کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


شاندێكی پارتی كۆمەڵگای دیموكراتی سەردانی كامپی پەنابەرانی مخمور دەكەن

Sunday, 20/12/2009, 12:00


شاندێك لە پارلەمانتاران، شارەداران و بەرێوەبەرانی دەتەپەی داخراو، بە مەبەستی لێكۆلینەوە لە بارودۆخی پەنابەرانی كامپی مەخمور لە باوشوری كوردستان بەسەر دەكەنەوەو پاشان لەو بارەوە ڕاپۆرتێك ئامادەو بڵاو دەكەنەوە. شاندەكەی دەتەپە، لە چوارچێوەی بڕیارێكی پارتەكەیان كە لە پێش داخستنی، لە 21ئەم مانگەدا، دەچنە باشوری كوردستان و كامپی مەخمور بەسەر دەكەنەوە. پارلەمانتاران ئیبراهیم بینجی، نەزیر كاراباش، شارەداری شرناخ، ئەمازان ئویسەل، شارەداری قلابان شوكران سنجار ئەندامی ئەنجومەنی دەتەپەی داخراو خەجیجە چۆبان لە نێو شاندەكەدا، جێ دەگرن.
شاندەكە لە بارەی بارودۆخ و گوزەران و داخوازیەكانی دانیشتوانی وارگەی مەخمورەوە لێكۆڵینەوە دەكەن و پاشان لەو بارەوە ڕاپۆرتێك ئامادە و بڵاو دەكەنەوە. جێگای ئاماژەیە ماوەیەكە حكومەتی توركیا، بە هاوكاری هەندێك، هێز و لایەنی هەرێمی و نێونەتەوەیی، دەیەوێت، لە ژێر گوشاردا، نیشتەجێیانی كامپی مەخمور، ناچاری گەرانەوەی توركیا بكەن. بەڵام نیشتەجێیانی كامپی مەخمور، لەچەندین بۆنەدا، ڕایانگەیاندوە، تا هۆكارەكانی كۆچەربەر بوونیان سەرڕاست نەكرێنەوە و داخوازیەكانیان جێبەجێ نەكرێن ئامادە نین بگەرێنەوە توركیا.

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە