کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


له‌شه‌ڕوپێكدادانێكدا له‌شاری سنه‌ چه‌ندین كه‌س كوژران‌و برینداربوون

Friday, 08/10/2010, 12:00


له‌ئه‌نجامی ته‌قه‌ی چه‌ند چه‌كدارێكی نه‌ناسراو له‌ هێزه‌ ئینتیزامییه‌كانی ئێران، له‌شاری سنه‌ چه‌ندین كه‌س كوژران‌و برینداربوون كه‌ چه‌ند كه‌سیان هاوڵاتی ئاسایین.


ئاژانسه‌كان، ئاوێنه‌: به‌ پێی راپۆرتی سه‌رچاوه‌كانی هه‌واڵ ئێواره‌ی ئه‌مرۆ پێنجشه‌ممه‌ له‌ مه‌یدانی ئیقباڵ (ئازادی)ی شاری سنه‌ چه‌ند چه‌كدارێكی نه‌ناسراو ته‌قه‌ له‌ هێزه‌ ئینتیزامییه‌كانی ئێران ده‌كه‌ن‌و چه‌ند كه‌سێكیان لێده‌كوژن‌و بریندار ده‌كه‌ن‌و دواتر له‌ شوێنی شه‌ڕه‌كه‌ ده‌رباز ده‌بن.

سه‌رچاوه‌كانی هه‌واڵ باس له‌وه‌ده‌كه‌ن به‌دوای ئه‌وه‌ش هێزه‌كانی ئێران ده‌ست ده‌كه‌ن به‌ته‌قه‌ كردن كه‌ به‌ هۆیه‌وه‌ چه‌ندین كه‌س له‌ خه‌ڵكی شاری سنه‌ ده‌كوژرێن‌و بریندار ده‌بن.

له‌م په‌یوه‌نده‌دا جێگری فه‌رمانده‌ی هێزه‌ی ئینتیزامی پارێزگای كوردستانی ئێران له‌ لێدوانێكدا بۆ میدیا ده‌وڵه‌تییه‌كان رایگه‌یاند له‌م شه‌ڕو پێكدادانه‌دا 5 كه‌س كوژران‌و 9 كه‌سیش برینداربوون كه‌ خه‌ڵكی سڤیلیش له‌ ناوقوربانییه‌كاندا به‌رچاو ده‌كه‌ون.

ئه‌مه‌ش له‌كاتێكدایه‌ كه‌ ماڵپه‌ڕه‌ كوردییه‌كانی رۆژهه‌ڵاتی كوردستان له‌زاری سه‌رچاوه‌كانی خۆیانه‌وه‌ ته‌نیا ژماره‌ی كوژراوه‌كانی هێزه‌كانی حكومه‌ت به‌ 9 كه‌س ناولێده‌به‌ن.

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە