کاتێک نەفامێک قەڵەم و جەلادێک چەک و خائینێکیش دەستەڵات دەگرنە دەست، نیشتیمان دەبێتە جەنگەڵستان، چیدی بۆ ژیان دەست نادات..(دکتۆر مستەفا السباعی)


منیش پشگیرى كاك سەرۆ سەففاح دەكەم یەكگرتوو گۆڕان كوا سەروەریتان ؟؟؟!!!

Saturday, 06/03/2010, 12:00


شەوى ڕابردوو لە كۆتا شەوى بانگەشەى هەڵبژاردنەكانى لە كەناڵى چەواشەكارى زاگرۆس لە دواین هەڵپچڕینى كەپس و درۆ و بوختان و پەلە قاژەكانى دەسەڵات بە تایبەت بەنزینەكەى ئاگرى شەڕى ناوخۆ (سەرۆ سەففاح) كەوتە كۆمەڵێك وڕێنە و درۆ و دەلەسە و وەك بەدەم تایەكى بەرزەو كۆمەڵێك وشەى خوارو خێچى ڕیزكردبوو فڕێیدا ..لەو شەكرانەى كە جەنابى سەرۆ سەففاح شكاندى باسى لە نەبوونى سەروەرى یەكگرتووى ئیسلامى و گۆڕان دەكرد , بەڕاستى ئەگەر لە هیچ شتێكدا پشتگیرى شەكرەكانت نەكەم لەوەدا سەد لە هەزار پشتگیرى دەكەم , ئاخر با ماف بدەینە سەرۆ سەففاح و هاوەڵانى لەكوێ ئەم دوو لایەنە سەروەرىیان هەیە ,؟؟!! ئاخر نازانن سەروەرى لاى ئەوان واتاى تەنازول كردن لە مافى میللەت و مییلەت فرۆشتن ئاشبەتاڵكردن دزى كردن- هەڵگیرساندنى شەڕى ناوخۆ و بەكوشتدانى سەدان هەزار كەس- ..سەروەرى واتە مێژووى پڕ شكۆ و سەروەرى 31ى ئاب ..)
كاك سەرۆ لەو شەكرانەى تر كە شكاندى باسى لە ئەندازیارى دیموكراسى كرد ,كە وەك جۆرێك لە سەربەرزى باسى دەكرد , بەڕاستى منیش دەڵێم هیچ كام لە سەركردەكانى یەكگرتووى ئیسلامى ئەندازیارى دیموكراسى نین بەو مانایەى كە كاك سەرۆ سەففاح و هاوەڵانى لێى تێدەگەن ! لەمەشدا سەد لە ملوێن پشگیرت دەكەم , ئاخر سەركردایەتى یەكگرتووى ئیسلامى لە كوێ توانیویەتى ببێتە ئەندازیارێكى شارەزا و باش بۆ دانان و داڕشتنى نەخشەیەكى باش بۆ هێنانى هێزەكانى وڵاتانى دراوسێ بۆ پایتەختى تەزویر (ئوسامە وتەنى) ؟؟ دیارە نابێت سەركردایەتى یەكگرتوو و لایەنگران و دۆستانى ناڕەحەت بن لەوەى سەرۆ بە كوڕى مەلا دەڵێت ئەندازیارى دیموكراسى مەبەستى ئەندازیارى مێژووى پڕ شكۆى (31)ى ئاب)ە كە سەرۆ سەففاح و ئەندازیارەكەى شەڕى ناوخۆ و (31)ى ئاب نەخشەیان كێشابوو بۆ هێنانى دۆستەكانیان بە ئوتێل كردنى ئەو پەرلەمانە بۆ سەربازە توركەكان كە سەرۆ سەففاح بە شانازى و بە بەرهەمى دیموكراسى حزبەكەى خۆى دەزانێت !!"

ئاخر كوا سەركردایەتى یەكگرتوو توانیویانە یان دەتوانن ئەو جۆرە نەخشانە بكێشن !!؟ئێستاش لە ئەمیندارى ئەو حزبەوە تا دەگاتە دوا ئەندامیان دەستیان سپى یە _سپى بێ گەرد لە خوێنى شەڕى ناوخۆ براكوژى- ئەو حزبە بەدرێژایى كارى لە بۆنەكانیشدا تەنانەت ئەگەر ورد بڕواننین یاریە تەقەمەنیەكان بەكارناهێنێت , ئەوەش بەڵگەیە لەسەر ئەوەى ئەو حزبە بە هەموو جۆرێك دوورە و دژى هەموو شەڕ و ئاژااوە و خوێن ڕشتن ,چ جاى بەوەى باس بێتە سەر مقارنە كردنى سەركردەكانى یەكگرتووى ئیسلامى بە سەركردە سەففاحەكانى پارتى !

لە بەشێكى ترى شەكر خواردنەكەیدا سەرۆ سەففاح وتى :پێویستە یەكگرتوو دادگایى بكرێت لەسەر وەرگرتنى پارە لە وڵاتانى دەرەوە بۆ یارمەتى دانى منداڵانى بێ باوكى كوردستان !
لەمەشدا كاك سەففاح (بمبەخشە كاك سەرۆ) پشتگیریت دەكەم سەدى ملیار بەوەى یەكگرتوو پێویستە دادگایى بكرێت لەسەر :
1-یەكگرتوو تا ئێستاش نەدزى كردووە نە شارەزا و مامۆستاى ئەو جۆرە كارانەیە !
2-یەكگرتوو یارمەتى هەموو ئەو مناڵانەیان داوە كە ئێوە دایك و باوك و كەس و كاریانتان كردە سوتەمەنى شەڕى ناوخۆ حزبەكەى جەنابت .
3- یەكگرتوو بۆ تەنها جارێك استغلالى ئەو كۆبونەوانەو یارمەتیانەى نەكردووە بۆ مەرامى حزبى .باشترین نمونەش لە یادكردنەوەى یادى لە دایك بونى پێغەمبەر (د.خ) بە فەرمانى ئەمیندارى ئەو حزبە هەموو جۆرە بانگەشەیەك بۆ لیستى 315ى یەكگرتووى ئیسلامى قەدەغەكرا.
4-یەكگرتوو پێچەوانەى ئەو دوو حزبە لە برى ئەوەى بە سەدان ملیار دۆلارى مییلەت بباتە دەرەوە بۆ بانكەكان و كڕینى ڤێللا. سواڵى لە دەرەوە دەكرد بۆ بەخێوكردنى مناڵەانى بێ باوكانى شەڕى ناوخۆى ئێوە .
ئاخر یەكگرتوو كوا لە داستانى 31ى ئاب بەشدار بووە تا شەهید بدات و دواى بە تەنها مناڵى ئەندامانى خۆى بەخێو بكات ؟؟!!
..........
لە شەكرێكى تر كە شكاندى كاك سەرۆ سەففاح وتى یەكگرتوو پاڵێوراوێكى هەیە من خۆزگە دەخوازم كە ئەو لە تەلەفزیۆن قسەى دەكرد ئوسامە نوجەیفى و بنلادنم بیر نەكەوتایەوە !!؟
بەڕاستى نوكتەى كاك سەففاح گیان ..منیش داوا لە ئوسامە جەمیل دەكەم وە پێشنیار دەكەم هەوڵبدات ئەوەندە دەرنەكەوێت , چونكە دیارە تا ئێستا نەیزانیوە كە بینینى ئەو دڵى دۆستەكانى نوجەیفى و بنلادن تەنگ دەكات بەوەى كاك سسەرۆ دۆستەكانى خۆیانى بیر دەكەوێتەوە , ئەو دۆستانەى كە چەندەها ڕێكەوتنامەى ژێر بەژێریان هەیە لەگەڵیان .ئاخر جەنابى بیرى چووە كە لێكدانەوەى ئەو قسەیە بەو مانایەى كورد وتەنى ئەو بەردەى هەڵیدا ڕووى خۆیانى پێ شكاند!!!؟؟
بەخوا منیش ڕاستگۆ بم كاك سەرۆ سەففاح لەگەڵت كە دەتبینم تۆپ و تەیارەو شەڕى ناوخۆو هتلەرو سەركردە نازیەكان و سەففاحەكانى هاوشێوەى جەنابت لە مێژوو بیرم دێتەوە .. بیرى قوتابیەكەشتم دەكەوێتەوە كاك محمد سعید سەحاف .!
دواجار باسى لەوەكرد كە تاچەند ساڵێك لەمەو پێش كەس نەیدەزانى و ساغ نەبوەوە یەكگرتوو كوردە یان سەر بە برا ئیخوانەكانیان .!ئەى بەڕاست جارێ بۆ جەنابت سوكە تەعاروفێكى خۆتانمان پێ ناكەن , ئێخۆ ئێوەش من تائێستا نازانم جەنابتان سەر بە برایانى حەفتاو چوارن (74)تانن یاخود برایان و دۆستان پشتیوانانى 31ى ئاب ئەوەى خوا هەڵناگرێت هێندە پیاوەتیان بەسەرتانەوە زۆرە ە دەبابەو تۆپى تەیارەكانیان بۆ كوشتنى بەرامبەرتان تا ناوجەرگەى پەرلەمانى حازرى هێنا بۆتان !!


نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە