كوردانی نیشتەجێ وڵایەتە یەكگرتووەكانی ئەمریكاش داخستنی دەتەپەیان شەرمەزار كرد
Sunday, 20/12/2009, 12:00
لە پەرلەمانی ئینگلیز دەستپێشخەریەك بۆ رێبەری گەلی كورد دەستی پێكرد
كوردستانیان لە بەردەم كونسولخانەی توركیا لە شاری لۆس ئەنجلوسی ولایەتی كالیفۆرنیا چالاكیەكەی پرۆتستۆیی رێك دەخەن. چالاكیەكە لەلایەن كۆمەڵەی كوردانی لۆس ئەنجلوسەوە لە رۆژی 22دیسەمبەر لە كاتژمێر 1 پاشنیوەڕۆ تا كاتژمێر 3رێك دەخرێت. چالاكگەرانی كورد، داخستنی دەتەپە و قەدەخەی كاری سیاسی، سیاسەتمەدارانی دەتەپە لە توركیاداو هەروەها ئۆپەراسیۆنە سەربازیەكانی دەوڵەتی تورك لە كوردستان شەرمەزار دەكەن. كۆمەڵەی كوردانی لۆس ئەنجلوس، داوا لە كوردانی وڵایەتی كالیفۆرنیا دەكات، بەشداری لە چالاكیەكەدا بكەن.
لە پەرلەمانی بەریتانیا دەستپێشخەریەك بۆ ڕێبەری گەلی كورد عەبدوڵڵا ئۆجەلان، پەكەكە و دەتەپە وەگەڕخرا. پەرلەمانتارانی ئینگلیز بۆ ڕاستكردنەوەی بارودۆخی ئۆجەلان، پێشنیارێكیان پێشكەش كرد.
لە گەڵاڵە پێشنیارەكەا هاتووە كە بوونی پەكەكە لە لیستی تیرۆردا تەگەرەیە لەبەردەم چارەسەری پرسی كورد. داوا دەكەن كە پەكەكە وەك لایەنێكی دیالۆگ قەبوڵ بكرێ. پەرلەمانتارەكان لە ڕۆژانی داهاتووشدا لە سەر دەتەپە گەڵاڵە پێشنیارێك پێشكەش بە پەرڵەمان دەكەن.
پەرلەمانتارانی ئینگلیز لەسەر رێبەری گەلی كورد عەبدوڵڵا ئۆجەلان، پەكەكە و گەلی كورد پێشنیارێكی خستە ڕۆژەڤی پەرلەمانەوە. پارڵەمانتاری پەرلەمانتاری پارتی نەتەوەیی گەلەر هایوەل ولیامس لە پشێنیار پرسەكەیدا سەرنج بۆ سەر دژوار بوونی گۆشەگیری سەر ئۆجەلان ڕادەكێشێ. ولیامس داوای كرد كە سی پی تی یەكسەر شاندێك ڕەوانەی ئیمرالی بكات و ووتی، بۆ ڕاستكردنەوەی هەڵومەرجی ئۆجەلان دەبێ حكومەتی بەریتانیا، گوشار بۆ حكومەتی توركیا بێنێ.
تا ئێستا 18 پەرلەمانتار گەڵاڵە پێشنیارەكەیان ئیمزا كردووە. پەرلەمانتاری پارتی كرێكار جۆن ئوستن گەڵالە پێشنیارێكی بۆ دەرخستنی ناوی پەكەكە لە لسیتی رێكخراوە تیرۆریستیەكان پێشكەش بە پەرلەمان كرد. لەو دەقەی كە تا ئێستا 24 پەرلەمانتار ئیمزای كردووە ، پشتگیری لە هەنگاوی چارسەری ئاشتیانە دەكات كە ئۆجەلان بە ناردنەوەی گروپەكانی ئاشتی دەستی پێكرد.
رەخنەش لە ئاكەپە دەگرێ كە بە هەڵوێستی لەبەرامبەر گروپەكانی ئاشتی دۆخەكەی بن بەست كرد. جەخت لەسەر ئەوەش دەكات كە بۆ چارەسەریەكی ئاشتی و عادیلانە پەكەكە وەك لایەنی دیالۆگ قەبوڵ بكرێ و ڕادەگەیەنێ كە بۆ چارەسەری پەكەكە لایەنێكی ڕەوایەو بۆ دەست كردن بە دانوستان لەگەڵ پەكەكە لە پێناوی چارەسەریدا پەرلەمانتاران داوا دەكەن كە لە ڕێێ كەناڵی دیبلۆماسی گوشار بۆ توركیا بهێنرێت. ئەو 24 پەرلەمانتارە بەریتانیە لە دەقی گەڵالە پێشنیارەیەكەیاندا دەلێن بوونی پەكەكە لە لیستی تیرۆردا تا ئێستا تەگەرەیەكی مەزنە لەبەردەم چارەسەریدا. پێشبینی دەكرێ كە پەرلەمانتارانی ئینگلیز لەماوەی چەند ڕۆژی داهاتووەدا دەربارەی داخستنی دەتەپەش گەڵاڵە ێشینیارێك پێشكەش بە پەلەرمان بكەن.
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست