مامۆستای کورد " ره‌سوڵ خزر مروه‌ت " له زیندانی شاری میاندواو، ده‌ستی داوه‌ته مانگرتن
Monday, 14/12/2009, 12:00
به گوێره‌ی ئه‌و زانیاریانه‌ی که له ناوه‌ندی کۆمه‌ڵه‌ی مافی مرۆڤی کورد له ئوروپا بڵاو کراوه‌ته‌وه، خوێندکاری زانکۆ ئورمیه و مامۆستای زمانی کوردی له هه‌رێمی شاماتی میاندواو، " ره‌سوڵ خزر مروه‌ت" که له ڕۆژی 24ی مانگی 8ی ساڵی 2008 ده‌ستگیر، ئه‌شکه‌نجه و زیندانی کراوه، ده‌ستی داوه‌ته مانگرتن له خواردن.
چالاکی مه‌ده‌نی " خزر مروه‌ت" خه‌ڵکی گوندی تاڵاوی سه‌ر به شاری میاندواوه و ماوه‌ی چه‌ند ساڵ بوو له گونده‌کانی هه‌رێمی شامات، وانه‌ی زمانی کوردی به منداڵانی کورد ده‌گووته‌وه.
ره‌سوڵ خزر مروه‌ت که به تۆمه‌تی هاوکاری له گه‌ڵ پارتیه‌کی کوردی (په‌ژاک) ده‌سبه‌سه‌ر کرابوو، هاوڕێ له گه‌ڵ که‌سێکی تر به ناوی سالار یارا، که ئه‌ویش به هه‌مان تاوان گیرابوو، بۆ ژووره‌کانی تاکه‌که‌سی ئیداره‌ی ئیتلاعاتی میاندواو ڕه‌وانه ده‌کرێ و دوای ماوه‌یه‌کی درێژ ئه‌شکه‌نجه، به زیندان سزا دراون. به‌و پێیه سالار یارا به یه‌ک ساڵ و ره‌سوول خزر مروه‌ت به 3 ساڵ زیندان حوکم درابوون.
زاندراوه که ئه‌و مامۆستا کورده له‌و کاته‌وه تا ئێستا له زیندانی ناوه‌ندی شاری میاندواو ، له به‌ندی گیراوانی گیرۆده‌ی ماده‌کانی سڕکه‌ر له وێنه‌ی هیڕۆیین و مۆڕفین ڕاگیراوه و هه‌تا ئێستاش مافی موره‌خه‌سی پێ نادرێت. هه‌ر له به‌ندی خزر مروه‌ت چه‌ند که‌سێکیش هه‌ن که گیرۆده‌ی نه‌خۆشی ئایدز و هیپاتیتن ! هه‌روه‌ها زاندراوه که کاربه‌ده‌ستانی ئیداره‌ی ئیتلاعات و زیندانی میاندواو ، ڕۆژانه ده‌ست ده‌که‌ن به ئازار و ئه‌زیه‌تی ئه‌و چالاکه کورده و به‌رده‌وام ڕووبه‌ڕووی سووکایه‌تی و هه‌ڕه‌شه ده‌بێته‌وه. له دژ کرده‌وه‌یه‌ک دا ڕه‌سوڵ خزر مروه‌ت، ماوه‌ی چه‌ند ڕۆژێکه ده‌ستی به مانگرتن له خواردن کردووه، به‌ڵام کاربه‌ده‌ستانی زیندان ناوبراویان بۆ ژووره‌کانی تاکه‌که‌سی ڕاگواستووه و هه‌وڵی کپ کردنی ده‌نگی ده‌ده‌ن. کاربه‌ده‌ستان نه ته‌نیا وڵامی داخوازیه‌کانی ناوبراویان نه‌داوه‌ته‌وه، به‌ڵکوو به لیدان و سووکایه‌تی و ڕاکێشان، بۆ ژووری تاکه‌که‌سیان بردووه و هه‌مێستاکه ڕه‌وشی ده‌رۆنی و جه‌سته‌یی ئه‌و مامۆستایه، مه‌ترسیدار و ناله‌باره.
www.kmmk.info
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست