدەن. دەبێ هەر لایەنێك هەوڵ بدات ڕۆڵى خۆى ببینێ. گەلى ئێمەش دەبێ ڕێكخستنبوونى خۆى بەهێز بكات.
ئۆجەلان داواى لە گەلى كورد و گە‌ریللا كرد، هەتا هەڵبژاردنەكان بە گوێرەى هێڵى پاراستنى ڕەوا هەڵسووكەوت بكەن و ووتی:
گەلى ئێمە و گەریلا دەبێ هەتا مانگى ژوئەن بە گوێرەى پاراستنى ڕەوا هەڵسوكەوت بكەن. ئەگەر هێرشیان بكەنە سەر دەتوانن خۆین بپارێزن. ئەو پاراستنە، دەبێ پاراستنێك چالاك بێ. من ناڵێم با هەتا مانگى ژوئەن شەڕى هەمەلایەنە پێش بخرێ. دەتوانن هەتا هەڵبژاردنەكان بە پێى پاراستنى ڕەوا هەڵسوكەوت بكەن. من لەو باوەڕەدام كە دەبێ هەتا هەڵبژاردنەكان بەم شێوەیە بێ. ئەوە بەو واتایە نییە كە ئاگربەست ڕادەگەیەنین.
ئۆجەلان دەستنیشانى كرد كە دیدارەكانى ئیستە لە ئیمراڵى لە هى پێوشوو جوودان و ووتی: ڕێبەرایەتى من پەسەند دەكەن و، ئەو دیدارانە ئەنجام دەدەن. ئەو قۆناغێكى نوێیە. دواى هەڵبژاردنەكان خۆ لەخۆ پێڤاژۆكە ڕوون دەبێتەوە. چەند مانگێكمان ماوە. ئەو چەند مانگە بۆ چارەسەریەكى بە پێى دەستوورێكى دێموكراتیك دوایین دەرفەتە.
ئۆجەلان دەستنشانى كرد كەجەكە، هەپەگە، كۆنگرەى جڤاتا دێموكراتیك و بەدەپەش دەبێ ڕۆڵى بەڕێوەبەرایەتیى خۆیان پێش بخەن و ووتی:
قوربانیانى ئەم دواییە بە تایبەتیش قوربانیانى هاتاى نیشانى دەدات كە لەوێ تەنگەتاوبوون بۆشاییەك هەیە. من گەریلایەتیەكى بەو شێوەیە قبووڵ ناكەم. دەبێ هەر تاكێك بە شێوەیەكى جددی، ڕۆڵى پێشەنگایەتیى ببینێ. نابێ هیچ كەس چاوەڕوانیەكانى گەلەكەمان بە فیڕۆ بدات.
سەرەخۆشیى لە بنەماڵەى 7 گەریللاكەى هەپەگە كرد كە لە هاتاى گیانیا لەدەست دا، دەستنیشانى كە ئەوان نرخى گەلى كوردن، هەر تاكێك دەبێ خاوەندارێتییان لێ بكا و ووتی؛
بۆ گەریلا پاراستنى ڕەوا خاڵێ بنچیەنییە. هیچ كەس وەكوو مەرێ ملى خۆى لە بەر چەقوو ڕاناگرێ. ئەگەر تۆ لە ناو دەبات، دەتكوژێ و لەبەریەكت دەدێنێ، تۆش دەبێ خۆت بپارێزی. لێرەدا دەرفەتى من سنووردارن، دەبێ كەس داواى ڕێبەرایەتیى كرداریم لێ نەكات. من لە ژێر هەلومەرجى گراندا دەژیم. دەبێ ئەو بارە نەخەنە ئەستۆى من.
عەبدوڵا ئۆجەلان دەستنیشانى كرد، ئەگەر پرسى كورد بەرێبازى دێموكراتیك چارەسەرنەكرێت، ئەو كات شەرى پاراستنى هەبوون و ئازادى دەكەوێتە بوارى جێبەجێكردنەوە.
ئۆجەلان هەروەها خێوەتەكانى چارەسەرى دێموكراتیكى وەك ئاكادێمیاى سیاسى ناودێركرد و گوتی: هەڵدانى ئەو خێوەتانە دوا شانسە بۆپێشگرتن لە شەڕیكى سەرتاسەری.
عەبدوڵا ئۆجەلان دەستنیشانى كرد كە ئەو نەخشە ڕیگایەى ئەو پێشتر ڕایگەیاندووە، بۆ چارەسەركردنى پرسەكانى ئەمڕۆ گونجاوە.

دەستنیشانى كرد، ئەگەر پرسى كورد بەرێبازى دێموكراتیك چارەسەرنەكرێت، ئەو كات شەڕى پاراستنى هەبوون و ئازادى دەكەوێتە بوارى جێبەجێكردنەوە. لەسەر ئەو مژارە وەها دوا:
- ئەگەر بكەوینە قۆناغێكى وەها، ئێمەش نەمانهەوێ، شەڕێكى دوو لایەنە سەرهەڵدەدات. ئەوەى یەكەمیان شەڕە لەپێناو پاراستنى هەبوون. ئەوە شەڕە، پێداگییرە لەسەر هەبوون. لەدژى لەناوچوون، شەڕى بەردوامكردنى ژیانە. گەلى كورد ڕووبەڕووى لەناوبردن كراوەتەوە. هەوڵ دەدا هەبوونى خۆى بپارێزێت. سەرەڕاى پاراستنى هەبوونی، گەلى كورد شەێ لەپێناو ئازادیشدا بەرێوەدەبات. ئەوەش هەڵمەتێكى هەنگاو بەهەنگاوە. واتا ئەو شەڕە لەدوو رووەوە بەڕێوەدەچێت. شەرێكى بەو شێوەیەش بەواتاى شەڕێكى سەرتاسەرى دێت.
ئۆجەلان وشیاریدا، ئەو شەڕە شارەكانیش لەخۆدەگرێت. بانگى لەهەموو كەسێك كرد ئەركى خۆیان پێكبێن و گوتی:
هەموو شوێنەكان بەگوێرەى هێزى خۆیان، شەڕى پاراستنى جەوهەرى بەڕێوەدەبەن.
- گرینگى ئەو ڕەوشە بەرچاوە. ئێمە بە ڕۆژانى مێژوویدا تێدەپەرین. پێویستە هەوموو كەسێك بەو پێیە خۆى ئامادەبكات. گەلەكەمان سەرەڕاى بەرخۆدانیكى سەرتاسەری، پێویستە لە چوارچێوەى ئەو 7 خاڵەى پێشتر پێشنیارم كردبوو، پرۆژەى خۆبەریوەبەرى دیموكراتیك بەبەرفراوانى بخاتە بوارى كردارییەوە. پێویستە بەدەپە و كەجەدە، ڕۆڵى پێشەنگایەتى بگێڕن. سەررەڕاى هەوڵەكانیان بۆ وەدەستخستنى پۆستى پارلەمانتاری، پێویستە خاوەندارییەتى لەگەل بكەن. ئەگەر خاوەندارییەتى و پێشەنگایەتى گەل نەكەن، نابێ چاوتان لە پێگەى پارلەمانتارى بێت و بڵێن دەبینە پارلەمانتار. پابەندبونتان بە گەل سنوردارە، بەوشێوەیە بەرێوەبەرایەتى ناكرێت.
عەبدوڵا ئۆجەلان باسیشى لە ڕاپەرینى مەدەنیانەى گەلى كورد كرد و وڵامى هێرشەكەى ئاكەپەى دایەوە كە لەبەرامبەر بەستنى نوێژى هەینى كوردان نواندبووى و گوتی: گەل دەیهەوێ باوەڕى خۆى بەزمانى كوردى دەرببڕێت. گەل دەیهەوێ باوەڕى و عیبادەتى خۆى بە زمانى كوردى بكات.
هەروەها دەستنیشانى كرد، بەهۆى ئەوەى ئاكەپە لە چالاكییەكانى هەڵدانى چادرى چارەسەر دەترسێت، هێرشیان دەكاتە سەر. دەستنیشانیشى كرد، هەڵدانى چادرەكانى چارەسەرى دیموكراتیك دواین شانسە بۆ پێشگرتن لە شەریكى سەرتاسەرى و گوتی:
- ئاكەپە لەبەرامبەر هەڵدانى چادرەكانى چارەسەرى دێموكراتیك بێزارە و هێرشیان دەكاتە سەر. ئەو چالاكیانە ڕەوا، مافدار و دێموكراتیكن، نابێ پۆلیس هێرشیان بكاتە سەر. هەڵدانى ئەو خێوەتانە، پێداگیرى گەل لە چارەسەرییەكى مەدەنیانەدا. ئەو چالاكیانە یاساى و دیموكراتیكن. هەڵدانى خێوەتەكانى ئاشتی، بۆ پێشگرتن لە شەڕێكى سەرتاسەرى شانسى هەرە دوایین. تا هەڵبژاردنەكان و وەدیهاتنى چارەسەرییەكى دێموكراتیك ڕۆڵى ئەو چالاكییە گرینگە و تا ئەنجامێك وەدەستدەخرێت، پێویستە بەردەام بن.
هەروەها هەڵدانى چادرەكانى چارەسەرى دێموكراتیكى وەك ئاكادێمیاى سیاسى بەناو كرد و گوتی: ئەو خێوەتانە، ئاكادێمى و خۆێندگەن بۆ گەل. گەل لەوێ بەڕێوەبەرانى خۆى دەخاتە تاقیكارییەوە. ئامانج لە سیاسەتى دێموكراتیكیش، دێموكراتیزەكردنى كۆمەڵگایە.
هەروەها سڵاوى ئاراستەى گشت ئەوكەسانە كرد كە بەشداری‌ ڕێپێوانى 4ى نیسان بەرەو ئامار بوون و، داواى لە هەر تاكێك و بە تایبەتى ڕێكخراوە كوردیەكان كرد، خاوەندارێتى لەو بنەماڵانە بكەن كە قوربانیان پێشكەش بە تێكۆشان كردووە.
ئۆجەلان بانگى لە كاربەدەستانى سوریەش كرد كە دان بە مافەكانى گەلى كورد دابنێ و ووتی؛ ئەگەر بەڕێوەبەرایەتیى شام هەنگاوى ڕێفرۆم هەڵێنێتەوە، كوردیش پشتیوانى لێ دەكەن.
عەبدوڵڵا ئۆجەلان سڵاوى ئاراستەى ڕێپێوانى ئامارا كرد، بە بەشداریى دەیان هەزار كەس، گیانبەختكردوانى ڕێپێوانەكانى ئاماراى بەبیر هێنایەوە، سەرەخۆشى لە بنەماڵەكانیان كرد و ووتی؛
من سڵاو ئاراستەى گەلەكەمان دەكەم، كە بە بۆنەى 4ى نیسانەوە، چوونە خەلفەتى و گوندەكەمان و پیرۆزبایى و چالاكییان پێك هێنان و، سوپاسیان دەكەم. لەوێ كەسانێك هەن كە ڕەنجیان بە سەر ئێمەوە هەیە. ئێمە ئەوان لەبیر ناكەین. ئێمە قەرزدارى ئەوانین. ئەگەر ڕەنجى ئەوان نەبا، ئێمە نەماندەتوانى ئەو ڕۆژانەمان بدیبا. لە هەر شوێنێك بنەماڵەى بە نرخى لەو شێوەیە هەن، بەڵام ئەو بنەماڵانە بە تانیا دەمێننەوە. مرۆڤ دەتوانێ سەرلەنوێ پەیوەندییان پێوە بكاتهوە، لە سەر بابەتەكان قسە بكات، پێڤاژۆى نوێیان بۆ ڕوون بكرێتەوە. بنەماڵەى لەو شێوەیە لە ئامەدیش هەن. پێویستە لە گەڵ ئەو بنەماڵانەدا پەیوەندى بكرێ و خاوەندارێتییان لێ بكرێ. دەبێ بە تەنیا لە بیر نەكرێن و، ژیانیان لە گەڵ بهش بكرێ.بەدەپە و كەجەدە دەتوانن خاوەندارێتیى لەو بنەماڵانە بكەن. من باسى سیاسیبوون ناكەم، باسى بەكۆمەڵگەبوون و، پەیوەندیى كۆمەڵایەتى دەكەم. لە بنەمادا ئەوە ئەركى كەجەدەیە، بەڵام هێشتا كەجەدە لە هەموو ئەركەكانى خۆى نەگەیشتووە.

ئۆجەلان هەڵوێستى بە تەنیا و بێ خاوەن هێشتنەوەى وەكوو ئەزموون و سیاسەتى مۆدێرنیتەى كاپیتالیست بەناو كرد و، دەستنیشانى كرد كە كوردان پێویستە گرنگى بە پەیوەندییە كۆمەڵایەتییەكان بدەن و، هەتا ئەمە نەبێتە مایەى تێگەیشتن، لە مۆدێرنیتەى دێموكراتیكیش هەرس نابێ.
ئۆجەلان ئاماژەى بە گرنگیى ئازادیى ژنیش دا و ووتی: بۆ من ئازادیى ژن، ئازادیى كۆمەڵگەیە.
لەبارەى هەڵبژاردنەكانیشدا دەستنیشانى كرد كە دەكرێ لە ئامەد 6 پاڵێوراو نیشان بدرێن، دەكرێ پاڵێوراوى یەكگرتووى كورد هەبن و، نوێنەرانى سووریانى ئێزیدیەكانیش گرنگن.
عەبدوڵڵا ئۆجەلان ڕاپەڕینى گەلى سووریەشى نرخاند و لە چووارچێوەى هەڵوێستى گەلى كورددا دەستنیشانى كرد كە،‌ ئەگەر بەڕێوەبەرانى شام لەپێناو ڕیفۆرمدا هەنگاو بنین، ئەو كات كوردانیش پشتیوانى دەكەن و گوتی:
- دەكرێ لە چوارچێوەى ئەو ڕێفۆرمەدا، مافەكانى وەك خۆبەریوەبەرى دێموكراتیك و مافى كولتورى دانیان پێدابندرێت. بۆ نمونە، دەتوانن شارەدارییەكان ڕادەستى گەل بكەن و ڕێ لەبەردەم خۆبەریوەبەرى دێموكراتیك بكرێتەوە. دەبێ مافى ناسنامە بدرێت. سوریا گرینگى خۆى هەیە و دەبێ لەبەرچاو بگیردرێت. بنەماڵەى ئەسەد باش دەزانن كە من چۆن هەڵسوكەوت لەگەڵ كێشەكان دەكەم. ئەگەر مافى خۆبەرێوەبەرى دێموكراتیك و مافى كولتورى دانیان پیدابندرێت، ئێمەش پشتیوانى لەو هەوڵانە دەكەین. رێكخراوەكانى كوردانیش لەوێ پشتیوانى لێدەكەن.


نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە