ئه‌حمه‌د داود ئۆغلۆ: چاوه‌ڕێی به‌شدارییه‌كی چالاكانه‌ی ئیداره‌ی هه‌رێمین له شه‌ڕكردن له دژی په‌كه‌كه .
Wednesday, 02/06/2010, 12:00
سه‌رچاوه‌یه‌كی به‌رپرس له حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ئاشكرایکرد، که ئه‌مڕۆ (چوارشه‌ممه) مه‌سعود بارزانی سه‌رۆكی هه‌رێم به یاوه‌ریی وه‌فدێكی حكومه‌تی هه‌رێم به سه‌ردانێكی فه‌رمی ده‌گاته توركیا.
مه‌سعود بارزانی، سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستانی عێراق، به فه‌رمیی داوه‌تی توركیا كراوه، ئه‌م سه‌ردانه ده‌نگدانه‌وه‌یه‌كی له ناوه‌ندی سیاسیی‌و میدیاییدا دروستكردوه، له‌به‌رئه‌وه‌ی پێشتر توركیا سیاسه‌تێكی دوژمنكارانه‌ی به‌رامبه‌ر هه‌رێمی كوردستانی عێراق هه‌بو به تۆمه‌تی ئه‌وه‌ی یارمه‌تی پارتی كرێكارانی كوردستان (په‌كه‌كه) ده‌ده‌ن، به‌ڵام له‌گه‌ڵ زیادبونی به‌رژه‌وه‌ندییه ئابورییهكانو گۆڕان له سیاسه‌تی توركیادا ئه‌م په‌یوه‌ندییانه‌ش گۆڕاو هه‌ردولا هه‌نگاوی ئیجابییان بۆ باشتركردنی په‌یوه‌ندییه‌كان ناوه، له ناوخۆی هه‌رێمی كوردستان‌و توركیاشدا زۆربه‌ی كات پرسیاری كات‌و هۆكاری سه‌ردانه‌كه‌ی بارزانی ده‌كرێت، به‌ڵام نه به‌رپرسانی ههرێمو نه توركیاش زانیاریی رازیكه‌ر ده‌ده‌ن، زۆرێك له ئاژانسه جیهانییه‌كان ده‌نوسن كه سه‌ردانه‌كه‌ی بارزانی بۆ چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌ی په‌كه‌كه یاخود "به‌رده‌وامیی شه‌ڕه دژی په‌كه‌كه"، به‌ڵام به رای چاودێرێكی سیاسیی ئامانجی سه‌ردانه‌كه زۆر له‌وه فراوانتره‌و توركیا ده‌یه‌وێت له رێی بارزانییه‌وه رۆڵی هه‌بێت له ئاراسته‌كردنی سیاسه‌تی ناوخۆی عێراقداو به‌لای خۆیدا بیشكێنێته‌وه.
ئاژانسی نێوده‌وڵه‌تی یوپی ئای ده‌رباره‌ی سه‌ردانه‌كه‌ی بارزانی نوسیویه‌تی: "ئه‌نقه‌ره چاوه‌ڕێی یارمه‌تییه‌كی زۆر ده‌كات له‌لایه‌ن ئیداره‌ی هه‌رێمی كوردستان بۆ شه‌ڕكردن له دژی په‌كه‌كه. ئه‌حمه‌د داود ئۆغلۆ، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی توركیا، دوای زیادبونی هێرشه‌كانی په‌كه‌كه ئاماژه‌ی به‌وه‌دا: ئه‌وان چاوه‌ڕێی به‌شدارییه‌كی چالاكانه‌ی ئیداره‌ی هه‌رێم (له باكوری عێراق) ده‌كه‌ن له شه‌ڕكردن له دژی په‌كه‌كه".
هه‌ر ده‌رباره‌ی سه‌ردانه‌كه‌ی بارزانی، داود ئۆغڵو وتویه‌تی: "ئه‌نقه‌ره پێشوازی له وه‌ها سه‌ردانێك ده‌كات. ئه‌وه‌ی چاوه‌ڕوانده‌كرێت ئه‌وه‌یه ئه‌م سه‌ردانه‌ی بارزانی فره ره‌هه‌ند بێت‌و ته‌نیا یه‌ك ره‌هه‌ندی سیاسیی نه‌بێت، به‌ڵكو له یه‌ك كاتدا چه‌ندین ره‌هه‌ندی دیكه‌ی ئابوریی‌و كۆمه‌ڵایه‌تیشی هه‌بێت.
زریان رۆژهه‌ڵاتی، چاودێری سیاسیی توركیا، پێیوایه: سه‌ردانه‌كه‌و ته‌وه‌ری سه‌ره‌كیی سه‌ردانه‌كه په‌یوه‌ندیی به تهشكلیكردنی حكومه‌تی عێراقه‌وه هه‌یه‌و توركیاش وه‌ك هێزێكی ههرێمیو دراوسێی عێراق ده‌یه‌وێت كاریگه‌ریی له‌سه‌ر ته‌شكیلی ئه‌و حكومه‌ته هه‌بێت. ده‌رباره‌ی جۆری كاریگه‌رییه‌كه، رۆژهه‌ڵاتی پێیوابو: به‌پێی داتا‌و لێدوان‌و سه‌ردانه‌كان توركیا ده‌یه‌وێت عه‌للاوی حكومه‌ت ته‌شكیل بكات، هه‌روه‌ك ده‌بینین زۆرینه‌ی سه‌ركرده‌كانی سوننه سه‌ردانی توركیا ده‌كه‌ن، به‌ڵام ئه‌مه لای شیعه‌كان كه‌متره، ئه‌مه جگه له‌وه‌ی به‌ره‌ی توركمانی كه هێزێكی نزیكه له توركیاوه له هه‌مان لیستی ئهلعێراقیهدایه.
هه‌ر له میانه‌ی باسكردنی سه‌ردانه‌كه‌ی بارزانی‌و په‌یوه‌ندییه‌كانی ههرێمو توركیادا، داود ئۆغلۆ ئاماژه‌ی به‌وه‌دا: "په‌یوه‌ندییه‌كانی ئهمریكاو توركیا‌و هه‌رێم ده‌رباره‌ی په‌كه‌كه به‌رده‌وام ده‌بێت". زریان رۆژهه‌ڵاتی پێیوایه: توركیا ده‌یه‌وێت په‌یوه‌ندییه‌كانی خۆی له‌گه‌ڵ كورد‌و ئه‌رمه‌ن به گشتیی باشبكاتهوهو له ئێستادا دژایه‌تییان ناكات. هه‌روه‌ك دهبینینو زۆرێك له میدیا جیهانییه‌كانیش باس له‌وه ده‌كه‌ن كه توركیا روی له خۆرئاوا وه‌رگێڕاوه‌و به‌ره‌و خۆرهه‌ڵات هاتوه‌و سیاسه‌تی ده‌ره‌وه‌شی به‌وجۆره ئاراسته ده‌كات، ئه‌و هێرشه ئیعلامییه‌ی له ناوخۆی توركیاشدا ده‌كرێته سه‌ر ئیسرائیل، به‌شێكه له‌و گۆڕانه له سیاسه‌تی توركیادا، له‌كاتێكدا سیاسه‌تی (كێشه) كه به‌مانای نه‌بونی كێشه دێت له‌گه‌ڵ دراوسێكانی پێڕه‌و ده‌كات، دوان له‌م دراوسێیانه‌ش كورد‌و ئه‌رمه‌نن، كه دژایه‌تییه‌كی مێژوییان له‌گه‌ڵ توركیادا هه‌یه، به‌ڵام به‌مدواییانه وه‌فدی پله باڵای توركیا بۆ هه‌ریه‌كه له ئه‌رمینیاو هه‌رێمی كوردستان چون‌و توركیاش ده‌ستپێشخه‌رییه‌كی ته‌واوی كردوه له خۆنزیككردنه‌وه له‌م دوانه.
رۆژهه‌ڵاتی رایگه‌یاندوه: "ئه‌م گۆڕانه له ئاراسته‌ی سیاسه‌تی ده‌ره‌وه‌ی توركیادا باجی خۆی هه‌یه، هه‌ربۆیه توركیا بیر له‌وه ده‌كاته‌وه كه كارتی كورد‌و ئه‌رمه‌ن له‌ژێر ده‌ستی ئیسرائیل‌و ئه‌مریكا ده‌ربێنن پێش ئه‌وه‌ی له دژی خۆی به‌كاربێن، هه‌ر بۆیه چه‌ند جارێكه توركیا هه‌وڵی ده‌ستپێشخه‌ریی دۆستایه‌تی بۆ كورد‌و ئه‌رمه‌ن ده‌دات.
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست