کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


هەپەگە کوشتنی دو پۆلیسەکەی سامسونی گرتە ئەستۆ

Wednesday, 21/04/2010, 12:00


هێزەکانی پاراستنی گەل هەپەگە هێرشەکەی سەر ئۆتۆمبێلی ناوچەی لادیکەی سەر بەسامسونیان گرتە ئەستۆ کە تیایدا دو پۆلیس کوژران.

بەگوێرەی لێدوانێکی هێزەکانی پاراستنی گەل، یەکینەیەکی تایبەت لە ژێر سەرپەرشتی ئەواندا لەکاتژمێر 22:15 ی رۆژی 17ی ئاوریل بەکڵاشینکۆف هێرشیان کردۆتە سەر ئۆتۆمبێلێکی پۆلیس و هەر دو سەرنشینەکەی ناویان کوشتوە.

هەپەگە لەکۆتایی لێدوانەکەیدا دەڵێ ئەوان لەتۆڵەی ئەم هێرشانەی دوایی بۆ سەر گەلی کوردو هەروەها بۆ رێزگرتن لەو گەریلایانەی لەم ئۆپەراسیۆنانەی دواییدا گیانیان لەدەست داوە، چالاکیەکەیان ئەنجامداوە.

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە