رووداوی هاتووچوو لە كەلار
Wednesday, 27/01/2010, 12:00
ئەمڕۆ كاتژمێر یەك و نیو پاش نیوەڕۆ لە نیوان رێگای كەلار ـ باوەنور لە بەرلووت سیارەیەكی جۆری فارەكە"كەی" هەڵگەری هەشت مامۆستای بوو، هەڵگەڕایەوەو لەئەنجام دا مامۆستایەكی ژن بە ناوی مەهاباد عزیز تەمەن بیست و چوار ساڵان گیانی لەدەست داو یەكێكتری لەمامۆستایان ژن كە رێژەی برینداریەكەی زۆر بووە دەگوازرێتەوە نەخۆشخانە شاری سلێمانی و ئەوان تریش هەریەك بەشێوەیەك بریندار دەبن.
شاهدان نزیك لە رووداوەكەوە رایانگەیاندن كە بە هۆی برینی ترمێزی سیارەكەوە رووداوە پێك هاتووە.
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست