بەوتنەوەى تاڵەبانى چەواشەكارە, خۆپیشاندانى كەسوكارى ئەنفالكراوەكان لەناحیەى ڕزگارى دەستیپێكرد

Monday, 15/06/2009, 12:00


دواى ئەوەى مەڵبەندى كەلارى جەلالى ڕێكخراوێكى كارتۆنى دروستكردوە بەناوى چواردەیى چوار و كەسێكى ڕاسپاردوە سەرپەرشتى دەكات كەس و كارى ئەنفال نیە و پێویستى بە چارەسەرى پزیشكى هەیە, نەك بكرێتە خاوەن ڕێكخراوێك, مەبەستى مەڵبەندى كەلار لەو هەنگاوەیدا دژایەتیكردنى لیژنەى داكۆكیكار لە پاشماوەى ئەنفالكراوەكانە, كە لەلایەن كەسوكارى ئەنفالكراوەكانەوە هەڵبژێردراوە و مۆلەتیشى هەیە.
ڕۆژى یەكشەممە 14/6/2009 مەڵبەندى كەلار لەگەڵ كۆمیتەى ناحیەى ڕزگارى دا, پلانیاندانا بۆ ئەوەى پرۆژەى دروستكردنى 620 خانو بكەنە منەت بەسەر كەس و كارى ئەنفالەكانەوە, دواى ئەوەى كەوتنە باس و پیاهەڵدان بەتاڵەبانى و بارزانى و حكومەت و كەسایەتیە گەندەڵەكاندا وەك مەلابەختیار و ئازاد جوندیانى و كۆمەڵێ مەخلوقیترى لەو جۆرە, تیروپشكیان كردە سیاسەتى چەواشەكارانە خۆیان بۆ ئەوەى هەندێ لەخانوەكان بۆ خۆیان بمێنێتەوە و هەندێ كەس و كاریش بێبەش بكەن و بەشەكەى بدزن وەك جارى پێشوو, بەو تیروپشكە 350 واریسى ئەنفالكراو بێبەشدەبو لەخانو, ئەو ژمارە زۆرەش لە واریسەكان گەورەترین كێشەى نیشتەجێبونیان هەیە و لە وەجبەى یەكەمى خانو دروستكردندا بەڵینیان پێدراوە بۆ وەجبەى دوەم, ئەوەتا دواى ئەو هەڵمەتەى هەڵبژاردن و وەعد و مژدەكانى تاڵەبانى ئەو ژمارە واریسە بێبەشدەكرێن لە خانو, گەنجێكى باوك ئەنفال ئامادە لەو كۆبونەوەیە بە ئێمەى ڕاگەیاند,دواى ئەوەى واریسەكانى ئەنفال تێدەگەن تاڵەبانى تەنها ویستویەتى بۆ هەڵبژاردن هەڵیانبخەڵەتێنێ و بەڵێنەكانى هیچى جێبەجێناكات, ئەوەتا لەپێش هەڵبژاردن نیەتیان وایە دەبێ دواى هەڵبژاردن چیبكەن, گەنجەكە وتى بۆیە خەڵكەكە جموجۆڵى تێكەوت و دەستى كردە ڕەخنە گرتن و دواتر گۆڕا بۆ خۆپیشاندان و ناڕەزایەتیەكى بێوینە و بەدەنگى بەرز هاوار دەكرا, تاڵەبانى چەواشەكارە, مەبەستى خزمەتكردنى ئەنفالى نیە, تەنیا پڕۆپاگەندەى هەڵبژاردن نەبێت, گەنجەكە لە درێژەى قسەكانیدا وتى, دواتر بەپرسى مەڵبەند ئەوەندەى بۆ كرا ڕایكرد و شۆێنەكەى بەجێهێشت و ئەگەر بمایەتەوە فەلاقە و تێهەڵدانى دەخوارد, چونكە خۆپیشاندەران ئەمەندە حەماسى بون بگەیشتانیەتە هەرشتێ مەڵبەند دەیانسوتاند, چەند تایەیەكى مەڵبەندیان سوتان, دواتر ئاسایش هات و دەستى كردە تەقە كردن و هەڕەشەكردن لەخەڵكى, بەڵام خەڵكى هەر دەیگوت تاڵەبانى چەواشەكارە, پێش كۆتایى هاتنى خۆپیشاندانەكە و پەرتەوازە كردنیان لەلایەن ئاسایشەوە, كەسوكارى قوربانیان بەڵێنیان بۆ خۆیان و بۆ قوربانیەكانیان دوپاتكردەوە ئەم ڕوداوە هەنگاوى ترى بەدواوە دەبێت و ڕێگە دەگرن چیدى مشەخۆر و جاش و گەندەڵ و دز, لەنمونەى حەمە جاوجوانى مەڵبەند لەسەر كەیسى ئەنفال قەڵەوببن.


نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست


چەند بابەتێکی پێشتری نووسەر




کۆمێنت بنووسە