سەرلەنوێى هەڵدانەوەى ناكۆكى لە نیوان بەغداو هەولێردا
Tuesday, 10/04/2012, 12:00
نۆ سالى تەواو بەسەر روخانى رزیمى سەدام تیبەرى ئەو هیواو خۆزگانەى كەلى كورد بنیاتى نابون تاكو ئیستا هەر خەونو خەیالن رۆژبەرۆژ كوردو ئەزمونەكەى دەكەویتە بەر هەەرەشەو كیشەدروستكردن وەكو كیشەى گاریق هاشمى كە خەریك بو كوردى تیوەبگلینن عیراق ئیستا خەریكە بەرەو تاك رەویو دیكتاتۆرى برواتەوە بۆیە باچیتر شانازى بەعێراقى لەوجۆرەنەكەینەوە بابڕیارى چارەى خۆنوسینمان بدەین ئیرادە و یەك ریزى گەلى كورد دە توانێت دەولاتى كوردى پێك بهێنى خۆهەڵ واسینى كوردبە عێراقى دواى سەدامەوە هیچ پیویست نەبوو لە بەروارى 20/3/2003 دا هێزەكانى هاوپەیمانان بەسەركردایەتى ویلایەتە یەكگرتوەكانى ئەمریكا هێرشیان كردە سەر ڕژێمى دڕندەىبەعسى لەڕۆژى9/4/2003 توانیان بەتەواوى عیراق ئازادبكەن لەم ڕژێمەفاشیزمەو كۆتایان هێنا بەدەسلاتى 25 سالاى دكتاتۆرى لە عیراقدا ..ئەم هەنگاوە بۆ گەلانى عیراق و سەرجەم ئازادیخوازانى جیهان بوە مایەى خۆشحاڵى كە بەهۆیەوەزۆربەى زۆرى هاوڵاتیانى عێراقى كە لە دەستى ڕژێمى بەعسى ڕایان كردبو و ئاوارەو دەربەدەربووبون گەڕانەوە عێراق بەتایبەتى ئۆپۆزسیۆن و سەركردە سیاسیە كانى ئەمڕۆى عێراق ...دواى ماوەیەك لەبەڕێوەبردنى عیراق لە ڵایەن خودى ئەمریكاوەو دواى لەلایەن حوكمى سەرۆكایەتى بەخوول تواندرا بۆیەكەمین جار هەڵبژاردنى ئازادانە لەم ولاتەدا ئەنجام بدرێت وپەرلامان و حكومەتێك بێنێتە سەركار كە هەڵبژێردراوى هاوڵاتیانى عێراق بێت دورلە هەركودەتاو دەسەلاتێكى سەربازیانەى كە هەمو حوكمەكان و دەسەلات دارانى عێراق لەڕێگاى كودتاى سەربازیانەوە هاتبونە سەر حوكم ... ئێستا عێراق وەرچەرخانێكى میژویى و گرینگى بەخۆیەوە بینیوەو هەنگاوى نا بەرەو وڵاتێكى دەستوری پەرلەمانى ئەمەش بە پێداگیرى كورد كرا كە سەركردە كوردەكان رۆلێكى بەرچاوو كاریگەریان هەبو لە بونیاد نانەوەى عێراقى نویى دا. بۆیەكەمین جار كورد توانى بگاتە لوتكەى دەسەلاتى ئەم وڵاتە و بەشدارى كاراى لە پەرلامان و حكومەتى عێراقى كردو كۆمەڵێك پرۆژەیاساى لە پەرلامانى عیراقى چەسپاو كرانە بەشێك لە دەستورى ئەم ولاتە كە دواتر راپرسى لە سەر كراو گەل پیى رازى بوو كە ئەمەش هێمایە بۆ شەرعیەتى جەماوەرى عێراق.. دواى رژێمى بەعسى ئێستا لە ڕوى ئاوەدانكردنەوەو باشتر كردنى گوزەرانى هاولاتیان بەتایبەت لە كوردستان هەنگاوى باشى ناوە .. بەلام بەداخەوەئەمرۆ دەبینین حوكم ڕانانى ئەمڕۆى عێراق بەتایبەتى سەرۆك وەزیران بەهۆى زۆر پێدانى دەسەلاتەوە وردەوردە ئەم وڵاتە هەنگاو دەنێتەوە بەرەو تاكڕەوی و دیكتاتۆرى و كۆنترۆڵكردنى دامو دەزگاكان و خۆ پڕ چەك كردن و بەهێز كردنى سوپا و دوبارە هە رەشەو چاو سوركردنەوە لە هەرێمى كوردستان هەڕە شەى دەركردنى كورد لە ناوچە عەربیەكان و بەتایبەت بەغداى پایتەخت لە لایەن كروپە تیرۆریستیەكانەوە ویڕاى ئەوەى لایەنە بەرپرسەكان و شیعەو سونەكان وردەوردە خەریكى خۆدزینەوەن لە جێبەجێكردنى دەستورى ئەم وەڵاتە بەتایبەتى لەو شتانەى كە پەیوەندى بەگەلى كوردەوەهەیە . لەوانە جێبەجێ. نەكردنى مادەى 140 و مەسەلاى پەیوەندى دار بە پێشمەرگەو یاساى نەوت و غاز و بوودجەى هەرێم و پەراوێز خستنى كورد لە ناوچە دابراوەكاندا وەك كەركوكو.. خانەقین و ناوچەكانى تر دانەمەزراندنى كورد لە دامو دەزگاكانى لەم ناوچانە و كوشتن و بڕینى ڕاوە دونانى كوردان لە جەلەولاو سەعدیەوجێگاكانى تر لە لایەن هێزە شوفێنیو كۆنە پەرستان و كۆنە پارێزو پاشماوەكانى بەعسەوە ئەمە شاهیدى راستیەكانى سەرەوەن و وە هەمو ئەمانە بونەتەهۆى سەرلەنوێى هەڵدانەوەى ناكۆكى لە نیوان بەغداو هەولێدا ... ئەو ناكۆكیانە رۆژبەرۆژ قولتر دەبنەوەو تەشەنەدەكەم بۆیە پیویستە لێرەدا كوردو سەركردە كوردەكان وە هەمو هێزە سیاسیەكان بە هەمو جیاوازیەكانیانەوە هەڵویستەیەك بكەن .. بپرسن ئەرێگەڵۆ ؟ دۆستانى دوێنى كورد كەئێستا دەسەلات دارانى ئەمرۆى حكومەتى ناوەندى عیراقن . دواى ئەو هەمو كارە سات و ماڵوێرانیە بەسەر گەلاكەماندا هاتوەو هێشتا ئامادەنین بۆ سەلماندنى مافە كانى گەلى كوردو چەسپاندنى و جێ بەجێ كردنى دەستورى تازەى عیراقى دواى 9 سال لە روخانى رژیمى دیكتاتۆرى هێشتا هەر دەستى بەدەستى و ئەمرۆ نا سبەیى بەگەلەكە مان دەكەن ئەرێ گەڵۆ پێویست نیە هەڵوێسەتەكانمان یەك بخەین بۆ ئەوەى تونترو جدیتر بین چى تر عیراقێكى لەو جۆرە مان بەلاوە گرینگ نەبێت هیچیتر خۆمان بەناوبژیوانى و ریكخستنەوەى لایەنە ناكۆكە كانى كە دان نانین بە مافى كورد خەریك نەكەین پێویستە كاربكەین بۆ هەڵوەشانەوەى دەڵاتى لەم جۆرە بۆیە من پێم وایە بێنەوە مالى خۆمان ریكخەینەوەو خۆمان بەهێز بكەین بۆ هەمو ئەگەرەكان هەرێمى كوردستان پێویستى بە یەكریزیو برایەتى نیوان هەمو هیزە سیایە كان هەیە بۆیەك دەنگیو یەك هەڵویستى و یەك بڕیارى میژویى بۆ رزگاربونى هەتاهەتایى و ڕزگاربون لە دەستى بێگانە... بۆیە هیوادارین پێكهینانى كابینەى نوێى حكومەتى هەرێمى كوردستان كارى جدیتر بكات و هەڵویستى توندو رونى بەرانبە بەحكومەتى ناوەندى عێراق هەبێت سەبارەت بەو مەسەلا چارەنوسازانەى پەیوەندیان بەكوردەوە هەیە و پشتیوانى تەواوى هەنگاوەكانى سەرۆكى هەرێم بكرێت ئەمە ئەركى هەمو كوردو هەمو لایەنە سیاسیەكان كوردستانە بۆیە پێویستە هەر هەنگاوێك بۆ برێارێكى گرینگ و چارە نوسساز بگەرێنەوە بۆ جەماوەرى خۆمان و راپرسى جەماوەرى ئەنجام بدرێت بۆئەوەى بتوانین لە رێگەى گفتو گۆو دیالۆگەوە گرفتەكان و كێشەكان چارە سەربكرێن بەو مەرجەى بتواندرێت جێبەجێ كردنى دەستور زامن بكرێت لە گەل حكومەتى ناوەندیداهەمو كێشە هەلپەسیردراوەكان یەك لەبكرینەوە . وە دیاریدەى دو ئیدارەیى و گەندەڵى و دزیی و پاوان خوازى ناداد پەروەری و زۆرێك لەو شتانەى كە زۆر ناشیرینن لە دامەزراوەیە حكومیەكاندا بەرچاو دەكەون نەیانهێلن و ڕێگە بەكەس نەدرێت یارى بە موقەدەساتى گەلەوەبكات ئازادی و دیموكراسیى و خۆشكوزەرانى بۆ هەمو خەڵكى كورد وەك یەك بێت و كەس لە سەروى یاساوەنەبێت ئەوكات ئێمەى كورد چیتر شانازى بەعێراقى لەو جۆرەوەنەكەینو كارى جدى بكرێت بۆ سەربەخۆی كوردستانى باشور ئۆباڵەكەشى لە ئەستۆى دەسەلاتى عێراقى دەبێ نەك گەلى كورد چونكە كەلى كورد مافى خۆیەتى كە كاتێك داوا رەواكانى لە چوارچیوەى عیراقدا بۆ جێبەجى َناكرێت كە خۆى بریارى خۆى بدات بۆ مافى چارەنوسى خۆى ئەمەش ئیرادەیەكى بەهێزى بێویستە بیشتیوانى نێودەولاتیى كاتێك بەدەست دێت كەگەل ئیرادەى دروست بونى دەولاتى كوردی هەبێت ئەمە واقیعیكى راستەقینەیە هەر چەندە زۆر قورسە نزیكە لە خەون بەلام ئیرادە و یەك ریزى گەلى كورد دە توانێت ئەم قورسایە كەم بكاتەوەو ئەم خەونەبهێنێتەدىو وەك هەرگەلێك كوردیش حەقێكى مەشروى خۆیەتى كە مافەخوراوەكان و خاك و ئاوە داگیركراوەكانى بەدەست بێنێتەوە ودەوڵەتیكَى خۆى هەبێت بۆیە بێویستە هەمومان كار بۆئەم دەولاتەكوردیە بكەین و خەونو خەیالى دوژمنان بنێیەنە گۆرەوە.
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست