کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


هێرشەكان بەبڕیارى سەرۆك وەزیرى توركیان

Friday, 11/06/2010, 12:00


لەلێدوانێكى تایبەتدا بۆ سبەى نورى یەمان ئەندامى پەرلەمانى توركیا لەسەر لیستى كوردى ڕاگەیاند كە هەزاران هاووڵاتى لەسلۆپى بەمەبەستى نیشاندانى ناڕەزایەتى دژى ئۆپەراسیۆن ڕژاونەتە سەرشەقامەكان بەڵام بەبڕیارى سەرۆك وەزیر پۆلیس هێرشى كردۆتە سەریان لەوانە ئەندامێكى پەرلەمانى توركیا بەناوى (سەواهیر بایندەر)بەسەختى بریندار بوو دەستێكى شكا ئێستا بارى تەندروستى زۆرباشە نورى یەمان ڕایگەیاند لەپەرلەمانى توركیا ئێمە لەسەر ئەم بابەتە ڕاوەستانى جدیمان دەبێت چونكە ناكرێت سەرۆك وەزیر باسى دیموكراسى بكات هەر كەسێكیش خۆپیشاندان بكات هێرشى بكرێتە سەر یەمان ڕایگەیاند كەئەم ناڕەزایەتیانە سەرانسەرى توركیا دەگرنەوە لەوەڵامى ئەو پرسیارەى كەئایا لەكاتێكدا بارزانى لەكۆنگرە ڕۆژنامەوانیەكەى لەگەڵ داود ئۆغڵۆ داواى لەبەدەپە دەكرد پشتگیرى لەسیاسەتى كرانەوەى توركیا بكەن و لەهەمان كاتدا دەستى پەرلەمانتارێكى كورد دەشكێنن ئێوە لەمبارەیەوە چى دەڵێن نورى یەمان ڕایگەیاند لەگەڵ بارزانى كۆدەبینەوە و ئێمە پێش ئەم كۆبونەوە لەگەڵ بارزانى خۆمان كۆبوینەوە ئەو بابەتانەى لەگەڵى باس دەكەین ئەوەیە كە گوتنەكانى سەرۆك وەزیر و ئەو ڕووداوانەى لەهەرێمەكە ڕوودەدەن یەكناگرنەوە یەمان ڕایگەیاند بەگوێرەى ڕاگەیاندنەكانى توركیا بارزانى پشتگیرى
لەكرانەوەى ئاكەپە كردووە بەڵام ئێمە تەئكید لەوە دەكەینەوە كەئەم پڕۆژەیە پڕۆژەى كرانەوە نیە و بەڵكو پڕۆژەى تەسفیەیە ئاژانسى فورات نیوزیش سەبارەت بەكۆبونەوەكەى نێوان بارزانى و دەمیرتاش و ئەحمد تورك نوسیویەتى كۆبونەوەكە سەركەوتوو بووە هەردوولا جەختیان لەسەر ئەوە كردۆتەوە كێشەكە بەدیالۆگ چارەسەر دەكرێت هەروەها بەرپرسانى بەدەپەش خۆشحاڵى خۆیان نیشان داوە بەدیدارەكەى بارزانى،

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە