کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


مالكی: كورد هیچ زەمانەتێكی‌ نە لە ئەمریكا‌ و نە لە هیچ لایەنێكی‌ تری‌ دەرەكی‌ وەرنەگرتووە

Monday, 04/01/2010, 12:00


لە حەوتی مانگی ئاداری داهاتوەدا هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق ئەنجام دەدرێ لە ئێستاوە زەنگی ساختەكاری لە هەر لایەك لێ دەدرێ. كۆمسیۆنیش بۆ ئەوەی كە ساختەكاری ڕوونەدات هەندێ رێ و شوێن دەگرێتە بەر. بەڵام كۆمسیۆن خۆشی دڵنیا نییە لەوەی كە هەڵبژاردنێكی بێ ساختەكاری بگوزەرێ. كۆمیسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەكانی ئێراق میكانیزمی‌ دەنگدانی لەسەر پەڕاوی‌ هەڵبژاردنەكانی‌ پەسەند كرد. سەرۆكی‌ فەرمانگەی‌ هەڵبژاردنی كۆمسیۆنەكە حەمدییە حوسەینی‌ ڕایگەیاندووە كە دەنگدەر لەسەرەتادا ناسنامەی‌ باری‌ كەسێتی‌ خۆی‌ كە وێنەی‌ فۆتۆگرافی‌ پێوەیە دەداتە لێپرسراوی‌ ناساندن، كە دواتر دەنگدەرەكە دەباتە لای‌ شوێنی‌ پەڕاوەكان ‌و لەوێوە ناوی‌ سیانی‌ و كاتی‌ دەنگدانی‌ لە لیستی‌ دەنگدانەكە لە بنكەكەدا تۆماردەكرێت.
سەبارەت بە میكانیزمی‌ دەنگدان لەسەر پەڕاوەكەدا، حوسەینی‌ وتی دەنگدەر هێمایەك لەسەر ئەو چوارگۆشەیە دەدات لەبەرامبەر قەوارە سیاسییەكەدایە كە هەڵیدەبژێرێ، ئەگەر بیەوێ دەنگ بە پاڵێوراوێك بدات، ئەوا دەتوانێت لەو چوارگۆشەیەی‌ كە لە ڕیزی ژمارەكانی‌ لای‌ چەپی‌ پەڕاوەكەدا هەیە هاوشانی‌ هەڵبژاردنی‌ قەوارەكە هێمایەك بۆ ئەویش بكێشێ. ئەوەشی‌ وتووە كە گەر دەنگدەر بەتەنها ناوی‌ پاڵێوراو هەڵبژێرێ ‌و قەوارەی‌ سیاسی‌ هەڵنەبژێرێت ئەوا دەنگدانەكەی‌ بۆ حساب ناكرێ ، یان گەر بێتو دەنگدەر بیەوێت پاڵێوراوی‌ كەمینەكان هەڵبژێرێ، ئەوا دەتوانێت هێمایەك بۆ ئەو چوارگۆشەیە دابنێ كە لەبەرامبەر ناوی‌ پاڵێوراوەكەدایە، ئەمەش تەنها لە پارێزگاكانی‌ بەغدا‌و نەینەوا‌و بەسرەدا دەبێت كە سێ‌ كورسی بۆ تەرخانكراوە. بەپێی لێدوانەكە دەبێ دەنگدەران لە بنكەكانی‌ دەنگداندا لەپشتی‌ سەكۆی‌ تەرخانكراودا بەشێوەیەكی‌ نهێنی‌ دەنگبدات‌و پاشان بیپێچێتەوه ‌و بیخاتە ناو سندوقی‌ دەنگدانەوە تاكو هیچ كەسێك نەزانێ دەنگی‌ بەكێ‌ داوە.
ئەگەر دەنگدەر هەڵەیەكی‌ كرد لەسەر پەڕاوەكە، ئەوا دەتوانێ بگەڕێتەوە لە بنكەكەدا پەڕاوێكی‌ تر وەربگرێ، بەمەرجێك كۆنەكە بگەڕێنێتەوە. دەبێ لەكاتی دەنگدان دا پەنجەی‌ شایەتمانی‌ بخرێتە مەرەكەبەكەوە و دەبێ ڕێ بە دەنگدەر نەدرێ پەنجەی‌ بسڕێتەوە تا مەرەكەبەكە وشك دەبێتەوه. بەڵام سەرۆكی كۆمسیۆنی باڵای‌ هەڵبژاردنەكان لەعێراق، ڕایگەیاند كۆمیسیۆن ناتوانێت بەتەنها رێگە لە ساختەكاری‌ بگرێت لەهەڵبژاردنەكاندا و دەلێ گرەنتی‌ روونەدانی‌ ساختەكارییەكان لە پرۆسەی‌ هەڵبژاردنەكان پایەكانی‌ تری‌ بەشداربوون لە پرۆسەكەدا، وەكو قەوارە سیاسییەكان‌و رێكخراوەكانی‌ كۆمەڵگەی‌ مەدەنی‌و دەزگاكانی‌ راگەیاندن‌و هاوڵاتیانە.
بۆ رێگرتن لە ساختەكاریشێ حەدیدەری دەلێ چەند رێ شوێنێكی وەك دانانی‌ چەند بنەمایەكی‌ تایبەت بە هەڵسوكەوتی‌ فەرمانبەرانی‌ بنكەكانی‌ دەنگدان، ئیمزاكردنی‌ گرێبەست لەگەڵ كۆمپانیا جیهانییەكان بۆ بەرهەمهێنانی‌ مەرەكەبی‌ نهێنی‌ بەپێی‌ ستاندەردی‌ جیهانی‌ و چاپكردنی‌ پەڕاوی دەنگدان كە نەتوانرێت ساختەبكرێن دەگرنە بەر. هاوكات كۆمیسیۆنەكە تا 10ی ئەم مانگە چاوەڕوانی وەڵامی ئەو وڵاتانە دەكا، كە هاوڵاتی عێراقیی لێ نیشتەجێیە ، ئەگەر ئەو وڵاتانەی داوایان لێكروە بنكەی دەنگدانی لێ بكرێتەوە وەلامێكی ئەرێنی نەدەنەوە ئەوە عێراقیەكانی دەرەوەی وڵات لە مافی دەنگدان بێ بەشدەبن. شایانی باسە كە كۆمیسیۆن داوایا لە 23 وڵات كردووە كە لە سەرتاسەری جیهان دا عێراقیان دەنگ بدەن لە پرۆسەی هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق دا. بەپێی زانیاریەكانی كۆمسیۆنەكە تا ئیستا سوید، دانیمارك، هۆڵەندا، ئەمەریكاوئوردن ڕازی بووون بەوەی كە بنەكەی دەنگدان بكرێتەوە لە وڵاتەكانیان دا. شایانی باسە كە نزیكەی 19 ملیۆن دەنگدەر مافی دەنگدانیان هەیه لە هەڵبژاردن دا ، 86 قەوارە و هاوپەیمانی سیاسی كە 6529 پاڵێوراو لە خۆدەگرێ ، كێبڕكێ لەسەر 325 كورسی پەرلەمانی عێراق دەكەن و ، هەڵبژاردن بە شێوەی بازنەیەكی و كراوە دەبێ و ، عێراق بە سەر 18بازنەدا دابەش كراوە.
دكتۆر مەحمود عوسمان ئەندامی‌ پەرلەمانی‌ عێراق له سەر‌ هاوپەیمانیی‌ كوردستان لە لێدوانیكدا جەخت لەسەر ئەوە كردوە كە نوری‌ مالیكی‌ سەرۆك وەزیرانی‌ عێراق رایگەیاندووە كە كورد هیچ زەمانتێكی‌ لە ئەمریكا وەرنەگرتووە. دكتۆر مەحمود عوسمان ئاماژەی‌ بەوەشدا ،بەستنەوەی‌ رەزامەندیی‌ كورد لەسەر یاسای‌ هەڵبژاردنەكان بە وەرگرتنی‌ زەمانەت لە ئەمریكا دەبێتە هۆی‌ دروستبوونی‌ بارگرژی‌ لەنێوان كورد ‌و لایەنەكانی‌ دیكەدا. عوسمان بە دەنگەكانی ئێراق رایگەیاند: هەروەك ،مالیكیش ووتویەتی، كورد هیچ زەمانەتێكی‌ نە لە ئەمریكا‌ و نە لە هیچ لایەنێكی‌ تری‌ دەرەكی‌ وەرنەگرتووە و بڵاوبوونەوەی‌ ئەم جۆرە هەواڵانە دەبێتە هۆی‌ سەرهەڵدانی‌ كێشە لەنێوان كورد ‌و عەرەب ‌و لایەنە ئێراقییەكانی‌ تر دا. جێگای ئاماژەیە مالیكی‌ دوێنێ‌ رەتكردەوە كە ویلایەتە یەكگرتووەكانی‌ ئەمریكا هیچ زەمانەتێكی‌ دابێتە كورد بۆ تێپەڕاندنی‌ یاسای‌ هەڵبژاردنەكان، جەختیشیكردەوە كە كورد بەشێكی‌ سەرەكییە لە پێكهاتەی‌ دەوڵەتی‌ ئێراقی.

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە