کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


په‌رله‌مانی به‌ریتانیا داوای ئۆتۆنۆمی بۆ كوردانی توركیا ده‌كات

Friday, 05/03/2010, 12:00


 به‌مه‌به‌ستی چاره‌سه‌ری پرسی كوردو كۆتایی هاتنی كێشه‌كان، په‌رله‌مانی به‌ریتانیا داوای ئۆتۆنۆمی بۆ كوردانی توركیا ده‌كات.
رایمۆند هیڵتۆن په‌رله‌مانتاری به‌ریتانیا ئه‌وه‌ی راگه‌یاند كه‌ كاتی ئه‌وه‌ هاتووه‌ گفتوگۆ له‌باره‌ی چه‌سساندنی حوكمی ئۆتۆنۆمی بۆ كوردانی توركیا بكرێت‌و كێشه‌ به‌رده‌وامه‌كه‌یان چاره‌سه‌ر بكرێت.
ناوبراو ئه‌وه‌شی راگه‌یاند كه‌ پێویسته‌ له‌سه‌ر حكومه‌تی توركیا هه‌رچی زووه‌ كار بكات بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌و مافه‌ بدات به‌كوردانی وڵاته‌كه‌ی یان كێشه‌كان به‌لایه‌كدا بخات.
وتیشی "كۆتایی هێنانی كێشه‌ی كورد سودو به‌رژه‌وه‌ندی توركیای تێدایه‌ چونكه‌ جه‌نگو شه‌ڕو كوشتار كۆتایی دێت."
کوردۆینیا.

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە