رۆژ تیڤی بەربژاری خەلاتی ئاشتی نوبل کرا
Friday, 04/02/2011, 12:00
بە گویرەی سەرچاوەکانی هەوال کاناڵی کوردی رۆژ لە لایەن چەند مافناسیکی بە تواناوە بەربژاری خەلاتی ئاشتی نوبێل کراوە.ئەم هەوالە ئەمرۆ 3ی فێبروار لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانی دا لە به‌لچیکا و بنکەی سەرەکی رۆژ تیڤی راگه‌یه‌ندرا.
ئەو بەربژار کردنە لە کاتیکدایە کە ئەم کاناڵە پر بینەرە کوردیە کە بنکەیەکیشی لە ولاتی دانیمارکە چەندین سکالای یاسایی بە فیتی تورکیە لە سەر تۆمار کراوە بە تاوانی هەبونی پیوەندی لە گەل پارتی کرێکارانی کوردستان (پ ک ک).
نزیک بە 150 پسپۆڕ ی کورد و بیانی ، سیاسی و چالاکڤانی مەدەنی پشتیڤانی كاندیدكردنى ROJ تی‌ڤیان کردووه بۆ وه‌رگرتنى خه‌ڵاتى ئاشتى نوبل،کە لە کۆنگرە رۆژنامەوانیەکە ناوی چەند کەسایەتیەک راگهیندراوە: دۆسمۆند توتو گه‌وره ئه‌سقوفی ئه‌فریقاى باشوور، د. ئینگه گێنیفكه دامه‌زرێنه‌ری مه‌ڵبه‌ندی چاره‌سه‌ری قوربانیانی ئه‌شكه‌نجه له دانیماڕك، توماگنوسێن، ئه‌ندامی كۆمیته‌ی هێلسنكی دانیماڕك، بێنت سۆڕینسۆن، ئه‌ندامی كۆمیته‌ی به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی ئه‌شكه‌نجه‌ی سه‌ر به یه‌كێتی ئه‌وروپاو چه‌ند په‌رله‌مانتارێكى دیکە.
سەبارەت بە بلاو بونەوەی هەواڵی بەربژارکرانی رۆژ تی ڤی بۆ خەلاتی ئاستی نوبل بۆ سالی 2011 وه‌زاره‌تی دادی دانیماڕك هیچ لێدوانێكی له‌و باره‌یه‌وه نه‌دا، به‌ڵام تۆم بێنكه، گوته‌بێژی پارتی پارێزگارانی دانیماڕك رایگه‌یاند "پێم سەیرە کە كه‌ناڵێكی ته‌له‌فزیۆنی كه بنكه‌یەکی له دانیماڕكه و سكاڵای له‌سه‌ر هه‌بێ، هه‌ر هه‌مان كه‌ناڵ كاندید بكرێ بۆ وه‌رگرتنی خەلاتی نوبل".
چەند رۆژ لەمەوبەر هەواڵی بەربژار کرانی سەدیق کەبوندوەندیش ،چالاکڤانی ماڤی مرۆڤ لە رۆژهەڵاتی کوردستان کە لە لایەن کۆماری ئیسلامی ئیرانەوە لە ساڵی 2007 ەوە لە زیندان دایە بلاو بۆوە کە بۆ مایەی خۆشحاڵی چالاکڤانانی سیاسی و مەدەنی کورد.
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست