گۆشارەكانی دەوڵەتی ئێران لەدژی كوردان و پەرەسەندنی دەزگاكانی ئیستخباراتی وئیتڵاعاتی ئێران لە باشوری كوردستان رووی لە زیادبووندایە
Wednesday, 13/01/2010, 12:00
گوشارەكانی دەولەتی ئێران بۆ سەر گەلی كورد هەروەها لە سەر هەموو كەس و كۆمەڵگەیەكی بەرهەڵستكار تا دەچێت، زیاتر دەبێ. ئەو سیاسەتە ستەمكاریە لەم ساڵانەی دواییەدا لە سەر ژمارەیەك گیراوی كورد تا دێ توندتر دەبێ. گیراوان یەك بە دوای یەك دا لە سێدارە دەدرێن ، نەخۆشەكان تیمار ناكرێن و ، مافە سەرەتاییەكانیان پێشێل دەكرێن. لە لایەكی تر دەزگای ئیستخباراتی و ئیتڵاعاتی ئێران تا دێ پەرە بە كاریگەری خۆیان دەدەن لە باشوری كوردستان. دوای ئەوەی كە محمود ئەحمەدی نەژاد بووە سەرۆك كۆمار و جارێكی تر بۆ خولی دووەم هەڵبژێردرایەوە گوشاری بۆ سەر كەمینە ئاینی و تەتنیكیەكان و نەتەوە جیاوازەكان و لایەنە بەرهەڵستكارەكان توندتر كردووە ، سزای ئیعدام بۆتە رێبازێكی سەرەكی سزادان لە ئێران.
جگە لە سێدارە ، تاوانی مرۆیی وەك سەنگەسار ، ئەشكەنجە و گۆشەگیر كردن لە ژووری تاكەكەسی وەك رێبازی سزادان بەكاردەهێنرێ. گیراوانی نەخۆش چەندین مانگ لە ژووری تاكەكەسی دا دەهێلێرێنەو و، تیمار ناكرێن. یەكێك لە گیراوانی كورد مستەفا سەلیم ئەیلویی ئەوە چەندین سالە لە گرتوخانەی سەقز ڕاگیراوە و ، وێرای سەختی نەخۆشەیەكی تیمار ناكرێ. ئەیلویی سالی 2003 بە تاوانی ئەندامێتی لە پارتێكی كوردی دا گیرا و سزای سێدارەی بۆ بڕایەوە. رژێمی ئیران دوایین جار گیراوانی كورد ئیحسان فەتاحیان و فەسیح یاسەمەنی ئیعدام كرد. 13 یان لە سەر دۆزی پەژاك و پەكەكە سزاكەیان بۆ بڕاوەتەوە و بەلام 7 كەسەكەی دیكە نازانرێت لە سەر دۆزی كام لە پارتە كوردیەكان سزاكەیان بە سەردا سەپێنراوە.
ناوی ئەو 13 كەسەی كە لە سەر دۆزی پەژاك سزای سێدارەیان بۆ بڕاوەتەوە و بەم شێوەیە: فەرزاد كەمانگەر،فەرهاد وەكیلی،عەلی حەیدەریان،،حەبیبوڵا لەتیفی ،روستەم ئەركیا،زەینەب جەلالیان،فەرهاد چاڵش،رەمەزان ئەحمەد،ئەنوەر ڕۆستەمی،شاكر باقی،سەید سامی حوسەینی ،سەید جەمال موحەمەدی و حوسەین خزری.
هەروەها 7 كەسەكەی دیكە نازانرێت لە سەر دۆزی كام لە پارتە كوردیەكان سزاكەیان بە سەردا سەپێنراوە ئەوانیش بەم شێوەیە: شیركۆ ماعارفی ، موستەفا سەلیمی ئەیلویی،مەحەمەد ئەمین ئاگوشی،ڕەشید ئاخكەندی ،ئەحمەد پۆلا داخانی،حەسوەن تاڵنی و ئیرەج موحەمەدی. لە لایەكی تر دەزگای ئیستخبارانی ئیران ئیتلاعات كە یەكێكە لە بەهێزترین دەزگا لە رۆژهەڵاتی ناوین ، زیاتر لە باشوری كورستان خۆی رێكخستووە. ئیران دوای شەڕی هەشت سالەی لەگەڵ عێراق بەرێی ئیتڵاعات ، پەرەی بە پەیوەندیەكانی دا لەگەڵ هیزە كوردیەكان لە باشوری كوردستان ، لە بۆشایی سیاسی دوای 1991 خۆی لە هەریمەكە بەهێز كردووە.
ئیتلاعاتی ئیران و میتی تورك كە هەرێمەكە كاریگەریەكی زۆریان هەیە ، بەرپرسیارن لە زۆر كوشت و بڕ لە باشوری كوردستان بەتایبەتی لە كوشتنی كوردانی بەرهەڵستكار. لە شەڕی 91 دا هەندێ كەس و كاربەدەستانی پارتەكان ئەوانەی لە رژێمی ئیران هەڵهاتن و وەك پەنابەر لە ئێران نیشتەجێ بوون لەگەل ئیتلاعات لە پەیوەندیدان. سیخوڕانی ئیران لە ماوەی 10 ساڵی دوایی دا ژمارەیەكی زۆر پێشمەرگەیان قەتڵ كردووە و ڕادەگەیەنرێ لەو ڕوداوی كوشتنانەدا ئیران پشتگیری لە یەكێتی نیشتمانی كوردستانەوە وەرگرتووە. هەر بۆئەوەش یەكێتی سالانی ڕابردوو هەشت شۆڕشگێڕی كوردیان ڕادەست بە ئیران كردەوە و ، ئیرانیش لە سێدارەی دان. ئیتلاعات لەسەر ناوی ئیسلامیەت لە هەرێمەكە درێژە بە كاروباری دەدا و ، لە لایەن رێكخراوە ئیسلامیە كوردەكانەوە هاوكاری دەكرێ. ئەو رێكخراوە ئیسلامیانە سیاسەتمەدارانی كوردی بەرهەڵستكاری ییران دەگرن و ڕادەستیان دەكەنەوە بە كاربەدەستانی ئیران. هێزەكانی ئەمەریكاش لە ساڵی 2007 دا لە هەولێر دایان بەسەر نوسینگەی نوێنەرانی ئیران دا و چەند كاربەدەستێكی ئیستخبارانی ئیرانیان گرت. بەپێی ئەو زانیاریانەی كە لە هەرێمەكەوە بەدەستمان گەیشتووە ئیستخباراتی ئیران ئێستاش بەناوی ناوەندی كەلتوریەوە لە باشور خۆی ڕێك دەخات.
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست