کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


كه‌مپینی (مه‌مك له‌رزه‌) رێكخرا

Sunday, 25/04/2010, 12:00


دژ به‌ وته‌كانی خه‌تیبی نوێژی هه‌ینی تاران، له‌لایه‌ن ژماره‌یه‌ك له‌ژنانی سه‌راسه‌ری دنیا كه‌مپینێك به‌ناوی (مه‌مك له‌رزه‌) رێكخرا.


به‌رپرسانی ئێران له‌ماوه‌ی ئه‌م ساڵانه‌دا سه‌لماندیان كه‌ له‌ دروستكردن‌و پێكهێنانی كه‌مپین كاریگه‌رییه‌كی زۆریان بووه‌، چ به‌ قازانج یان به‌ دژی خۆیان. وه‌ك كه‌مپینێك بۆ كوشتنی سه‌لمان روشدی له‌سه‌ر فتوایه‌كی خومه‌ینی، یان كه‌مپینه‌ جیهانییه‌كان دژ به‌ سیاسه‌ته‌كانی ئێران له‌وانه‌ كه‌مینی له‌چك به‌سه‌ر كردنی پیاوان دژ به‌ سیاسه‌تی دژ ئافره‌تی ئێران.

نوێترین كه‌مپین به‌ ناوی (مه‌مك له‌رزه‌)، كه‌مپینێكه‌ كه‌ له‌لایه‌ن ژماره‌یه‌ك له‌ ژنان له‌سه‌راسه‌ری دنیا دژ به‌ وته‌كانی خه‌تیبی نوێژی هه‌ینی تاران.

ئایه‌توڵا سدیقی، خه‌تیبی نوێژی هه‌ینی تاران له‌ نوێژی هه‌ینی رابردووی تاران هۆكاری بوومه‌له‌رزه‌ی بۆ بێحیجابی‌و رووت‌و قوتی ژنان گه‌ڕانده‌وه‌‌و وتبوی "كاتێك ئافره‌تان بێ حیجابی ده‌كه‌ن‌و به‌شێك له‌له‌شیان ده‌رده‌خه‌ن، زینا زیاد ده‌بێت،... زۆر بوونی زیناش یه‌كێكه‌ له‌هۆكاره‌كانی بوومه‌له‌رزه‌".

ئه‌م وته‌یه‌ی ئایه‌توڵا سدیقی یه‌ك دوو رۆژ له‌ میدیاكانی رۆژئاوا ده‌نگدانه‌وه‌یه‌كی زۆر هه‌بوو، تا سه‌ره‌نجام توڕه‌یی چه‌ندین ئافره‌تی لێكه‌وته‌وه‌ كه‌ ده‌ركه‌وتنی به‌شێك له‌ له‌شی ئه‌وان ببێته‌ هۆی بوومه‌له‌رزه‌.

كه‌مپینی "مه‌مك له‌رزه‌" له‌لایه‌ن كچێكی ته‌مه‌ن 22ساڵی ئه‌مه‌ریكی به‌ ناوی "جین مه‌ك كرێت" رێكخرا. جین له‌ لاپه‌ڕه‌كه‌ی خۆی له‌تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی فه‌یس بووك داوا له‌ هه‌موو ژنانی دنیا ده‌كات رۆژی 29/4 درزی مه‌مكیان دربخه‌ن تا به‌ڵكو "تیۆرییه‌كه‌ی ئایه‌توڵا سدیقی بۆ جارێكی تر تاقیبكرێته‌وه‌".

جین له‌ لاپه‌ڕه‌كه‌ی خۆیدا له‌ فه‌یس بوك به‌ دانانی چه‌ندین وێنه‌ له‌ سنگی روتی خۆی نوسیویه‌تی "ئه‌گه‌ر به‌جۆره‌ی ئایه‌توڵا سه‌یقی بانگه‌شه‌ی بۆ ده‌كات‌و روتیی ژنان هۆكاری بومه‌له‌رزه‌یه‌ با به‌شێوه‌یه‌كی زانستی بیسه‌لمێنین، كاتی مه‌مك له‌رزه‌یه‌ك هاتووه‌".

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە