پرۆژە هاوبەشەكەی هەرسێ لایەنی ئۆپۆزسیۆن(گۆڕان، یەكگرتوو، كۆمەڵ)
Thursday, 03/03/2011, 12:00
پڕۆژهکه لە 22 خاڵ پێكهاتووەو تێیدا نوێنەری ئەو لایەنانە رایانگەیاند كە بۆ جێ بەجێ كردنی داواكانیان ماوەی دووو مانگ دەدەنە لایەنە بەرپرسەكانو لە حاڵەتی جێ بەجینەكردنی داواكارییەكانیاندا هەڵوێستی تر وەردەگرن.
ئەمەش دەقی پرۆژە هاوبەشەكەیە:بۆ بەڕێزان/ سەرۆكی هەرێمی كوردستان
سەرۆكایەتی بەرلەمانی كوردستان
سەرۆكایەتی ئەنجومەنی وەزیران
بابەت / پرۆژەی هاوبەشی ئۆپۆزسیۆن بۆ چاكسازی سیاسی لەهەرێمی كوردستان
بفەرموون لەگەڵ پرۆژەی هاوبەشی ئۆپۆزسیۆن بۆ چاكسازی لەهەرێمی كوردستان.
لەگەڵ رێزدا.
1. بزوتنەوەی گۆڕان
2. یەكگرتووی ئیسلامی كوردستان
3. كۆمەڵی ئیسلامی كوردستان / عێراق.
سلێمانی
3/3/2011
وێنەیەك بۆ :
1. بەڕێز مەكتەبی سیاسی پارتی دیموكراتی كوردستان.
2. بەڕێز مەكتەبی سیاسی یەكێتی نیشتیمانی كوردستان.
بەناوی خوای گەورەو میهرەبان
پڕۆژەی هاوبەشی ئۆپۆزسیۆن بۆ چاكسازیی سیاسی لە هەرێمی كوردستان
*************************************************************
1. گێڕانەوەی ڕەشنوسی دەستور بۆ پەرلەمانی كوردستان بەمەبەستی پێداچونەوەو پەسەندكردنی بە تەوافقی نێوان فراكسیۆنەكانی پەرلەمان (ئۆپۆزسیۆن و كوردستانی) .
2. پێك هێنانی كۆمسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەكانی هەرێم لەكەسانی بێ لایەن بەسازانی نێوان فراكسیۆنەكانی دەسەڵات و ئۆپۆزسیۆن .
3. پێك هێنانی دەستەی نەزاهەی هەرێم لەكەسانی سەربەخۆ بەسازانی نێوان فراكسیۆنەكانی نێوان دەسەڵات و ئۆپۆزسیۆن و لێ پێچینەوە لەگەندەڵكاران .
4. دەركردنی یاسایەكی تایبەت بە قەڵاچۆكردنی گەندەڵی .
5. هەمواركردنەوەی پەیڕەوی ناوخۆیی پەرلەمان بە تەوافقی نێوان فراكسیۆنەكان (ئۆپۆزسیۆن و كوردستانی)
6. هەمواركردنەوەی یاسای خۆپیشاندان بە تەوافقی نێوان فراكسیۆنەكان (ئۆپۆزسیۆن و كوردستانی)
7. یەكخستنەوەو بە پیشەیی كردنی هەردوو دەزگای ئاسایش بەجۆرێ دەسەڵاتی جێ بەجێ كردنی نەمێنێت و بگەڕێتەوە سەر وەزارەتی ناوخۆ .
8. یەكخستنەوەو بە پیشەیی كردنی دەزگاكانی ئاسایشی ناوخۆ (وەزارەتی ناوخۆ) .
9. یەكخستنەوەو بە پیشەیی كردنی هێزی پێشمەرگەی كوردستان لە دامەزراوەیەكی سەربازی نا حزبی .
10. چەسپاندنی بێ لایەنەیی سەربەخۆیی دەسەڵاتی دادوەری و پێداچونەوە بە پێكهاتەی ئێستای ئەنجومەنی باڵانی دادوەری و دادگای تەمیز .
11. ئەكتیڤ كردنی دەزگای داواكاری و گشتی و جیاكردنەوەی لە وەزارەتی داد و گرێ دانی بە ئەنجومەنی باڵای داد وەری یەوە .
12. گێڕانەوەی موڵك و ماڵی گشتی كە حزب و لایەن و كەسانی دەست ڕۆشتوو دەستیان بەسەردا گرتووە .
13. گۆڕینی دەزگای (زانیاری + پاراستن + دژە تیرۆر) لە دەزگای تایبەتی حزبیەوەو بۆ دەزگایەكی ئاسایشی نەتەوەیی لەسەر بنچینەی پیشەیی و بێ لایەنی سەربەخۆی سەر بەسەرۆكایەتی ئەنجومەنی وەزیران بێت .
14. ڕێكخستنەوەی پەیوەندی نێوان حزب و حكومەت بەجۆرێ كە هەموو جۆرە دەست تێوەردانێكی حزبی بەكاروباری حكومەت و دەسەڵاتە دەستورییەكان كۆتایی پێ بێت .
15. گۆڕینی وەزیرو وەكیل وەزیرەكانی (پێشمەرگە + ناوخۆ + دارایی + سامانە سروشتی یەكان) بەكەسانی سەربەخۆو تەكنۆكرات .
16. چەسپاندنی سەربەخۆیی زانكۆكان و ناوەندەكانی خوێندنی باڵا و كۆتای هێنانی هەموو جۆرە دەست تێوەردانێكی حزبی .
17. ئاشكراكردنی سەرجەم سەرچاوەكانی داهات و دابەش كردنەوەی بە شێوەیەكی عادیلانەو ڕون و تەواو لە بودجەدا .
18. هەمواركردنەوەی یاسایی ئەنجومەنی پارێزگاكان و پێدانی دەسەڵاتێكی زۆرتر لە ئەنجومەنی پارێزگا لە پێناو هێنانەدی سەرەتای لامەركەزی ئیداری .
19. قەدەغەكردنی كاری حزبی بەهەموو شێوەیەكانیەوە، لەناو دام و دەزگاكانی وەزارەتی پێشمەرگەو ناوخۆ .
20. بڕینی یارمەتی دارایی دامودەگا ڕاگەیاندنەكانی حزبە دەسەڵاتدارەكان و میدیای سێبەرو هەموو ئەو ڕێكخراوانەش لەژێرناوی كۆمەڵگای مەدەنیەوە سامانی گشتی بەفیڕۆ دەدەن .
21. لەماوەی یەك مانگدا یاساو بڕیاری تایبەت بەهەریەك لەم خاڵانەی سەرەوە دەربكرێتو لەماوەی دوو مانگیشدا جێبەجێ بكرێن، لەڕۆژی ڕاگەیاندنی ئەم پڕۆژەیەوە.
22. لەحاڵەتی جێبەجێ نەبونی ئەم خاڵانەی سەرەوە لەماوەی دیاری كراودا كە لەخاڵی (21) دا هاتووە سەرۆكی هەرێم بڕیاری هەڵبژاردنی پێش وەخت ڕابگەیەنێتو حكومەتێكی یەكێتی نیشتمانی سەرپەرشتی ئەو قۆناغەو هەڵبژاردنەكان بكات .
1. بزوتنەوەی گۆڕان
2. یەكگرتووی ئیسلامی كوردستان
3. كۆمەڵی ئیسلامی كوردستان / عێراق
3/3/2011
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست