موراد قەرەیلان: ئێستا ئەو كۆردیناسیۆنە سێ قووڵیە، بۆتە چوار قۆڵی
Saturday, 21/11/2009, 12:00
سەرۆكی كۆنسەی بەریوەبەری كەجەكە موراد قەرەیلان لە لێدوانەكەی دا سەرنجی بۆ سەر پیلانە پاكتاوكاریەكانی ئاكەپە لەسەر كامپی پەنابەرانی مەخمور ڕاكیشا و ڕایگەیاند كە بە هەوڵی چەپەڵ هیچ ئەنجامێك بە دەست ناخرێ و لەسەر ئەوەش وتی پەنابەرانی مەخمور كەسانی خاوەن ئابڕون، بۆ گەڕانەوەیان بۆ شوێنی و واری خۆیان دەبێ بەر لە هەموو شتێ شەڕ راوەستێ.
سەرۆكی كۆنسەی بەرێوەبەری كۆما جڤاكێن كوردستان موراد قەرەیلان سەرنجی دایە سەر پیلانەكانی ئاكەپەی تایبەت بە پەنابەرانی كامپی مەخمور و گوتی: كۆردیناسیۆنی 3قوڵی لە ژێر گوشاری توركیادا، چۆڵ كردنی كامپەكەی كردووە بە رۆژەڤی خۆی.
قەرەیلان بە بیری خستەوە كە ئەركداركردنی ئیبراهیم محمد عەلی، حكومەتی باشوری كوردستانیش بووە بە لایەنێكی كۆردیناسیۆنەكەو بە كۆردیناسیۆنی 4قۆڵی بە ناو دەبات. دەربارەی چۆڵكردنی كامپی پەنابەرانی مەخمور قەرەیلان گوتی: دەیانەوێ هەندێك لە پەنابەران بە پارە، هەندێكی تریان بە رفاندن و بەشێكیشیان بە شەڕی دەروونی و هەواڵگیریەوە كامپەكە چۆڵ بكەن.
ئاكەپە لەو بروایە دایە كە ئەگەر كامپی مەخمور چۆڵ كرا ئەوە زیانێكی گەورە بەر پەكەكە دەكەوێ و بەو جۆرەش نیوەی پاكتاو دەكرێت. قەرەیلان بە بیری هێنایەوە كە دڵسۆزی خەڵكی كامپی مەخمور بۆ بزووتنەوەی ئازادی و وڵاتپاریزیان سەلمێندراوە و دەولەتی تورك ناتوانێت بەو رێبازانە هیچ جۆرە ئەنجامێك بەدەست بخات. گوتیشی: پەنابەرانی مەخمور كەسانێكی بە روومەت و سەربەرزن و بەرامبەر بە گوشارەكانی چەتەكان، جەردەوانان و هێرشەكان مل كەچ ناكەن و بۆ 3و4قوروشیش هەڵناخەڵەتێنرێن. قەرەیلان ئاماژەی بەوە كرد كە لە كاتی شەڕدا هەلومەرجەكان گونجاو نین بۆ گەڕانەوەی پەنابەران و پرسیارێك گەلێكی وروژاند :
ئەو مرۆڤانە لەبەر چ هۆیەك شوێنێ خۆیان بەجێهێشتووە و لەبەر چی بگەڕێنەوە؟ بە هۆی گوشارەكانی دەولەت و شەری سەپێندراو زیدی بابوپاپیرانیان بەجێهێشتووە. گەلۆ ئێستا شەرەكە راوەستێندراوە نەخێر ؟ باشە ئەگەری شەر لە ئارادایه؟ بەڵێ هەیە. جەردەوانان ماون؟ بەڵێ ماون. گوشارەكان بەردەوام دەبن؟ بێ گومان وەلامەكە ئەرێ یە، لە دۆخێكی وادا ئەو گەلە بۆچی بگەڕێتەوە؟ ئەمەیە هەڵەی بەرێوەبەرانی پارتی داد و گەشەپێدان كە بە بێ ئامادەكاری دەیانەوێ هەندێ شت بكەن. قەرەیلان ئاماژە بەوە دا كە هەر چەنده پەردە لە سەر بەشێكی كارمەندانی دەزگای ژیتەمی هەواڵگیری سەربازی لابردراوە، بەڵام ئەو هێز و دامەزراوانەیان ماوە كە زیان بە گەل بگەیەنن، بۆ نمونە حازم بابات كە سەرۆكی چەتەیەكە و هاوكاری لە گەل چەتەكانی دیكەی دەولەت دەكات، ئەو كەسە سەرپەرشتكاری كوشتار و كردوە چەپەڵەكانی هەرێمەكەیە، تا ئەو كەسە لە قلابان بێت، ئێوە ناتوانن هیچ كەسێك بۆ ئەوێ بگەڕێننەوە، كاتێ كە گوندنشینێك دەچێتە ئەو هەرێمە دەكەوێتە بەردەستی چەتە و گروپەكانی شەری چەپەڵ. هیچ كەسێكی پەیوەست بە ئێمەوە ئەو كارە پەسەند ناكات، ئەوان كەسانێكی ئابڕمەند و سەربەرزن، بۆ گەڕانەوەیان پێویستە بەر لە هەموو شتێك كۆتایی بە شەرەكە بهێندرێت، تا شەڕ تەواو نەبێت چۆن ئەوانە دەگەڕێنەوە؟ باشە با هەوڵ بدەن تا ببینین كە دەتوانن چەند كەس بگەڕێننەوە؟!
قەرەیلان بە بیری خستەوە كە ئاكەپە هەوڵ دەدات ئەو كەسانە بگەڕینێتەوە كە لە رێزەكانی بزووتنەوەی ئازادی هەلهاتوون و بەمەش رای گشتی لە خشتە ببات، بەڵام ئەو هەوڵانەی ئاكەپە هیچ ئەنجامێكی ئەوتۆی بەدواوە نیه و بەم شێوەیە درێژەی بە قسەكانی دا: ئاكەپە ئێستا وا بیر دەكاتەوە كە ئەگەر ژمارەیەكی زۆری هەڵهاتووەكان بگەڕێنێتەوە، دەتوانێت تابلۆیەكی لەخشتەبەرانەی پاكتاوكردنی پەكەكە پیشان بدات، كارێكی لەو جۆرە دەكەوێتە خانەی هەوڵەكانی لەخشتەبردنی رای گشتی، ئەمە لەلایەك و لەلایەكی دیكە ئەو جۆرە كەسانە ناتوانن بچنە ناو گەلەوە، چونكە بەر لەهەموو شتێك پێویستە ئاسایشی ئەو كەسانە دابین بكرێت و گەلەكەمان بریاری داوە كە ئازادی خۆی بەدەست بخات، بۆیە بە هیچ شێوەیەك خیانەتكاری پێ قەبوڵ نیە.
موراد قەرەیلان هەروەها سیاسەتەكانی ئاكەپە لەسەر باشوری كوردستان هەلسەنگاند و ڕایگەیاند: كە ئەگەر دەستەڵاتی باشوری كوردستان نایانەوێ كە لە وەها سیاسەتێك دا بەشدارن بن ئەوە دەبێ لێداونێك بدەن. كارایلان دا لەسەرئەوەی كە توركیا دەیەوێ باشور بكاتە یەدەكی خۆی ، ئاماژەی بە خاڵێكی گرنگ كرد و وتی ، دەلێن دەست لە كەركوك بەردەن لە بەرامبەر ئامەد لەگەڵمانمان یەك بن. سەرۆكی كۆنسەی بەرێوەبەری كەجەكە موراد قەرەیلان وتی ،كە ئاكەپە دەیەوێ دەستەڵاتی باشور بكاتە بەشێك لە سیاسەتی پاكتاوكارانەی و ئەوەش بەناوی هەوڵی چارەسەریەوە ئەنجام دەدا. قەرەیلان ئەوەشی وت كە توركیا بەو ئامانجە لە باشوری كوردستان بالیۆزخانە دەكاتەوە و دەیوێ باشوری كوردستان بكاتە یەدەكی خۆی و ، لە درێژەی لێدوانەكەی دا وتی: دەیەوێ پەیامێكی وا بداتە كوردەكانی باشور ، دەست لە كەركوك بەردەن لەبەرامبەر ئامەد لەگەڵمان ببنە یەك ، لە دۆخێكی وادا دانتان پێدا دەنێم ، بەو پێیەش بەرێوەبەرایەتی باشور دەكەنە بەشێك لە سیاسەتی پاكتاو كردن و ، لە هێلی پاكتاوكردن دا ، خۆی لە هەموو دەڤەرێك باڵادەست بكات. كارایلان ڕایگەیاند كە هەلی سەركەوتنی ئەو پیلانەی دەوڵەتی توركیا نیە ئیتر وەك پێشوو دەرفەت نیە كە كورد لەبەرامبەر یەك بەركاربێنن ، دەبێ كوردیش وەك نەتەوه بەرژوەندی هاوبەش و پێشكەوتنیان بە بنەما بگرن. قەرەیلان سەرنجی بۆ سەر پەیوەندیەكانی ئاكەپە لەگەڵ هەندێ گروپی باشوری كوردستان ڕاكیشا و وتی لێدوانی كاربەدەستانی باشور هیوا بە پیلانی پاكتاو كردن دەدا و ، لەسەر لێدونەكەی دا قەرەیلان ووتی: دەبێ بە سەرنجەوە بەدوای دا بچین ، ئەو حسابانەی كە له حكومەت باشور لەسەر كامپی مەخمور ڕوون نەبوون وا لەبەرەوە ڕوون دەبێتەوە، لە ڕۆژانی داهاتوودا دەبینین لە رۆژانی داهاتووشدا دەبینین كە حكومەتی باشور چ رۆلێكی لەو پیلانی پاكتاوكاریەدا وەرگرتووە ، ئەگەر بەشدار نین تێیدا دەبێ هەستن و بلێن نەخێر ئەوان هیچ رۆلێكیان وەرنەگرتووە ، بەلام مرۆڤ ناكرێ بلێ ئیدی گەلی كورد گەیشتۆتە ئاستی ئاگایی نەتەوەیی دیموكراتی ، لەو باوەڕەشداین كە لە ئێستا بەدواشەوە ئەوە زیاتر پێشدەكەوێ.
موراد قەرەیلان داوای لە دەوڵەتی تورك كرد كە دەست لەو هەلوێستی خەڵتاندنە بەردەن كە دەلێن لە هەموو جێیەك پەكەكە پەراوێز و گۆشەگیر دەكەین.
قەرەیلان باسی لە بایەخی هاوپەیمانە ستراتیژیەكانی پەكەكە كرد و ، وتی هاوپەیمانی یەكەمی ستراتیژی جوگرافیای كوردستانە و دووەمیش گەلی كوردە ، دەولەتی توركیا هەرچیەك بكات ناتوانێ ئەو هاپەیمانە ستراتیژیانە لە دەستمان زەوت بكات.
قەرەیلان بە بیری هێنایەوە كە پرسەكە نە قەندیل و نە مەخمورە و وەها درێژەی بە قسەكانی دا ، ئەو بزوتنەوەیە تەنیا لە قەندیل نیە ، لە هەموو دەڤەرەكانی باكورە و لە باشوریشە ، قەندیل و مەخموریش لەناوبچێ ، درێژە بە تیكۆشانی پەكەكە دەدرێ.
قەرەیلان شەری نێون حكومەت ، ئەرتەش و دەستەڵاتی دادوەری ، كە دوای گوێ گرتنەكان لە تەلەفۆن هاتە رۆژەڤەوە هەڵسەنگاند و ،روتی ، ئەو شەڕە لە سەرلەنوێ شكڵدانەوە بە دەولەت زیاتر ، شەڕی بەرژوەندی هێزەكانی نێوان دەولەتە. قەرەیلان ئازاد كردنی ئالبای دورسون چیچەك ، پیلانی تێكۆشانی لە دژی كۆنەپەرستی وك ئەنجامەكانی ئەو شەڕە بەناو كرد و ، ڕایگەیان كە لە توركیا هەموو كەسێك دەیەوێ سیستەمی خۆی سازبكات و ئەوەش وەك شەڕی دەستەڵاتداری بەردەوامە و ، وتی ، بەلام تێكۆشان لە دژی قەوارەپارێزی دەكرێ ببێتە بناغەیەك بۆ پرسەی دیموكراتیزە كردن.
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست