پرسی کورد له چاپه‌مه‌نیه‌کانی جیهان
Monday, 09/05/2011, 12:00
قۆناغی هه‌ستیاری ئه‌مڕۆ له باکووری کوردستان به‌ر له هه‌ڵبژاردنی تورکیه، ده‌بێته ڕۆژه‌ڤی چاپه‌مه‌نیی جیهانی.
ڕۆیته‌رز له هه‌واڵێکدا ژێر سه‌ردێڕی 'پرسی کورد ده‌بێته هه‌ورێک به سه‌ر هه‌ڵبژاردن له تهرکیهوه' به ئاماژه‌کردن به ئۆپه‌راسیۆنه سیاسی و سه‌ربازیه‌کانی ده‌وڵه‌تی تورک ڕایگه‌یاند، هه‌زاران چالاکانی ته‌ڤگه‌ری کورد هه‌ن، که له پێناو ده‌سته‌به‌رکردنی مافه‌کانی گه‌لی کورددا، ئیدی زیادتر له سندووقی ده‌نگدان، باوه‌ڕیان به خه‌باتی چه‌کدارییه.
ئاژانسی هه‌واڵنێریی ڕۆیته‌رز، له باره‌ی بێباوه‌ڕیی ته‌ڤگه‌ری ئازادیی گه‌لی کورد و چالاکانی سیاسی و مه‌ده‌نی به هه‌ڵبژارن له تورکیه، له زمانی شاره‌داری ناوچه‌ی سووری سه‌ر به ئامه‌د عه‌بدوڵڵا ده‌میرباش وه‌ها ده‌نووسێ؛ جه‌وانانی کورد ڕوو له چیاکان ده‌که‌ن، چونکه مافی سیاسه‌تی دێموکراتیک له کوردان زه‌وت کراوه، پارتی کوردان داده‌خرێن و سیاسه‌توانان سزا ده‌درێن.
ڕۆیته‌رز په‌یامی هاوسه‌رۆکی کۆنگره‌ی کۆمه‌ڵگه‌ی دێموکراتیک ئایسه‌ل توغلوکی بۆ کۆبوونه‌وه‌ی نائاسایی ده‌زگایه‌که‌ی ڕاگه‌یاند که تیایدا ده‌ڵێ: جارێکی تر ئێمه له سه‌ر دووڕیانێکین. من نامه‌وێ به ده‌نگی به‌رز ئه‌مه بڵێم، به‌ڵام هه‌ست ده‌که‌م شتی خراب ڕوو ده‌ده‌ن.
سه‌رچاوه‌که ده‌ستنیشانی کرد که لێدوانی ئه‌م دواییه‌ی ئه‌ردۆغان ده‌کات که تیایدا ده‌ڵێ 'ئیدی پرسی کورد نه‌ماوه' گومان لای گه‌لی کورد له به‌رامبه‌ر خواستی چاکسازی له لایه‌ن ئه‌ردۆغانه‌وه زیادتر ده‌کا. سه‌رچاوه‌که هه‌روه‌ها ڕایگه‌یاند پارتی ئاشتی و دێموکراسی به‌ده‌په، که بابه‌تی ڕێفۆرمی ئاکه‌په ته‌نها وه‌کوو ڕوواڵه‌تی ده‌بینێ، ئاکه‌په‌ی له هه‌رێمی باکووری کوردستان بێکاریگه‌ر کردووه.
ئاژانسی هه‌واڵنێریی ڕۆیته‌رز به ئاماژه‌کردن به ڕێوڕه‌سمی به‌هه‌زاران که‌سه‌ی به‌خاکسپاردنی 4 گه‌ریلا له ئامه‌د و سه‌رهه‌ڵدانی گه‌ل و پابه‌ندبوونی به په‌که‌که و ته‌ڤگه‌ری ئازادییه‌وه، ڕایگه‌یاند که‌مپینی نافه‌رمانیی مه‌ده‌نیی که ماوه‌یه‌که له لایه‌ن به‌ده‌په‌وه ده‌ستیپێکردووه، پشتیوانی ئۆجه‌لانی وه‌رگرتووه.
سه‌رچاوه‌که له کۆتاییدا باس له داخوازیه‌کانی به‌ده‌په و ته‌ڤگه‌ری ئازادی ده‌کات له‌وانه په‌روه‌رده به زمانی کوردی، که‌مکردنه‌وه‌ی به‌ربه‌ستی %10ی، ئازادکردنی گیراوانی سیاسی و کۆتاییهێنان به ئۆپه‌راسیۆنه سه‌ربازیه‌کان و خۆسه‌ریی دێموکراتیک له باکووری کوردستان.
سه‌رچاوه: رۆژهه‌ڵاتنیوز
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست