کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


لە سێمینارێكدا لە شارۆچكەی كفری داخستنی دەتەپەو چاڵی مردن شەمەزار كرا

Saturday, 19/12/2009, 12:00


رۆژى 18-12-2009 لە دەڤەرى گەرمیان لە شاری كفری سیمینارێك لە لایەن رێكخستنەكانی پارتى چارەسەرى دیموكراتى كوردستان بۆ بەرێز سەردار ستار ئەندامى دەستەى كارگێڕى پارتى چارەسەرى دیموكراتى كوردستان سەبارەت بە رەوشی گەلەكەمان لە باكووری كوردستان و ئەو هەڵومەرجەی كە لەسەر رێبەری گەلی كورد بەرێز ئۆجەلان و داخستنی پارتی كۆمەڵگای دیموكراتی رێكخراو و سیمینارەكە بە ئامادە بوونى جەماوەرێكى بەرچاو لە كاتژمێر دووى پشت نیوەڕۆ دەستى پێكرد .
سەرەتای سێمینارەكە بە خۆلەكێك بێدەنگى بۆ یادى شەهیدانى رێگاى رزگارى كوردستان دەستى پێكرد و پاشان سەردار ستار بۆ ئامادەبوان ئاخاوت و ووتى : ئێمە سەرەتا لە سەر ناوى خۆمان و هەروەها ئامادەبوان و خەڵكى شارى كفرى گۆشەگیرى و ئەشكەنجەی سەر رێبەرى گەلى كورد بەرێز عەبدوڵڵا ئوجەڵان كە بەرێزیان بە چاڵى مردنى بە ناو كرد لە لایەن دەوڵەت و حكوومەتى توركیاوە شەرمەزار دەكەین و هەروەها داخستنى پارتى كۆمەڵگاى دیموكراتیك دەتەپە مەحكووم دەكەین و ئەو هەڵویستانەى دەوڵەت و دەسەڵاتى توركیا لە بەرامبەر داخوازیە دیموكراتیەكانی گەلەكەمان لە باكوورى كوردستان كە بە هێرش كردنە سەر چالاكڤانان بەچەك بوونە هۆكارى شەهید بوونى
3 لاوى كورد لێرەوە ئیدانە دەكەین و پرسە و سەرەخۆشى خۆمان ئاراستەى بنەماڵەى شەهیدان و گەلەكەمان لە باكوورى كوردستان دەكەین و ئەوانەشەهیدی ئاشتى و دیموكراسین.
بەرێز سەردارستار سەبارەت بە داخستنی دەتەپە ووتى: داخستنى دەتەپە بە واتاى قەبوولأ نەكردنى سیاسەتى مەشروعى كوردە لە توركیا و ئەوش بیەوێت لە سەر ناوى كورد و نوێنەرى كورد لە توركیا سیاسەت بكات جێگاى نییەو لەلایەن دەوڵەتی توركەوە پەسەند ناكرێت. دەتەپە لە كاتێكدا دروست بوو كە بارۆدۆخى توركیا گەیشتبووە ئاستێك كە پێویستى بە سیاسەتى مەشرۆعى كوردى بوو كە لە ئەنجامى تێكۆشانى بزاڤى رزگاریخوازى گەلەكەمان هاتووە ئاراوو بە هەوڵ و تیكۆشانى 5 ساڵى رابردووى دەتەپە رێگا لە بەردەم چارەسەریەكى دیموكراتیانەی پرسەكەی دەكردەوەو بەڵام ئەوە لە بەرامبەر دەتەپە دەكرى نیشان لە قەبووڵ نەكردنى چارەسەرى پرسەكەیە لە لایەن دەوڵەت و دەسەڵاتى توركیاوە. هۆكاری داخستنى دەتەپە ئەوە بوو كە نەیویست ببێتە پاشكِۆى ئاكەپە و جەهەپە و مەهەپە یان ئەو پارتە كوردیانە كە هیچ ڕۆڵێكیان نییە لە باكوورى كوردستان و توركیا بە گشتى. لێرەدا پێویستە دەستخۆشى لە ئەو خەباتەى پارتى كۆمەڵگاى دیموكراتیك دەتەپە بكرى لەم 5 ساڵى رابردوودا. ئەو هێز و لایەنانە كە دەڵێن ئاكەپە كرانەوەى دیموكراتیانەى كردووە بە رووى پرسی كورددا ئەبێ باش بزانن كە دەتەپە هەوڵدانى زۆرى بۆ چارەسەرى پرسەكە بە شێوازى دیموكراتیان داوەو لە هەمانكاتدا دەوڵەت و حكومەتى توركیا و دەسەڵاتدارانى ئاكەپە بە مۆڵەت دان بەشەڕ و ئۆپراسیۆنەكان دژ بە گەل و گەریلا وڵامى ئەو هەوڵدانانەیان داوەتەوە.
هەروەها دوابەدواى ئەوانەش نوێنەرانى ئاكەپە و راگەیاندنەكانى سەر بە دەسەڵات و هێزە شۆڤێنی و رەگەزپەرەستەكانى توركیا باسیان لەوە دەكرد كە چۆن دەتەپە دابخرێ و گۆمانیش هەیە كە چاو پێكەوتنەكەى ئەم دواییەى ئەردۆغان لە گەڵ ئۆباما سەرۆككۆمارى ئەمریكا پیلانێك بوو بۆ داخستنى دەتەپە؛ چۆنكە ئەوە دەركەوت كە ئەو رۆژەى كە دەتەپە درا دادگا راوێژكارى ئەمریكى پەسەند كردنى نوێنەرایەتى دەتەپەى كرد لە ئەمریكا و ئەوش پیلانێك بوو بۆ ئەوەى كە دەتەپە لە گەڵ و خەباتى ئاشتانەیان بكێشنەوە و راكێشى لاى سیاسەتەكانى خۆیانى بكەن كە ئەوش بە هەستیارى و بڕیارى بە جیگەى دەتەپە پیلانەكەیان سەرى نەگرت و لە لایەكى تریش ئەمریكا بۆ ئەوەى توركیا بەكار بێنى لە ئەفغانستان و ئێراق بە هەموو شێوازێك رێگرى لە بەردەم چارەسەرى پرسى كورد دەكات لە باكوورى كوردستان. هەمووانیش ئەوە باش دەزانن كە داخستنى دەتەپە لە قازانجى هیچ لایەنێكیدا نەبووو تەنانەت زەرەرێكى زۆرى بە دیمكراتیزە بوونى توركیا و ناوچەكە بە گشتى گەیاند.
سەردار ئەوشى گووت كە: ئاكەپەو دەسەڵاتدارانى توركیا پێش ئەوەى كە بڕیارى داخستنى دەتەپە بدەن بڕیارى راگوێز كردنى شوێنى رێبەرى گەلى كورد بەرێز عەبدۆڵا ئوجەلانیان لە زیندانێكى خراپەوە بۆ زیندانێكى خراپتردا و پاشان داخستنى دەتەپە قۆناخێكى تر بۆ لە هەوڵەكانیان بۆ پاكتاو كردنى ئێرادەى گەلى كوردو داخوازیە دیموكراتیانەكانى. سەرهەڵدانەكانى گەل كە لە بەرامبەر گۆشەگیرى لە سەر رێبەرى گەلى كورد و هەروەها داخستنى پارتى كۆمەڵگاى دیموكراتیك دەكرێ بە گێرە شێوێنى بە ناو دەكەن و بە دڕندەترین شێواز هیرشى دەكەنە سەر كە ئەوش رووى راستەقینەى دەوڵەت و حكومەتى توركیاى بۆ هەموان ئاشكرا كرد. لە خالێكى دیكەدا بەرێزیان ووتی: ئەبێ توركیا باش بزانێ كە ناتوانێ رێگرى لە بەردەم داخوازیە رەوا و دیموكراتیانەكانى گەلى كورد بگرێ چۆنكە بزاڤى كورد ئەو ئاستەى تێپەڕاندوە كە هیچ هێز و لایەنێك ناتوانن رێگا لە بەدستخستنى مافە رەوا و دیموكراتیانەكانى گەلى كورد بگرن.
هەروەها بەرێزیان سڵاوى لە پشتگیریەكانى گەلەكەمان كرد لە باشوورى كوردستان و ووتى : گەلى ئێمە لە باشوورى كوردستان وەكو هەموو جارێك هەڵوێستى نەتەویی خۆیان نیشانداو هەر چەندە ئەگەر بە گوێرەى پێویست نەبێ بەڵام جێگەى دەستخۆشیە و پێویستە لە داهاتوودا ئەو هەڵوێستانە گەورەتر و بەرفراوانتر بێت لە بەرامبەر دۆزى نەتەوەیى گەلى كورد لە لایەن گەلى ئێمە لە باشوورى كوردستان؛ چۆنكە لە باشوورى كوردستان دەرفەتى جیاوازى هەیە لە بەشەكانى ترى كوردستان بۆ دەربڕینى نارەزایى دیموكراتیانە.
هەروەها بەریزیان ووتى ئەو كۆسپ و تەگەرەیە كە لە لایەن ئاسایشى كەلارەوە نیشان درا لە خۆپیشاندانە دیموكراتیانەكەى گەلەكەمان كە بۆ پشتگیرى لە دەتەپە و شەرمەزار كردنى گۆشە گیرى و ئەشكەنجە سەر رێبەرى گەلى كورد هەڵوێستێكى نەگونجاو بوو و ئەو هەڵوێستانە لە رۆڵەكانى ئەنفال و خەڵكى گەرمیان ناوەشێتەوە و پێویستە لە داهاتوودا ئاسایشى كەلار بە ئەو هەڵوێستانەیدا بچێتەوە . و بەرێزیشان هاوكات رەخنەی لە بێدەنگی راگەیاندنەكانی باشووری كوردستان گرت.
لە دوایدا ئامادە بوان بیر و راى خۆیان دەربڕى و بە هۆى پێشوازى گەرمى ئامادە بوان لە بابەتەكانى وتۆ وێژ كراو سێمینارەكە هەتا 4:30 خۆلەكى خایەند.




نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە