کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


پەلامارە سەبازییەكانی توركیاو ئێران لەسەرسنوور لەبەرامبەر گەل و گەریلا رووی لەزیاد بوون كردووە

Friday, 06/11/2009, 12:00


هەردوو ڕژیمی ئێران و توركیە بەردەوامن لە كوشتنی گوندنشینانی كورد لە سەر سنوورەكان و بێباكانە گوللە بەسەریاندا دەبارێنن.
بەگوێرەی سەرچاوە هەرێمیەكان،‌‌ رۆژی 4ی نۆڤامبر كاسبكارێك بەناوی عەلی رەزا شوجاعی، خەڵكی گوندی بەلەجۆكی سەر بە ‌كوتول لە ڕۆژهەڵاتی كوردستان، دەدرێته ‌بەر دەستڕێژی گوللەی پاسدارانی ڕژیم ‌و، لە ئاكامدا گیانی لەدەست دەدات. ئەمەو ڕاگەیەنرا كە گوندنشینێكی خەڵكی رازیا بەدەستی سەربازانی ڕژیمی توركیە لەسەر سنوور دراوەتە ‌بەر دەسرێژی گولله ‌و بریندار بووە و ئێستا لە ‌نەخۆشخانەی شاری وانە لە باكووری كوردستان.
هاوكات، لەگەڵ گەشتە دیپلۆماتییەكانی دەسەڵاتدارانی هەردوو وڵات لەناوچەكەو لەئاستی جیهانیش دا، گۆڕ بە پەلامارە سەربازییەكانی خۆیان لەبەرامبەر بە ناوچە سنوورەییەكان بە تۆپ و كاتیوشا داوە و ئەوە ماوەیەكە، جارێكی تر فرۆكە شەڕكەرەكانی هەر دوو دەوڵەت دەستی داوەتە توپباران كردنی بناری قەندیل و هەرێمەكانی پاراستنی مەدیاو گەڵ ئەوەش دا كە هێزەكانی پاراستنی گەل لە قۆناخی بێ چالاكی دانە، چەندین جارە شەڕ هاتووەتە ئاراوە.
جێ ئاماژە پێكردنە كە ئەم پەلامارە سەربازییانە، هاوكاتە لە گەڵ هەڵبژاردنەكان، هەرێمی كوردستان و ئێراقیش دا.

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە