کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


ئیسماعی ره‌ڤه‌ندی: به‌سه‌ركه‌وتنی ئه‌م ئه‌زمونه‌ كوردستانیش له‌ روی سیاسییه‌وه‌ ئه‌بێته‌ ئه‌وروپا و له‌ روی بازرگانییه‌وه‌ ئه‌�

Friday, 08/04/2011, 12:00


له‌ دیدارێكدا ماموستا ئیسماعیل ره‌ڤه‌ندی ئه‌ندامی مه‌كته‌بی سیاسی یه‌كگرتوو به‌ هه‌موو متمانه‌یه‌وه‌ روشنی كرد ئه‌گه‌ر گه‌لی كورد له‌م ئه‌زمونه‌دا سه‌ربكه‌وێت كوردستانیش له‌ روی سیاسییه‌وه‌ ئه‌بێته‌ ئه‌وروپا و له‌ روی بازرگانییه‌وه‌ ئه‌بێته‌ هونگ كونگ و دوبه‌ی و له‌روی پێكه‌وه‌ ژییانه‌وه‌ وه‌كو ولاتانی ئه‌سكه‌نده‌نافیا لێ دێت ، چونكه‌ ئه‌و به‌رنامه‌ و پروژه‌ و داواكاریه‌كانی جه‌ماوه‌ری كوردستان و ئوپوزسیونی كوردستانی هه‌موو ره‌نگدانه‌وه‌ی عه‌قلێكی سیاسی پێشكه‌وتووه‌ چ له‌ روی دارشتنی هزری سیاسیه‌وه‌ یانیش له‌ روی میكانزم و جێبه‌جێكردنی ئه‌م هزره‌ ، هه‌روه‌ها كوردستانمان پره‌ له‌ خێر و خێرات‌ و به‌ره‌كات‌ له‌ هه‌موو مه‌یدانێكه‌وه‌ ده‌بێته‌ جێگه‌ی چاوپێكه‌وتن و هاوینه‌هه‌واری و بازرگانی و سه‌نته‌ره‌ روشه‌نبیریه‌كانی وه‌لاته‌ ده‌وروبه‌ره‌كان و جیهانی ، ئه‌وه‌ هه‌موو جێگه‌ی ئومێده‌ ئه‌گه‌ر ئه‌م وڵاته‌ شوانێكی دلسوز و میانره‌و و سڤیل و هاوچه‌رخ هه‌بێت .

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە