كورد لەدێرزەمانەوە تا ئەمڕۆو ؟؟!
Wednesday, 05/05/2010, 12:00
بەداخەوە گەلى كورد هەتا ئەمرۆشى لەگەڵدا بێت نەیتوانیوە ئەو روداوانەى كەرو دەدەن لەبەرژەوەندى گەلەكەیدا بیقۆزێتەوەو زوو زوو فێڵى لێكراوەو هەر پێشهاتێكى باشیش هاتبێتە پێشەوە بەهۆى كەم ئەزمونى و دڵسافى خۆمان و فرت و فێڵ و گەلەكۆمەكێى ناحەزان و دوژمنانى گەلەكەمانەوە زوو لەباربراوەو پەندێكى پێشینەمان لەخۆمان هێناوەتە دى كەدەڵێ (هەموو ساڵێ دەبێت بڵێین خۆزگەمان بەپار) ،هەموومان مێژووى سەردەمى ئەمارەتە كوردیەكانمان خویندۆتەوەو لەبیرە ..دەشزانین چۆن بەردەوام مێژوومان دووبارە كردۆتەوە ...ئەگەر بێینە دواى ئەوەش هەر لەدواى كۆتایى هاتنى جەنگى یەكەمى جیهانى یەوە لەسالى (1918)دا رێكەوتنامەى(سیڤەر) مۆركرا لەنێوان وڵەتە براوەكانى جەنگدا لەناو ئەو رێكەوتنامەیەش (3)سێ بەندى لە بەرژەوەندى كوردابون (62و63و64و) بەڵام بەداخەوە هەرزو كەمالیزم یەكان لەپێناو بەرژەوەندى تورك وئاسایشى نەتەوەیى خۆیان كەوتنە دژایەتى ئەورێكەوتنامەیە, بۆئەو مەبەستەش هەولێكى زۆریان دا بۆخۆنزیك كردنەوە لەوڵاتانى ئەروپاو ئەمریكا لەهەوڵەكانیشیاندا زۆرسەركەوتوبون.بەمۆركردنى ریكەوتنامەى لۆزان كە لەبەرژەوەندى توركەكاندابوو هەموو هیواوخەونەكانى كوردیان بەبادا.میلەتى كورد روبەروى چەند دەوڵەتێكى بەهێزى ناوچەكە بۆیەوە كەهەمویان ڕێڕەوى كۆنە پەرستانەو كۆلۆنیالیستانەیان پەیڕەوكردوە دژى مەسەلەى كوردو كوردستان..باشورى كوردستان بەبریارێكى كۆمەڵەى نەتەوەكان لە 16 ى كانونى یەكەمى 1925 لیكێنرا بە عێراقەوە هەرچەندە بریارى لێكاندنەكە مافى ئەوەى بەكورد دابوو ناوچەكانى كوردستان لەلایەن كوردخۆیەوە بەرێوە ببرێن وزمانى كوردیش لەخویندن و نووسیندا زمانى رەسمی بێت بەڵام دیسان بەداخەوە ئەم خەونەش هەرنەهاتەدى خرا یە پشت گوێ. هەرلەوسالەدا یاساى بنچینەیى عێراق لە21مارس1925 دەرچوو كە لەم یاسایەشدا هەندێك مافى سەرەتاى وەكو خوێندن بەزمانى كوردیى و هەندیك شتى ترى تێدابو بەلام دیسان بەداخەوەئەوانیش پشت گوێخران میلەتى كورد روبەروى دەوڵەتێكى بەهێزى بۆیەوە دواى 85 سال لەمێژوى عیراق كورد تەنهاروبەروى چەوسانەوەو كوشتن وبرین و ویرانكاری و راگواستن و كیمیاباران و ئەنفال و جینۆساید كراوە بەم شێوەیەى ئێستا لەدیرۆكى دیكتاتۆریە دڕندەكانى ئەم سەرزەمینە ڕژێمى بەعسى ڕووخاو لەلایەن زۆربەى وڵاتانى دونیادا بەدڕندەترین ڕژێمى جیهان دادەندرێیت .وە بەتایبەتى بەرانبەر بە گەلى كورد..بەڵام ئەوەى جیگاى نیگەرانیە دوا 19 ساڵ لەئازاد كردنى بەشێك لەكوردوستان و هەڵبژاردنى پەرلەمان و پێك هێنانى حكومەتى هەرێمى كوردوستان وە لە دوایشدا روخانى رژێمى بەعسی ولە2003داو نوسینەوەى دەستوریى هەمیشەیى عێراقى فیدراڵ و ئەمانەو زۆرشتى ترو تاكو ئێستاش كورد هەرلەچاوەروانى و دڵەراوكێدایە زۆربەى كێشەكانى بێچارسەرماونەتەوە ئەمە هەموى گومانى جۆراوجۆر هەڵدەگرێن ئێستاش دوای هەڵبژاردنەكانی پەرلەمانی عێراقو دەركەوتنی دەرەنجامەكانی دەنگدانەوەی جۆراو جۆر دروستبوونى كێشمەكێشی نێوان لیستە براوەكان و بەتایى بەتى لەنێوان عەلاوی و مالیكى بۆ پێكهێنانی حكومەتی نوێى عێراق هەرایەكى گەورەى ناوەتەوە.. كێشەكانی نێوانیان رۆژبەرۆژ زیاد دەكات مالیكى وەك لیستى دەوڵەتى یاساوچەند لیستێكی تریش داوایان كردوە بۆ دوبارە جیاكردنەوەى دەنگەكانى شارى بەغدا و ناوچەكانى دەوروبەرى.دواى گفتوگۆیەكى زۆرو هەڵسەنگاندن كۆمسیۆن داواكەى پەسندكردن.هەروەها لەبەرامبەریشدا عەلاوى داواى سەرلەنویێ هەڵبژاردن دەكاتەوە. ئەگەربێت و رێژەى دەنگەكان گۆرانكارى بەسەردابێت لە بەرژەوەندى لیستى دەوڵاتى یاسادابێت ئەوە بەدڵنیایەوەلستى العراقیە نەتیجەكە قبوڵناكات, دوایش لەجنوب شیعەكان و لەكەركوكیش كوردەكان داواى هەژماركردنى دەنگەكان دەكەنەوە كێشەی سەرەكیش لەوەدایە پرۆسەى سیاسى لەعێراقدا دوادەكەوێت ئەمەش لەقازانجى پرۆسەى دیموكراسیى دانیە و لەوانەیە رەوشى ئاسایش و بارو دۆخەكە ئاڵۆزبێت و پرۆسەى دیموكراسیى تێك بچێت و شەرو هەرا دروست بێتەوە تاكەرێگە بۆچارە سەرى ئەم بارو دۆخەى ئستا ئەوەیە عێراق بكرێتە سێ هەرێمى لێك جیاو لەچوارچیوەى عێراقێكى فیدراڵیدا من لەوبروایەدام ئستا زۆربە ى ولەدَەتانى جیهانیش گەیشتونەتە ئەوبروایەى كە كێشەى عێراق تەنها بەمەچارە سەردەبێت وە پێ دەچێت ئەمریكیەكانیش بیرۆ كەى جۆزێف بایدن زندوبكەنەوە.هەرێمى شیعەكان لەجنوب و هەریمە سونەكانیش لە ناوەراست و هەریمى كوردستانیش بە ناوچە دابراوەكانیشیەوە تەنها ئەمە بارودۆخەكە هێوردەكاتەوە بەیەكجارەكى ئەگینا عێراق بەو شێوەیەى ئێستاى بە هیچ چارەسەرێك ناگات, ئەوەتا عەلاوى داوا لە ووڵاتانى كۆمكارى عەرەبى دەكات كە تەدەخولى ناوعێراق بكەن ئەمە لەگەڵ بەرژەوەندى كورد نایەتەوەو هەمو ریسەكەمان لێدەكاتەوە خورى وەیان ئەگەر بۆ جاریكى دیش هەڵبژاردن لەسەرداواى عەلاوى لەعێراقدا دوبارە بكریتەوە. بارودۆخەكە زیاتر تێك دەدات و دەبێتە هۆى شەلەلاكردنى پرۆسەى دیموكراسى لەعێراقدا.هەرچۆنێك بێت كێشەكان .هەرسەرهەڵدەدەنەوە چونكە پێكهاتەى عێراق بەم شێوەیە هەرئاواى لێدێت سونەكان رازیى نابن شیعە حكومەت پێكبێنن وە هەروەها شیعەكانیش رازى نابن سونەكان جارێكیدى دەسەلات پەیدابكەنەوەو حكومەت پێك بێنن. وە هیچیان جارێكیدى ملكەچى یەكترنابن .وەئەمەش سەرەراى ئەوەى هەریەكەوچەند ولاتێكى ناوچەكە پشتیوانیان لێدەكەن وهانیان دەدەن دژى یەكتر.ئەوەى لێرەداگرینگە ئێستا هەرێمى كوردوستان وجودى هەیەو شیعەكانیش داواى هەرێمى باشور دەكەن وئەوەى ماوەتەوە دروست بونى قەناعەتێكە بۆسونەكان كەباشترین رێگەچارە بۆئەوان دروست كردنى هەرێمێكى سەربەخۆیە. ئەبێ واز لەو بروایەبێنن كە لەرابردودا بەتەنیا حوكمى عێراقیان دەكرد ئێستا جیهان گۆراوەو ئەم خەونە خەیاڵە و بۆیان نایەتەدى ئەبێ لەوە تێبگەن كەعێراق دواى 2003عێراقى عروبەى عەرەبی و عێراقى باڵادەستى سونەنیە. ئەمەدوا چارە سەرى كێشەكانە لەعێراقدا .لەوانەشە دوڵەتانى ناوچەكە وئەمریكاش بگەنە ئەوقەناعەتە كەئەمە باشترین رێگەچارە بێت چونكە ئەگەرئەمە نەكرێت ئەوە بەدڵنیایەوە عێراق یان دەبێت لە ژێر كۆنترۆلى ئەمریكیەكاندا بمێنێتەوە كە ووڵاتانى ئقلیمى ئەمیان پیخۆشنیە یان عێراق دابەشببێت بۆسێ هەرێم یان گەرانەوە بۆخاڵى سفر. ئەوەى گرنگە بۆئێمەى كورد پێویستە زۆر بەوریایی و ژیرانە هەڵسوكەوت لەگەڵ بارودۆخەكەدابكەین, ئەوەى لەبەرژەوەندى كوردوكوردوستاندایە بیكەین, وە ئەوەى لەسەر سەركردایەتى سیاسى كوردستان پێوستە لەم بارو دۆخەدا هاوسەنگى سیاسى خۆى لەنێوان ولاتانى جیهان وئقلیمی و ناوخۆى عێراق و سونەوشیعەكاندا رێكبخات لەسەر بەرژەوەندى وقازانجى زیاتر بۆهەرێمى كوردستان و پاراستنى ئەم دەسكەوتانەى بەدەست هاتون چونكە ئێستاش مەترسى زۆرهەیە و بۆمان دەركەوت هەرلەسەرەتاى دروستبون و بنیات نانەوەى دەوڵەتى عێراقیدا دەستور ناتوانێت تاكەمیكانزمى یەكلاكردنەوەى كیشەكان بێت .هەروەكو چۆن ئێستا لەدەستورى عێراقدا بەشێك لەمافەكانمان بەدى هاتون بەڵام هەتاكو ئێستاش تاڕۆژى ئەمرۆش بەتەواوەتى جێبەجێ نەكراون بە بیانوى جۆراوجۆر وەكو مادەى 140 كەلەبەرژەوندى كوردایە بۆگەرانەوەى ناوچە دابراوەكانى كوردستان كە بەعسیەكان تەعریب و راگواستنى كوردیان لێكردبو تەنانەت ئەو عەرەبە هاوردانەى ناوچەكانى كەركوك و جێناكۆكەكان وێراى قەرەبووكردنەوەیان بەڵام هێشتا شوێنەكە جێناهێڵن و ناچنەوە بۆ زێدى خۆیان كەئەمەش گومانى زیاتر دروست دەكات،بۆیە ئە بێ هەمیشە مەترسى ئەوە هەبێت كەدیسان مێژوو دوبارە نەبێتەوە بەهەمان دەردو پەندى سیڤەر و 11 ى ئازاروو بەڵێن و هاشووهووشەكان بروا نەكەین ئەگەر نا جارێكیتر بە هاوكارى وڵاتانى عەرەبی ووڵاتانى ناوچەكە خەونەكانى كورد بەتاڵ دەكەنەوە و دەمان گێرنەوە بۆ خاڵى سفر.. ؟.
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست