کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


رۆژنامەی لەمۆندی فەرەنسی: كێشانەوەی پەرلەمانتاران بۆ توركیا وەكو زەنگی مەرگ وایە

Monday, 21/12/2009, 12:00


رۆژنامەی لەمۆندی فەرەنسی دەربارەی بڕیاری گەڕانەوەی پەرلەمانتارانی كورد بۆ پەرلەمانی توركیا هەواڵە شرۆڤەیەكی سەرنج راكێشی بلاوكردەوە. رۆژنامەكە لە گەرانەوەی پەرلەمانتارانی دەتەپە سەرنجی خستۆتە سەر داخوازی رێكخراوەكانی كۆمەڵگای مەدەنی و روناكبیران و دەلێت: بەو گەرانەوەیە پرۆژەی شەرمنەكەی ئاكەپەش لە فەوتان رزگاری بوو. رۆژنامەی، لەمۆند، بە مانشێتی، كوردان ئارامی هەڵدەبژێرن، شوێنێكی فراوانی بۆ بابەتەكە تەرخانكردوو. رۆژنامەكە لە گەڕانەوەی پەرلەمانتاراندا سەرنجی خستۆتە سەر پێداگری و داخوازی رێكخراوەكانی كۆمەڵگەی مەدەنی و روناكبیرانی سەربەخۆ و هەروەها ئاماژەی بە ووتەكەی هاوسەرۆكی دەتەپە ئەحمەد تورك كردەوە كە دەڵێت: وێرای نەبوونی دادپەروەری، گەلی ئێمە دەیەوێت كە لە پەرلەمان دا دریژە بە تێكۆشانی دیموكراسی خۆی بۆ چارەسەری پرسی كورد بدات.
لەمۆند، گەڕانەوەی پەرلەمانتارانی كوردی بۆ پەرلەمانی توركیا، بۆ ئاكەپەش وەكو چانسێكی گەورە هەڵدەسەنگێنێت و دەلێت: بەو شێوەیە ئاكەپەش لەو تەنگەژەیەی كە لەم چەند هەفتەیەی دواییدا تێی كەوتبوو، رزگاری بوو. هەروەها رۆژنامەكە دەلێت: ئەگەر پەرلەمانتارانی دەتەپە لە پەرلەمان بكشانایەتەوە، ئەوا بۆ پرۆژە شەرمنەكەی ئاكەپە،‌ بە ناوی كرانەوەی دیموكراتی، لێدانی زەنگی مەرگ بوو.

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە