کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


خوێندكارانی كەمپی مخمور؛ حكومەتی ئاكەپە هەوڵی نانەوەی شەڕی ناوخۆی كوردان دەدات، پێویستە بارزانی رێگا بەم سیاسەتە چەپەڵە لەسەر كوردان نەدا

Thursday, 19/11/2009, 12:00


دەربارەی گوشارەكانی سەر كامپی پەنابەرانی مەخمور خوێندكارانی مەخمور كە لە زانكۆی سەڵاحەدین دەخوێنن لە بەردەم بارەگای نەتەوەیەكگرتووەكان لێدوانێكی رۆژنامەوانیان ڕاگەیاند و هەوڵی بە زۆرە ملێی بڵاوە پێكردنی كامپەكەیان بە توندی شەرمەزار كرد. خوێندكارانی زانكۆی سەلاحەدین كە نیشتەجێی كامپی پەنابەرانی مەخمورن، لە بەردەم بارەگای نەتەوەیەكگرتووەكان لێدوانێكی ڕۆژنامەوانیان دا. خوێندكان لە لێدونەكەیان دا هەوڵی بڵاوە پێكردنی بە زۆرەملێی كامپەكەیان بە زمانێكی توند شەرمەزار كرد و ڕایانگەیاند كە توركیا هەوڵ دەدا لە گەل حكومەتی ناوەندی ئێراق خەڵكی كامپەكە بە زۆر دەركات. خوێندكاران دەلێن كە حكومەتی ئاكەپە دەیەوێ وەك ساڵانی 90كان شەڕی ناوخۆیی لەناو كورداندا بێنێتەوە ئاراوە و سەرەتا بانگ لە نەتەیەكگرتووەكان دەكەین كە لە بەرامبەر ئەو هەوڵانە ئاگادار بن و دەبێ بزانێ كە وارگەی پەنابەرانی مەخمور بەردەوامی بەرخودانی ئەرتوشە. خوێندكاران جارێكی تریش مەرجەكانیان بۆ گەڕانەوە بۆ توركیا ڕیز كرد. چ مافێك بۆ گەلی تورك هەیە دەبێ بۆ گەلی كوردیش بە هەمان شێوە بێ و لە دەستوردا مسۆگەر بكرێ.
دەبێ سیستەمی جەردوانی هەڵگیرێ، دەبێ هاوكاری دارایی بدرێتە ئەو كوردانەی كە كۆچبەربوون و گەڕانەوەیان لە ڕووی ئاسایشەوە مسۆگەر بكرێ.
خوێندكاران بانگیان لە سەرۆكی هەریمی كوردستان مسعود بارزانی كرد و وتیان بەرێز بارزانی ئەگەر ئێوە هاوكاری ئێمە ناكەن، دەبێ لانی كەم ڕێ نەدەن بەو سیاسەتە چەپەڵە لە سەر گەلی كورد و پەنابەران. خوێندكاران سیاسەتی دەوڵەتی ئیرانیان لە بەرامبەر گەنجانی كورد و سێدارەدانیان شەرمەزار كرد.




نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە