دەوران كاڵكان: پێویستە ئەو سەوداومامەڵەیەی سەبارەت بە كەركوك و پەكەكە لە گەڵ بەرێوبەرایەتی باشووری كوردستان دەكرێت ئاشكرا بكرێن
Tuesday, 26/01/2010, 12:00
ئەندامی كۆنسەی بەڕێوەبەری كەجەكە دوڕان كاڵكان، لە دژی پیلانی گرتن و دەستبەسەركردنەكان كە لە لایەن ئاكەپەوە بەرێوەدەبرێت، بە توندی نارەزایەتی نیشان دا و ڕایگەیاند: ئەوە بە واتای شەڕی سەرتاسەری دێت و دەچوێتە رەوشی فاشیزمی 12ی ئەیلول. دوران كاڵكان، دەستنیشانیشی كرد،لە سەرەتاوە دەیانەوێت سیاسەتی دیموكراتی پاكتاو بكەن، پاشان بە ئۆپەراسیۆنی سەربازی درێژە بە پیلانەكە بدەن. ئەندامی كۆنسەی بەڕێوەبەری كۆماجڤاكێن كوردستان كەجەكە دوڕان كاڵكان بۆ ئاژانسی هەواڵی فرات دواو سەربارەت بە پیلانی گرتن و دەستبەسەركردن و كەلەپچەكردنی كوردان سەرنجێ راكێشایە سەر چەندین خاڵی گرنگ و ڕایگەیاند: بەڕاستی دەستبەسەركردن و گرتن وەك سەردەمی 12ی ئەیلول بەرێوە دەچن، نیوە شەو ،سەرلەبەیانی زوو،هیزەكانی دەوڵەتی تورك هەڵدەكوتنە سەرماڵان، كەشێكی پڕ لە ترس دروست دەكەن، منداڵان دەتوقێنن،ئازاری مرۆڤەكان دەدەن و بەزۆر پەلكێشیان دەكەن،كەلەپچەیان دەكەن و ڕەوانەی زیندان و ژورەكانی لیپرسینەوەیان دەكەن، كەلەپچە لە دەستی شارەداران و بەرێوەبەرانی بەدەپە دەدەن،ئەو هەڵسوكەوت و كردەوانانەی دەوڵەتی تورك سەردەمی كودەتایی 12 ئەیلولی ساڵی 1980 وەبیر مرۆڤ دێنیتەوە، واتە كردەوەكان دەچوێنە ئەو سەردەمە،ئەوەش بە ئاشكرا و بەبەرچاوانەوە دەكەن، بە پێی پیلانێك بەرێوە دەبرێن، لە چوارچێوەی پیلانی ئامادەكراوی ئاكەپەیە بۆ پاكتاوكردنی بزوتنەوەی ئازادی گەلی كورد.
كالكان لەبەر ئەوەی پەكەكەو كەجەكە وەك پاساوی بەڕێوەبردنی ئەو ئۆپەراسیۆنی گرتن و دەستبەسەركردن و كەلەپچەكردنەكان نیشان دەدرێت، وەها درێژەی بە ئاخاوتنەكانی دا: ئەوانەی ئەو بڕیارە دەدەن، ئەوانەی ئۆپەڕاسیۆنەكان بەرێوەدەبەن ،باش دەزانن كە كەسانێك دەستگیر كراون ڕەوانەی زیندان كراون ،پەكەكەیی و كەجەكەیی نین، خۆبەخۆ تاوانباركردن بەو شێوازە هۆكارێكی مایە پوچە، لەبارەی ئەو كەسانەی كە دەسگیركراون نەیان توانیەوە دۆزێك بكەنەوە، چونكە ئەو كەسانە بە پێی یاسای توركیا سیاسەتی دیموكراتیان، خەباتی كلتوری و رێكخستنییان كردووە و تێكۆشانی دیموكراتیان بەرێوەبردوە. دوڕان كاڵكان ئاشكرای كرد، ئاكەپە لەگەل فەرمانداری گستی ئەرتەشی تورك ڕێككەوتووەو ئامانجیشیان پاكتاوكردنی سیاسەتی دیموكراسیە و لەو بارەشەوە ووتی: شتێكی زۆر ئاشكرایە، دەیانەوێت سیاسەتی دیموكراسی لە توركیادا، پاكتاو و بێ كاریگەر بكەن،لە سالانی 2007 و 2008 دا ویستایان گەریلا و بزوتنەوەی ئازادی گەلی كورد پاكتاو و بێ كاریگەر بكەن، سەرەتا ویستیان گەریلا بێ كاریگەر بكەن،پاشان بۆشایی بخەنە مەیدانی سیاسیەوەو بەو شێوەیە پیلانە پاكتاوكاریەكەیان بەرێوەبەرن و سەرخەن، ئەو پیلانە بە بەرخودانی گەریلا تێكدرا، مایە پوچ كرایەوە، لەوەش دەدەكەوێت، ئەوان سەراپای پیلانەكەیان كە پیشتر بەرێوەیان دەبرد گۆڕیوە، ئەم جارەیان ویستیان سەرەتا سیاسەتی دیموكراتی لەناوبەرن و بێ كاریگەری بكەن، پاشانیش بە ئۆپەراسیۆنێكی بەرفراوانی سەربازی، گەریلا پاكتاو بكەن و گورزی لیدەن و بەو شێوەیە پیلانی پاكتاوكردنی بزوتنەوەی ئازادی گەلی كورد سەربخەن، ئەو ئامانجەیان زۆر ڕوون و ئاشكرایە، ئاكەپە لەو بارەوە بڕیاری خۆی داوە،پیلانی خۆشی ئامادەكردوە، ئاكەپە سەرفەرمانداری ئەرتەش لەو بوارەدا ڕێككەوتوون، وەك دەزانرێت، ئاكەپەو ئەرتەش، ناوی پرۆژەی دەوڵەتیان لە پیلانەكەیان ناوە، ڕاستە ئەوە پرۆژە و پیلانی دەوڵەت، پیلانەكەش لەلایەن دەستەی ئاشایشی نەتەوەیی توركەوە ئامادەكراوە، لە لایەن حكومەتی ئاكەپەشەوە بەڕێوە دەبرێت، ئەوەش زۆر ڕوون و ئاشكرایە، دەبێت مرۆڤ ئەوە بە باشی ببینێت و لێی تێبگات.
دوران كالكان، ئاكەپەی بە درێژەپێدری فاشیزمی كودەتای 12ی ئەیلولی 1980 هەڵسەنگاندو داوای لە كۆمەلانی خەلك كرد كە بروا بە پرۆپاگندەكان و درۆودەلەسەكانی ئاكەپە نەكەن. كاڵكان گوتی: دەوڵەتی تورك و پارتی دادو گەشەپێدان خاوەنی هەمان تێروانینن سەبارەت بە بابەتی پاكتاوكردنی پەكەكە و بەربەستكردنی دەرفەتی چارەسەركردنی دیمۆكراتیەوە.
خاوەن هەمان تێروانینن. دوران كالكان لەبارەی نەخشەی پاكتاوكردنی پارتی كرێكارانی كوردستان پەكەكە لەلایەن دەوڵەتی توركەوە بەم شێوەیە هەڵوێستی خۆی دەربری: داخواز و هەولەكانی ئەو دەوڵەتە بۆ لەناوبردنی پەكەكە شتێكی نوێ نیه، ئەمرۆ ئاكەپە ئەو رۆلەی وەرگرتوە و درێژە بەو هەوڵانە دەدات، ئەمەش بە واتای ئەوە دێت كە ئەو پارتە درێژەپێدەری سیاسەتی كودەتای 12ی ئەیلولی سالی 1980یە، بەڵام هەموو ئەو پارتە سیاسیانەی توركیا كە هەمان سیاسەتیان پیادە كردووە، بە هیچ شێوەیەك سەركەوتنیان بەدەست نەهێناوە، دەوڵەت بەمەبەستی لەناوبردنی پەكەكە، ئاكەپەی هێنایە سەر كار و لەبەر ئەوەی ئەو راستیە نابینرێت، كاڵكان نارەزایی نیشاندا و بەم شێوەیە درێژە بە قسەكانی دا. ئاكەپە بە خۆی دەلێت، ئەو نەخشەی پاكتاوكردن بەرێوە دەبات، هەندێ لایەن ئەوە بە ئاسایی دەبینن و تاوتوێی دەكەن، لە راستیدا تێگەیشتنی ئەو لایانانە ئەستەمە، وا پێدەچێت كە درۆ و دەلەسەو وتەكانی ئەردۆگان و وتەبێژەكانی ئاكەپە كە لە چوارچێوەی شەری دەروونیدا دەكرێن، كاریگەری لە هەندێ لایەن كردووە و هیوایانی پێخەشیووە، هەڵەكە لەوە دایە كە درك بەوە ناكەن و نازانن مەترسیەكە لەكوێ دایە؟ كالكان بە بیری هێنایەوە كە وێرای بێ ئەنجامبوونی هەموو هەولەكانی ئاكەپە، هەول دەدرێت كە سیاسەتی سەرنەكەوتوانەی ئاكەپە تاوتوێ بكرێت. سەرەئەنجام پێویستە گفتوگۆ لە سەر سیاسەتی پاكتاوكەرانەی ئاكەپە نەكرێت، بەلكو گفتۆگۆ لە سەر ئەو هەنگاوانە بكرێت كە ئاكەپە بۆ دواوە هەڵیهێناوه لە ماوەی 8 ساڵی حوكمرانی خۆیدا،ئێمە لەوە تێناگەین كە بۆچی ئەمە تاوتوێ ناكرێت و نابێتە مایەی تێگەیشتن؟ كەچی شتی دیكە دەخرێتە بەر باس و لێكدانەوه ، بۆچی ئەو بابەتانەی خوارەوە راوەستە لەسەریان ناكرێت.
بەرامبەر بە پاكتاوكردنی پەكەكە چ ئەنجامێك بەدەستخراوە؟ پەكەكە چەندە لاواز بووە؟ سیاسەتی نكۆڵی و لەناوبردن چەندە سەركەوتوو بووە؟ پێویستە ئەم جۆرە پرسیارانە گفتوگۆیان لە سەر بكرێتكالكان پەردە لە سەر هەولە چەواشەكاریەكان و دوورویەتی ئاكەپەی هەڵماڵی و لە سەر 2 خاڵ كە دەوڵەتی تورك كردویەتیە ئامانجی خۆی، گوتی: خاڵی یەكەمین ،بە سیاسەتی دوڕوویی ،درۆ ،فریودان و لە ژێر پەردەی چارەسەری دیموكراتیەوە، ئاكەپە دەیەوێت بزوتنەوەی ئازادی گەلی كورد ،پاكتاو بكات ،دووەمینیش،ئەگەر بۆی بكرێت ،پەكەكە لاواز و قەتیس بكات،لە راستیدا زۆر هیوای بە جێبەجێ كردنی خاڵی دوەمین نیە، لەبەر ئەوەی ساڵانێكە ،شەڕێك بەرێوە دەبەن و سەركەوتوو نابن،هەڵبەتە بەتەواوەتیش دەستیان لەو ئامانجەیان بەرنەداوە،دەیانەوێت كاتیك دەرفەتیان بۆ بلوێت، باش بەكاری بهێنن، ئێستاش بە ئاكەپە دەیانەوێت بگەنە ئامانجەكانی خۆیان، هەلی چارەسەری دیموكراتی پرسی كورد و پرۆسەی دیموكراتیبوونی توركیا پاكتاوبكەن.
كاڵكان سەرنجیشی ڕاكێشایە سەر بێ چارەسەری سیاسەتی ئاكەپەو ئاشكرای كرد، ئاكەپە پرۆسەكە بەرەو شەڕ دەبات .كاڵكان پیلانگێری ئاكەپەشی، وەك، پیلانگێری شەڕ، هەڵسەنگاندو لە پیلانی شەڕێكی نوێش ئاكەپەی بەپرسیار زانی و ڕایگەیاند: ئاكەپە دەیەوێت بە شەڕ و پێكدادان، تەمەنی دەستەڵاتداری خۆی درێژ بكاتەوە. ئەندامی كۆنسەی بەرێوەبەری كەجەكە دوران كاڵكان، دەستنیشانی كرد، ئەو هەوڵانەی كە بۆ چارەسەری دیموكراتی پرسی كورد هەن، ئاكەپە بە سایەی خۆی لە باریان دەبات و توركیاش بەرەو پرۆسەیەكی ترسناك بەكێش دەكات. كاڵكان داوای كرد، ئەو ڕاستیەی ئاكەپە ببینرێت و پاشان لە مەترسی شەڕێكی نوێ ووشیاریداو سەرنجی راكێشایە سەر، كردەوەكانی دەوڵەتی تورك لە پاش هەڵبژرادنی 29ی ئاداری ساڵی ڕابردوو و ووتی: پیلانی پاكتاوكردنی و لەناوبردنی ئێستا، پیلانی شەڕێكی بەرفراوانە، ئێمە وەها دەبینین، وەها لێی تێدەگەین، پرۆسەكە وەك پرۆسەی شەرێكی گەورە درێژەی هەیە، هەر بۆیە ووڵاتپەروەرانی كوردو سەرجەم گەلی كورد، هێرشەكان لەبەرامبەر سیاسەتی دیموكراتیان وەكو، ڕاگەیاندنی شەڕ بەناوی دەكەن، ئەو هەوڵە دبلۆماسیانەشی كە بەڕێوە دەبرێن بەشێكی شەڕەكەن، ئەگەر لە هەوڵەكانیاندا سەربكەون، ئەوا دەست بە قۆناخی دووەمی شەڕەكە دەكەن، واتە ئەرتەشی تورك دەخەنە جموجۆلەوەو لە باكوورو باشووری كوردستان دەست بە ئۆپەراسیۆنی بەرفراوان دەكرێ، واتە گوڕ بە شەڕ دەدرێت. كاڵكان، لەبەر پەیڕەو كردنی ئەو سیاسەتە، حكومەتی ئاكەپەی ووشیار كردوە. ئاكەپە توركیا بەرەو شەڕ دەبات، خۆبەخۆ پرۆسەكەش بەرەو شەڕ دەچێت، دەبێت هەر كەس ئەو راستیە ببینیت و لێ تێبگات، ئەگەر مرۆڤ چاوی خۆی داخات، ئەوا ئەو ڕاستیە نابینێت و لێ تێناگات، ئەگەر وانییە، بۆچی هێندە بە سەر سیاسەتی دیموكراتی دا دەچن؟ ئەگەر راستیەكەی شەڕ دەستی پێكردوە وانییە، بۆچی دەچنە هەولێرو لەگەڵ بەرێوەبەری باشوری كوردستان دیداری نهێنی پێك دێینن؟ لە مانگی مژدار بە دواوە، هێرشێكی بەرفراوان بۆ لەناوبردن و پاكتاوكردن بەرێوە دەبرێت، پرۆسەكەش بە كودەتایی 17مژدار دەستی پێكرد. كاڵكان سەرنجیشی راكێشایە سەر ئەگەری ئۆپەراسیۆنیكی بەرفراوانی سەربازی و لەو بارەشەوە ووتی: ئاكەپە بە ساختەكاری و دووڕویەتی، وەڕگەراوەتە سەر حكومەتی شەڕ. دەبێت ڕووی راستی ئاكەپە ببینرێت، ئاكەپە بەشەڕ دەسەڵاتداری خۆی دەپارێزێت، لەبەر ئەوەش، هانی ناكۆكیەكان دەدات، ئاڵۆزی دەنێتەوەو بەو شێوەیەش تەمەنی دەسەڵاتداری خۆی درێژ دەكاتەوە، ئاكەپە باش دەزانێت ئەگەر شەڕ نەبێت، ئەوا ناتوانێت لە دەسەڵاتدا بمێنیتەوە.
كاڵكان سەرنجی ڕاكێشایە سەر هەوڵەكانی گەمارۆدانی گەریلاو هەوڵە دبلۆماسیەكانی سەرۆك وەزیران و وەزیری دەروەی تورك و وەك بەشێك لە پیلانی پاكتاوكردن هەڵیسەنگاندو داوای كرد، ئەو سەوداومامەلەی لەو چوارچێوەیەدا لەسەر پەكەك و كەركوك لەگەل بەرێوەبەرانی باشوری كوردستان، دەكرێت ئاشكرا بكرێت و پرسێكی لەو جۆرە وروژاند: توركیا بۆ پاكتاوكردنی پەكەكە، چ پیشنیارێكی بۆ بەرێوەبەری باشوری كوردستان كردوە؟
ئەندامی كۆنسەی بەرێوەبەری كەجەكە دوران كالكان سەرنجی راكێشایە سەر شەری دەروونی كە لەلایەن كاربەدەستانی دەوڵەتی توركەوە بەرێوە دەبرێت و هۆیەكەشی گەراندەوە بۆ چارەسەرنەكردنی پرسی كورد وگوتی: كۆمەلگای توركیا بە هۆی شەری كوردستانەوە تووشی دۆخێكی كارەساتباری گەورە كراوەتەوە.
ئەندامی كۆنسەی بەرێوەبەری كەجەكە دوران كالكان لە لێدوانێكدا سەرنجی دایە سەر دەوڵەت و حكومەتی ئاكەپە كە شەری دەروونی بەرێوە دەبەن و گوتی: دەرهاوێشتەی ئەو شەڕە ئەنجامی مەترسیداری لێدەكەوێتەوەو بەم شێوەیە درێژەی بە قسەكانی دا: ئێستا كۆمەڵگای توركیا لە ناو دۆخێكی هیستیار دایە، بە گشتی لەناو تراومایەكی دەروونیدا تێپەر دەبێت، لە ئەمریكا تەنیا سەربازەكان تووشی سەندرۆمای فیەتنام بوونەوە، ئێستا لە توركیا نەك تەنیا سەرباز و پۆلیس بەڵكو سەرتاپای كۆمەلگاكە شۆك وسەندرۆمای كوردستان دژیت و لەبەر بەرێوەبردنی شەری دەرونیش كۆمەلگاكە گەیەندراوەتە ئاستی شێتبوون. كاڵكان گوتی: پەكەكە و گەلی كورد لەگەڵ شەڕی دەروونی دەوڵەتی توركدا ڕاهاتوون و چارەسەریان بۆ دۆزیوەتەوە، بۆیە ئەو شەڕە هیچ كاریگەریەكی ئەوتۆی لەسەر كوردان نییە، دەزگاكانی راگەیاندنی تورك و كاربەدەستانی دەوڵەت چ دەلێن با بیڵێن ئەوان بەو شەڕە دەروو نییە؛ نەك تەنیا ناتوانن كار لە گەلی كورد بزووتنەوەی ئازادیخوازیەكەی بكەن، بەڵكو كاریگەریەكی هەرە زۆر لەسەر ئەرتەشی توركم بەرپرسانی دەوڵەت و كۆمەلگای توركنشین دەبێت، كەمێك ماوە كە عەقلی خۆیان وون بكەن و سەرتاپای كۆمەلگاكە تووشی شۆك و سەندرۆمای شەری دەروونی ببن، هەموو هەولەكانی لێدان، هەڵسوكەوتی هیستیاری و هەوڵەكانی هاوشێوە پەیوەندیان بە شەڕی دەروونی و دۆخی كۆمەلگاكەوە هەیە. كاڵكانی هۆكاری شەڕی دەرونیش بۆ ئەوە گەراندەوە كە دەبێ كێشە هەڵواسراوەكان چارەسەر بكرێن، بەڵام چارەسەر ناكەن، چارەسەرنەكردنی پرسی كورد دەبێتە بەربەست لەبەردەم دیمۆكراتبوونی توركیا، بەرامبەر بەمەش دەوڵەت و كۆمەلگا بێدەنگی دەنوێنن، بۆ رێگرتن لە خواستەكانی كۆمەلگا لە بواری چارەسەری دیمۆكراتیدا گۆڕ بە شەری دەروونی دەدرێت. ئەندامی كۆنسەی بەڕێوەبەریی كەجەكەدوران كالكان وەها كۆتایی بەلێدوانەكەی دا: تێكۆشانی ئێمەلەپێناو گەلێكدایەكەدەیانەوێ قڕی بكەن. لەبەر ئەوەش هەم مرۆڤێكی وەڵاتپارێز، دێموكراتیك و بەنامووس، دەتوانێ لەپێناو ئەو تێكۆشانە بەڕوومەتەهەندێ شت بكات و، لەو پێناوەدا هەوڵ بدا. بابەتەكەهەموو ئەوەندەیە. شتی تر كەدەنوسرێ و دەكرێ هەموو بێناوەرۆكە. دەڵێن 'دەمی مرۆڤەكان تورەكەنیەگرێی بدەی'. بەگشتی ئەوانەی كەزمانیان هەبێ قسەدەكەن. ئەوانەی دەڵێن ڕامانیان هەن، ڕامانی خۆیان دەردەبڕن.
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست