کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


رۆژتیڤی، دۆزگەری دانیمارك شەرمەزار دەكات ولەدژی دۆز دەكاتەوە

Thursday, 06/01/2011, 12:00


لەبەر ئەوەی یەك لە دۆزگەرانی، دۆسیەی رۆژتیڤی، بەناوی"ئاندرەرێساگێر" لە مانگی كانوون دا، ئیفادەی، كەسانی سیخۆرو بەكرێگیراوی لەدژی رۆژتیڤی لە ئەنكەرە وەرگرتبوو، پارێزەری رۆژتیڤی"باژۆرن ئەلمقڤیسێت"لەبەیاننامەیەكی راگەیاندنی دا، ئەو دۆزگەریە بەتوندی شەرمەزار دەكات. هەروەها رۆژتیڤی لەدژی دۆزگەر كە ماوەیەك دەستی بەسەر پارەو مۆڵكی رۆژتیڤی دا گرتبوو، داوای قەرەبووكردنەوە دەكات.
ئاندرەرێساگێر، دەستنیشانی دەكات كە ئەو، لە دانیشتنی دۆزی رۆژتیڤی دا كە لەمانگی شوبات دا، دەست پێ بكات، كۆپی، ئیدعاكانی خۆیشی رادەستی دادگا دەكات. هاوكات، داواش دەكات لەو كەسانەی كە دۆزی رۆژتیڤی دەشۆپێنن، پێویستە ماوەیەكی درێژ تەماشای تیڤی بكەن. هەروەها دەستنیشانی دەكات كە ئەوان نەتەنیا بەرنامەیەك، بەڵكۆ چەندین بەرنامە، بدەنە تەماشاكردنی دیوانی دادگاكە. لەبەر ئەوەی كە یەكێك لە دۆزگەرانی رۆژتیڤی كە دۆزەكەی بەرێوە دەبرد" ئاندرەرێساگێر" لەمانگی كانوون دا، ئیفادەی، هەندێك كەسی سیخۆرو بەكرێگیراوی لەئەنكەرەی وەرگرتووە، لەلایەن پارێزەری رۆژتیڤی" باژۆرن ئەلمقڤیسێت" لەبەیاننامەیەكی راگەیاندنیدا، شەرمەزار كرا. جێگای بیرهێنانەوەیە، كە لەمانگی ئابی 2010دا دۆزگەری، دۆزی گرتن لەدژی رۆژتڤی كردبووەوە، و بەم بۆنەشەوە هەڵیانكوتایە سەر ئۆفیسی"دەفتەر"ی ئەو ناوەندەدا. هاوكاتیش دەستی بەسەر حیسابی بانكی رۆژتیڤیدا گرتبوو. رۆژتیڤی لەمانگی جۆتمەهدا، تانەی لەبڕیارەكە دابوو. رۆژتیڤی دۆزەكەی قازانج كرد، و قەدەغەی سەر حیسابی بانكی ئەو ناوەندەش هەڵگیرابوو. لەبەر ئەمەش، پارێزەری رۆژتیڤی، دۆزیان لەدژی دۆزگەر"دادگا" كردەوە.
.


نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە