دەرچووانی پەیمانگای مامۆستایانی رانیە خۆپێشاندانیان كرد
Monday, 23/11/2009, 12:00
سەدان دەرچووی پەیمانگای مامۆستایانی ڕانیە ئەمڕۆ خۆپیشاندانێكیان بۆ بەردەم پەرلەمانی كوردستان ئەنجامداو داوایانكرد كە لەسەر میلاكی وەزارەتی پەروەردە دابمەزرێن خوێندكاران ڕایانگەیاند كە دەرچووانی سالانی 2008 - 2009 چەندین جار داوامان لە پەروەردی رانیەو قەڵادزێ كردووە وەك مامۆستا دابمەزرێین بەڵام هیچ وەڵامێكیان نەبووە. دوای چەندین ڕێپێوان پەرلەمان چوار مانگ لەمەوبەر پێی راگەیاندین كە داواكارییەكانمان ئاراستەی لایەنی پەیوەندیدار دەكا بەڵام تا ئێستا هیچ وەڵامێكمان دەست نەكەوتووە. هەروەها سەر سوڕمانی خۆیان بۆ دامەزراندنی 26 لە دەرچووانی پەیمانگاكە دەربڕی كە لە لایەن بەرپرسانەوە بە پشتگیری نایاسایی دامەزنێنراون. لەسەرەتای دەستپێكردنی خوێندنەووە لەزۆربەی ناوچەكانی هەرێمی كوردستان دەرچوانی زانكۆ و پەیمانگاكان لەدژی دانەمەزراندنیان ڕژانە سەرشەقامەكان و ناڕەزاییان دەربڕی.
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست