کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


بەڵگەیەكی تری نهێنی و بەپیلان لەدژی بزووتنەوەی ئازادیخوازی گەلی كورد ومەدیای كوردی ئاشكرا بوو

Friday, 06/11/2009, 12:00


ئەرتەشی تورك وێرای هەموو ناڕەزایەتیەكان، بەلام خۆی لە سیاسەت بە دوور ناگرێ.
دوێنی بەڵگەیەكی نێهنی دیكەی ئەرتەشی تورك ئاشكرا بوو. لە بەڵگەنامەكەدا ئەرتەش، ناوی ئاژانسی هەواڵی دجلە، ڕۆژنامە بە ناوبانگە جیهانیەكانی وەك: نیۆیۆرك تایمز، واشنتۆن پۆست و ئاژانسی هەواڵی فەرەنسا ئەی ئێف پێیو هەروەها 430 ماڵپەری وەك دەزگای دژبەر و جوداخواز تۆمار كردوە.
ئەفسەری تورك كە نەیویستبوو ناوی ئاشكرا بكرێت، پێشتر بەڵگەنامەیەكی نهێنی كە پیلانی چالاكی گویا تێكۆشان لە دژی ئرتیجاح، ڕادەستی دەستی دۆزگەری تایبەت بە دۆزی ئەرگەنەكۆن كرد بوو. لەو بەڵگەنامەدا ئاشكرای دەكات كە ئامانج لە پیلانەكە دەتەپە یە.
رۆژی 5-11-2009 وا جارێكی دیكە ئەرتەش لە بەڵگەنامەیەكی نوێو گرنگی دیكەدا، ناوی ئاژانسی هەواڵی دجلە، ڕۆژنامە بە ناوبانگە جیهانیەكانی وەك: نیۆیۆرك تایمز، واشنتۆن پۆست و ئاژانسی هەواڵی فەرەنسا ئەی ئێف پێیو430 ماڵپەری وەك دەزگای دژبەر و جوداخواز تۆمار كردوە. ئەرتەش ئەو ماڵپەڕ و رۆژنامانەی وەك، جوداخواز، چەپگەر، پاشكەوتوو و ڕادیكاڵ بە ناو دەكات و دەلێت: لە دژیان تێدەكۆشێت. لەو چوارچێەوەیەدا ئەرتەش بە هۆی ماڵپەرەكانی كە لە لایەن خۆیەوە دامەزراون دژبەری ئەو ماڵپەڕ و رۆژنامانە و ڕێبەری گەلی كورد و عەبدڵڵائۆجەلان و بزوتنەوەی ئازادی گەلی كورد‌ دەكات و زانیاری و هەواڵی درۆ و دورلە ڕاستی لە دژیان بڵاودەكاتەوە.

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە