سێ ساڵ زیندانی بۆ عوسمان بایدەمیر دەبڕدرێتەوە
Tuesday, 29/12/2009, 12:00
سەردۆزگەری ئامەد داوای كرد كە عوسمان بایدەمیر شارەداری گەورەی ئامەد، بەتۆمەتی لێدوانی نایاسایی و سوكایەتی كردن بە توركییەتی كۆمار، لێپرسینەوەی لەگەڵدا بكرێت. سەردۆزگەری تورك، بەهەمان شێوەی ئەحمەد ئیمی سەرۆكی كۆمیسیۆنی دادپەروەری پەرلەمانی توركیا داوا دەكات كە عوسمان بایدەمیر بەپیێ مادەی 301سزا بدرێت، ئەگەر سزاكەشی بەسەردا بەسەپینرێت بۆماوەی 3 ساڵ زیندانی دەكرێت. سەردۆزگەر بانگەشەی كرد، كە بایدەمیر سوكایەتی بە توركییەتی كۆمار كردوه و ئەوەش نایاساییە.
عوسمان یایدەمیر لەوەڵامی لیدوانەكانی سەر دۆزگەری كوردا ووتی: تەنها دەڵێم خێری پیوەبێ، بابەتەكە لیپرسینەوە نییە لەدژی من، بابەتی ستەمە، لەبەرامبەر ئێمەدا ستەم هەیە. شارەداری گەورەی ئامەد لەكاتی چالاكییەكەی ئامەددا لەدژی تیرۆری دەستگیركردنی نوێنەرانی كورد دا، لێدوانێكی داو وتی: ئەگەر نوێنەرانی كورد تاوانێكیان كردوە، ئەوا ئێمەش هەمان تاوان دەكەینەوە، وەرن ئێمەش بگرن. هەركەس لە زیندان و دەستگیركردنی دەوڵەتی تورك بترسێت بێ ئابڕوە.
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست