کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


دەتەپە: بەرێز ئۆجەلان هەستیاری گەلی كوردە، توركیا پێویستە هەستیارەیەكانی گەلی كورد رەچاو بكات

Wednesday, 02/12/2009, 12:00


هاوسەرۆكی دەتەپە ئەحمەد توركیش گۆرانكاریەكی حكومەتی ئاكەپەی بەناوی باشكردنەوە وەك رێگرتن لە پرۆسەكە بەناو كرد و داوای لە حكومەت كرد كە هەستیاریەكانی گەلی كورد دا ڕەچاو بكرێ. هاوسەرۆكی دەتەپە سەردانی ئەردۆغانی بۆ ئەمەریكا هەڵسەنگاند و ووتی: بە پەراوێز كردنی دەتەپە و گەڕان بە دوای چارەسەری لە دەرەوە، چارەسەری پێك نایەت. هاوسەرۆكی دەتەپە ئەحمەد تورك لە لێدوانێكی بۆ ئاژانسی دیجلە سەرنجی بۆ سەر گرنگی ئۆجەلان بۆ گەلی كورد ڕاكێشا و ووتی، بەرێز ئۆجەلان كەسێكی گرنگە بۆ كورد، دەبێ ئەو ڕاستیە لە پرۆسەی چارەسەری دا ڕەچاو بكرێ، بەڵام ئەگەر ئێوە ئەو بخەنە جێیەكی شەش مەترە دووجا و هەڵومەرجی سەختتر بكەن، ئەو كاتە دێتە واتای ئەوەی رێ لە پرۆسەكە دەگرن.
ئەحمەد تورك بە بیری هێنایەوە كە دۆخی ئۆجەلان هەستیارە بۆ كوردان گەورەترین هەستیاری ئۆجەلانە ، هەر بۆئەوەش دەبێ لەناو 72 ملیۆن كەسی ئەم وڵاتە هەستیاریەكانی گەلی كوردیش ڕەچاو بكرێ. ئەحمەد تورك لەپای هێرشە فاشیستیەكانی توركان لە ئزمیر ڕەخنەی لە حكومەتی ئاكەپە گرت و ، وتی ، ئەگەر حكومەت رێ و شوێنی پێویستی بگرتایە بەر ئەو ‌هێرشە ئەنجام نەدەدرا. ئەحمەد تورك ڕایگەیاند كە حكومەتی ئاكەپە هەوڵ دەدا كە هێرشەكانی ئیزمیر بۆ بەرژوەندی خۆی بەكاربێنێ و ، دەیەوێ وا نیشانی بدا كە ئەو پارتێكی توركیایەكی و ئەوانەی تر پارتی هەرێمیین.
بەبیریشی هێنایەوە كە كاربەدەستانی حكومەت دوای هێرشەكە ئەوانیان كردۆتە ئامانج و ، هەڕەشەی داخستنی پارتەكەیان لێ دەكەن و ووتی، هەوڵەكانی پەراوێز كردنی دەتەپە خزمەت بە چارسەری ناكات. هاوسەرۆكی دەتەپە سەردانەكەی سەرۆك وەزیرنی تورك رەجەب تەیب ئەردۆغانی بۆ ئەمەریكا كە لە 7 ی ئەم مانگە پێك دێ هەڵسەنگاند و پەیامێكی وای دا: پرسەكە لەگەڵ ئیران، ئێراق و ئەمەریكا چارسەر نابێ بەڵكو لەگەڵ ئاكتۆەركانی خۆی چارسەر دەبێ. ئەحمەد تورك ڕایگەیاند كە ئەوان گرنگی بە پەیوەندیە نێونەتەوەییەكان دەدەن و كاریگەری ئەمریكا لە ڕۆژهەڵاتی ناوەراست دەزانن ، لەسەر ئەوەش وتی ، بەلام ئەگەر هێزەكانی دەرەوە لە چارەسەری دا رۆڵێك ببینین ، دەبێ داواكانی كوردان ڕەچاو بكەن.

دەستەی بەرێوەبەری ناوەندی دەتەپە لەسەر توند كردنی گۆشەگیری سەر ئۆجەلان و ، ئەگەری ئەو ڕوداوانەی بكەونەوە ، دوینێ كۆبونەوەیەكی نائاسایی بەست.
كۆبونەوەی نائاسایی دەستەی بەرێوەبەری ناوەندی دەتەپە شەش كاتژمێر بەردەوام بوو و پاشان ڕاگەیەنرا كە دۆخی ئۆجەلان لە هەموو ڕوویەكەوە هەڵسەنگێندرا. لە كۆبونەكەدا گفتوگۆ لەسەر ئەوە كرا كە لە پرۆسەی هەوڵەكانی چارسەری حكومەتەكەی ئاكەپە بۆ هەنگاوێكی وای ناوە و ، ئامانجی حكومەت چیە ؟
لە كۆبونەوەكەدا ئەگەری ئەو ڕوداوانەی كە لە كاردانەوەی دۆخی ئۆجەلان بكەوێتەوە هەلسەنگاند.

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە