کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


به‌ده‌په‌ داوای له‌ ئێران کرد حوکمی ئیعدامی له‌تیفی رابگرێ

Saturday, 25/12/2010, 12:00


کاربه‌ده‌ستانی پارتی کۆمه‌ڵگای دیموکراتیک (به‌ده‌په‌) داوایان له‌ ئێران کرد حوکمی ئیعدامی خوێندکاری کوردی حه‌بیبوڵا له‌تیفی رابگرێ.

نوێنه‌رانی پارتی کۆمه‌ڵگای دیموکراتیک له‌ پێناو راگرتنی ئه‌و حوکمه‌ له‌ دوێنێوه‌ که‌وتوونه‌ته‌ جموجوڵ و به‌گوێره‌ی هه‌واڵی ئاژانسی دیجله‌، چه‌ندین چاوپێکه‌وتنی جیا جیایان ئه‌نجامداوه‌.


سه‌لاحه‌دین ده‌میرتاش و گولته‌ن کشاناک هاوسه‌رۆکانی به‌ده‌په‌ بانگه‌وازیان ئاڕاسته‌ی رای گشتی کرد به‌ په‌له‌ بکه‌ونه‌ جموجوڵ و رێگه‌ نه‌ده‌ن حه‌بیبوڵڵا له‌تیفی له‌ سێداره‌ بدرێ. ئه‌و بانگه‌وازه‌شیان دا به‌ کونسوڵخانه‌کانی چه‌ندین ده‌وڵه‌ت له‌ تورکیا.

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە