کاتێک نەفامێک قەڵەم و جەلادێک چەک و خائینێکیش دەستەڵات دەگرنە دەست، نیشتیمان دەبێتە جەنگەڵستان، چیدی بۆ ژیان دەست نادات..(دکتۆر مستەفا السباعی)
كاك بەختیار عەلى لە وتارێكیدا لە ڕۆژنامەى ئاوێنە داواى ئەوە دەكات كە وەزارەتێكى تایبەت بەدرۆ پێك بهێنرێت خۆ ئەگەر ئەوەش نەكرا ئەوا با ئەنیستتۆیەك بۆ درۆ بۆ پیك بهێنرێت ..منیش دەڵێم با هیچ نا ئەگەر ئەمانە زۆر قورس و گرانن و دەبنە ئیستیحالەى موتڵەق ئەوا با داواى پێكهێنانى یەك بەڕێوەیەرایەتى بكەین بەهەموو...
لەگەرمەى ناڕەزایى و توڕەیى خەڵكى كوردستان و خاوەن ویژدان و ژیرى و كەسوكارى كاكەسەردەشت شەوى ڕابردوو لە هەواڵێكى بەپەلە بۆخۆیان و كۆن و سواو بۆ ئێمە كوردستان تیڤى نوسیبووى (بەپەلە ..لەبەرنامەكانى ئەمشەودا دان پێدانانى بكوژەكەى سەردەشت عوسمان پێشكەش دەكرێت " جا نەگبەتى و سادەیى عەقڵى ئەم حزبە و ئەندامانى...
دواى كەڕولاڵبونى لیژنەى پێكهێنراو لە تیرۆركردنى ڕۆژنامەنوس (كاكە سۆرانى مامە حەمە) و ,زمان پژانەكەى لیژنە هەزەلیەكەى پێكهێنراو لە ڕووداوى ڕفاندن و تیرۆركردنى (كاكە سەردەشت عوسمان),سۆران و سەردەشت لە گفتوگۆیەكیاندا هەریەكەیان بەم جۆرە باس لیژنەكانیان دەكەن.. سەردەشت عوسمان :"ئەرێ كاكە سۆران ئەزانى...
درۆ شاخدار و كلدار و قسە هەلەق و مەلەقەكان و چیرۆكە گەوجانەكەى لیژنەكەى پارتى دواى زیاتر لەچوار مانگ بەسەر تیرۆركردنى ڕۆژنامەنوس و خوێندكار كاكە سەردەشت مەگەر بەس بە عەقڵى پارتى و سەركردایەتى و ئەندامانى پارتى و بكوژەكانى كاكە سەردەشت بخوات. من هەرسەرەتا بۆخۆم بێ ئومیدبووم و قەشمەریم دەهات بە لیژنەیەك...
لە ڕووى یاساییەوە چەمكى دەوڵەتى قانونى كە بەكاردێت بە واتاى هەموو كەسایەتیە سروشتى و مەعنەوییەكان لە وڵاتدا مل كەچى یاسا بن بە بێ هیچ ئیستسناْ بۆ هیچ كەس و لایەن و جیهەتێكى دیارى كراو . ئەگەر بەراوردى ئەو پێناسەیە بكەین كە یاساناسان بۆ دەوڵەتى قانونى كردوییانە لەگەڵ بەكارهێنانى دەستەواژەى دەوڵەتى قانونى...
وەڵامێك بۆ بابەتى هادى عەلى و 31ى ئاب عەجەب چ زەمانێك تێكەوتوین هەرچى هەستا و ڕاست بوەوە كۆمەڵێك وڕێنە دەكات و فڕێى دەدات ئیتر بە كێوە دەیگرێت و بەكێدا هەڵدەشاخێت گرنگ نیە بەلایەوە ,گرنگ ئەوەیە بنوسێت و بڵێت. یەكێك لەو بابەتانەش كە زۆرترین وڕێنەى تێدا كرابوو بابەتێك بوو بەناوى (هادى عەلى و 31ى ئاب)...
ئەگەرچى تا ئێستا یاساناسان نەگەیشتونەتە پێناسە و دیارى كردنى ئەو كار و كردەوانەى كە بە خیانەتى عوزما ناودەبرێت ,بەڵام هەمووان لەسەر چەند كار و كردەوەیەك كۆكن كە بە خیانەتى عوزما ئەژمار دەكرێت,لەوانە كاركردن بۆ بەرژەوەندى وڵاتانى تر بەتایبەت وڵاتانى نا دۆست,خیانەتكردن لە نیشتمان و هاوكارى كردنى هێزەكانى...
كە گۆڤارە وێرانەكەى سێبەرى بنەماڵە بابەتێكى پڕ سوكایەتى ئاشكرا لەسەر نێردراوانى خواى گەورە بەتایبەت پێغەمبەرى ئیسلام بڵاوكردەوە دواتر یەكگرتووى ئیسلامى وەك حزبێكى ئیسلامى كە نوێنەرایەتى چینێك لە كۆمەڵگا دەكات بەیاننامەیەكى ناڕەزایى لەڕێگەى مەكتەبى ڕاگەیاندنەكەیەوە بۆ ئیدانەكردن بە سوكایەتى كردن بە رموزە...
كاتێك عومەرى كوڕى خەتاب (ر.خ)خەلیفە بوو لەكاتى وتارى ڕۆژى هەینى لەسەر مینبەرەكەى پێغەمبەرى خوا درودى خواى لێ بێت وتارى دەخوێندەوە ,لەوتارەكەیدا ئاماژەى بەوە كرد كە لەمەودوا دەبێت مارەیى ئافرەتان دیارى بكرێت و چى تر ئافرەتان داواى مارەیى زۆر نەكەن ,هەر لەو كاتەدا یەكێك لەو ئافرەتانەى كە ئامادەى نوێژى...
دواى دهست لهكاركێشانهوهى له بهرپرسى مهكتهبى سیاسى یهكگرتووى ئیسلامى كوردستان .د.هادى عهلى جهخت لهوه دهكاتهوه كه هیچ كهسایهتیهكى سهركرده و دامهزرێنهرانى یهكگرتووى ئیسلامى نهبهستراوهتهوه به پۆستهكانیانهوه ,تهئكید لهوهش دهكاتهوه پۆستمان بێت و پۆستمان نهبێت ههر له...
دواى كۆبونەوەكەى یاریدەدەرى وەزیرى دەرەوەى ئەمریكا بۆ كاروبارى ڕۆژهەڵاتى ناوەڕاست و ناچاركردنى سەرانى پارتى دیموكراتى كوردستان بە مسعود بارزانیشەوە كە واز لە هەڕەشە و ئەو چاوسوركردنەوانە بهێنن كە وەك دەرهاویشتەى ئەو فشارەى لە لایەن جەماوەر و ڕۆژنامەنوسان و ڕۆشنبیران بەرامبەر سەرانى پارتى و دامودەزگا...
لهگهرمهى ههوڵدان بۆ گفتوگۆى پێكهێنانى هاوپهیمانى لیست و لایهنه سهركهوتووهكانى ههڵبژاردنه پهرلهمانیهكهى 7ى ئازار , ههر لیست و لایهنێك مهرج و داواكارى خۆى ههیه بۆ بهشدارى كردن له گفتوگى پێكهێنانى هاوپهیمانێتى ،لایهنى كوردیش كه به چوار لیستى جیاواز بهشدارییان كرد لهو ههڵبژاردنانه,له...
پاش سهركهوتنهگهورهكهى لیستى (315)ى یهكگرتووى ئیسلامى كوردستان لهههڵبژاردنهپهرلهمانیهكهى عیراق بهپێى ئهنجامهسهرهتاییهكان بهدهستى هێناوه.جگهلهو خۆشحاڵى و ئومێدهى لاى جهماوهر و سهركردایهتى ئهو حزبه.نوسهران و رِۆشنبیران جگهلهئاماژهدان بهرِۆڵ و كاریگهرى و مێژووى پرِ شكۆى...
ئەگەرچى تا ئێستا ئەنجامەكانى هەڵبژاردنە پەرلەمانیەكەى عیراق بە فەرمى لە لایەن كۆمسیۆنەوە ڕانەگەیەنراوە ,بەڵام ئەو ئەنجامانەى وەك ئەنجامى سەرەتایى بلاوكراوەتەوە و بە ئەنجامى ناڕەسمى دادەنرێًت ,كورد وتەنى ڕوناكایى مانگ سەر لە ئێوارە دیارە ,یەكگرتووى ئیسلامى كوردستان كە بە لیستى 315 لە هەلچبژاردنەكانى پەرلەمانى...
شەوى ڕابردوو لە كۆتا شەوى بانگەشەى هەڵبژاردنەكانى لە كەناڵى چەواشەكارى زاگرۆس لە دواین هەڵپچڕینى كەپس و درۆ و بوختان و پەلە قاژەكانى دەسەڵات بە تایبەت بەنزینەكەى ئاگرى شەڕى ناوخۆ (سەرۆ سەففاح) كەوتە كۆمەڵێك وڕێنە و درۆ و دەلەسە و وەك بەدەم تایەكى بەرزەو كۆمەڵێك وشەى خوارو خێچى ڕیزكردبوو فڕێیدا ..لەو...