کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


مام هەژار ئەندام ئەنجوومەنی پارتی چارەسەر لەلایەن ئاسایشی هەولێرەوە رووبەرووی لێدان وسووكایەتی دەبێتەوە

Friday, 04/02/2011, 12:00


ئەمڕۆ سەرلەبەیانی بەمەبەستی چاوپێكەوتن لەگەڵ ئەندامی بەرێوەبەرایەتی پارتی چارەسەری دیموكراتی كوردستان "مام هەژار" كوڕەكەی سەردانی ئاسایشی شاری هەولێر دەكات وپاش ئەوەی كە چاوی بەباوكی دەكەوێت، باوكی پێ رادەگەێنێت كە هێزەكانی ئاسایش وبەرێوەبەرایەتی شاری هەولێر لەكاتی لێپرسینەوە لە ناوبراو رووبەرووی سووكایەتی پێكردن ولێدانی دەكەنەوەو هەر بۆیە مام هەژاریش لەبەرامبەر كردەوە نائەخلاقی و نامرۆییەكانی هێزەكانی ئاسایش دەستی داوەتە مانگرتن.
جێگای ئاماژەیە كە مام هەژار ئەندامی بەرێوەبەرایەتی ئەنجوومەنی پارتی چارەسەری دیموكراتی كوردستانەو بە بۆنەی بەشداربوونی لە چالاكییەكەی 29/1/2011 لەبەر كۆنسۆلخانەی رژێمی ئێران لەهەولێر بەمەبەستی شەرمەزاركردنی سیاسەتی سێدارەدانی كۆماری سێدارەی ئێران هێزەكانی ئاسایشی شاری هەولێر دەسبەسەری دەكەن و هەتا ئێستاش تۆمەتەكەی بۆ رای گشتی ئاشكرا نەكراوە.

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە