وتوێژێکی سکرتێری حیزبه‌که ناره‌زایه‌تیی ئه‌ندامانی حدکی لێده‌که‌وێته‌وه
Friday, 18/12/2009, 12:00
له دوا وتوێژیدا له گه‌ڵ بڵاوکراوه‌ی رووداو که له باشووری کوردستان چاپ و بڵاو ده‌کرێته‌وه، خالید عه‌زیزی سکرتێری گشتیی حیزبی دێموکراتی کوردستان ئاماژه‌ی به هێندێک بۆچوونی نوێ دا که ئه‌و ده‌ربڕینانه له ناو ئه‌ندامانی حیزبی دێموکراتی کوردستان و ته‌نانه‌ت به‌شێک له ئه‌ندامانی رێبه‌ریی حیزبه‌که‌شدا ناره‌زایه‌تی لێکه‌وتۆته‌وه و به سیاسه‌تی حیزبه‌که‌یانی نازانن.
به گوێره‌ی زانیاریه‌کانی بۆرۆژهه‌ڵات ناره‌زایه‌تیه‌کان پتر له‌و به‌شه له وته‌کانی سکرتێری گشتیی حیزبه‌که‌ن که تێیدا ئاماژه به ئاماده‌یی ئه‌و حیزبه بۆ دانوستان له سه‌ر به‌نده‌کانی 15 و 19ی یاسای بنه‌ڕه‌تی ئێران کراوه. له‌و دوو به‌نده‌دا هێندێک مافی سه‌ره‌تایی وه‌ک مافی خوێندن و نووسین به زمانی دایکی بۆ نه‌ته‌وه بنده‌سته‌کان له به‌ر چاو گیراوه.
لایه‌نێکی دیکه‌ی ناره‌زایه‌تیه‌کان ئاماده‌یی سکرتێری حدک بۆ دانیشتن له گه‌ڵ ره‌فسه‌نجانی، موسه‌وی و که‌ڕوبی له سه‌ر مافه‌کانی کورده. ئه‌وان پێیان وایه که ئه‌و که‌سانه ده‌سه‌ڵاتی ئه‌وه‌یان له ناو کۆماری ئیسلامی‌دا نه‌ماوه تا حدک له گه‌ڵیان دابنیشێ و به تایبه‌ت ره‌فسه‌نجانی رابردوویه‌کی زۆر خراپی به نیسبه‌تی گه‌لی کورد له کوردستانی ئێران هه‌یه.
به گوێره‌ی زانیاریه‌کان تا ئێستا ژماره‌یه‌کی به‌رچاو له ئه‌ندامانی حیزبی دێموکراتی کوردستان و ته‌نانه‌ت ئه‌ندامانی رێبه‌ریی ئه‌و حیزبه‌ش به تاک و به کۆمه‌ڵ ناره‌زایه‌تی خۆیان له‌و وتانه‌ی سکرتێری حیزبه‌که‌یان به ده‌فته‌ری سیاسی گه‌یاندووه به‌ڵام تا کاتی ئاماده‌کردنی ئه‌م هه‌واڵه نه سکرتێر و نه ده‌فته‌ری سیاسی ئاماده نه‌بوون له‌م باره‌وه روون کردنه‌وه بده‌ن.
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست