کاتێک نەفامێک قەڵەم و جەلادێک چەک و خائینێکیش دەستەڵات دەگرنە دەست، نیشتیمان دەبێتە جەنگەڵستان، چیدی بۆ ژیان دەست نادات..(دکتۆر مستەفا السباعی)


كوتله‌ى یه‌كگرتوو له‌ به‌غدا په‌رله‌مان ده‌هه‌ژێنێت.

Wednesday, 10/02/2010, 12:00


له‌ هه‌ڵبژاردنه‌كانه‌كانى په‌رله‌مانى عێراقى له‌ ساڵى (2005) ئه‌و كات كه‌ یه‌كگرتووى ئیسلامى وه‌ك تاكه‌ داهێنه‌ر و قوربانیده‌رى فره‌لیستى و پیاده‌كردنى ئه‌زموونى دیموكراسى له‌ كوردستاندا، توانى بۆ یه‌كه‌مجار لیستێكى جیاواز له‌ ده‌ره‌وه‌ى لیستى ده‌سه‌ڵات بهێنێته‌ مه‌یدانى هه‌ڵبژاردنه‌كان و به‌ خه‌ڵكى كوردستانى بناسێنێت، چونكه‌ له‌دواى ساڵى (1991)ـه‌وه‌ خه‌ڵكى كوردستان وا فێر كرابوون و راهێنرابوون كه‌ ئه‌و دوو حیزبه‌ براگه‌وره‌ و حیزبه‌كانى تریش له‌ژێر باڵى ره‌حمه‌تى ئه‌و دوو حیزبه‌دا چاوه‌ڕێ بكه‌ن و دواى دابه‌شكردنى (فیفتى به‌ فیفتی)یه‌كه‌ى خۆیان چه‌ند كورسیه‌ك بده‌نه‌ ئه‌وان. هه‌ر ئه‌مه‌ش بوو ئه‌و سام و دوودڵییه‌ى لاى لایه‌نه‌كانى تر هه‌بوو بۆ هه‌ڵبژاردنه‌كانى (25ى ته‌مووز) شكاند و، بینیمان چه‌ندین لیستى جیاواز هه‌بوو به‌ ئێستاشه‌وه‌ بۆ هه‌ڵبژاردنه‌كانى (7ى ئازار) كه‌ چه‌ندین لیستى جیاواز له‌ ده‌ره‌وه‌ى ئه‌و دوو لیسته‌ دروست بووه‌، ئه‌وه‌ش سه‌روه‌رییه‌كه‌ له‌ مێژوودا بۆ یه‌كگرتوو تۆمار كرا له‌پاڵ سه‌روه‌ریه‌كانى تریدا، به‌وه‌ى بووه‌ مامۆستا و سه‌رمه‌شق و داهێنه‌رى فره‌لیستى بۆ یه‌كه‌مجار له‌ كوردستان.. یه‌كگرتوو قوربانیده‌رى فره‌لیستى و یه‌ك هه‌ڵوێستى و به‌درۆخه‌ره‌وه‌ى بالۆره‌كان و ناو و ناتۆره‌كانى ده‌سه‌ڵاته‌.. داهێنانى لیستێكى جیاواز له‌ ده‌ره‌وه‌ى لیستى ده‌سه‌ڵات بۆ یه‌كه‌مجار له‌ كوردستان هه‌ر زوو هه‌ست كرا كه‌ ده‌سه‌ڵات ئه‌م حاڵه‌ته‌ى پێ هه‌زم ناكرێت، چونكه‌ به‌درێژایى حوكمى فه‌رمانڕه‌وایى ئه‌وان (یه‌كێتى و پارتى) فێر نه‌بوون ده‌نگى (نا) له‌ ده‌ره‌وه‌ى ده‌نگ و فه‌رمانه‌كانى ئه‌وان هه‌بێت. داهێنان و دروستكردنى لیستێكى جیاواز له‌ ده‌ره‌وه‌ى ده‌سه‌ڵات چه‌ندین حاڵه‌تى نه‌خوازراو و ده‌رهاوێشته‌ى نادیموكراسیانه‌ى به‌دواى خۆیدا هێنا، له‌وانه‌ داتاشینى چه‌ندین ناو و ناتۆره‌ به‌وه‌ى ده‌ستى ده‌ره‌كى و خائینن و كۆمه‌ڵێك وشه‌ و رسته‌ كه‌ ته‌واو پێچه‌وانه‌ بوو له‌گه‌ڵ سروشتى ئه‌و حیزبه‌، ئه‌مه‌ جگه‌ له‌وه‌ى كه‌ یه‌كگرتوو له‌ ناوچه‌كانى بادینان به‌ نوێژى نیوه‌ڕۆ باره‌گاكانى سوتێنرا له‌ (6/12) و چه‌ند كه‌سێك له‌و رووداوه‌دا شه‌هید بوون و بوونه‌ قوربانى. یه‌كگرتوو كه‌ توانى (5) كورسى له‌ هه‌ڵبژاردنه‌ په‌رله‌مانیه‌كه‌ى عێراق به‌ده‌ست بهێنێت، ئه‌مه‌ سه‌ره‌ڕاى ئه‌و فشاره‌ى كه‌ له‌سه‌ر خۆى و ئه‌ندامانى و ده‌نگده‌ران هه‌بوو، به‌ڵام توانى (5) پارێزه‌ر و داكۆكیكارى مافه‌كانى گه‌لى كورد بنێرێته‌ په‌رله‌مانى عێراقى. ئه‌زموونى كارى ئه‌و په‌رله‌مانتارانه‌ له‌ ماوه‌ى چوار ساڵى رابردوودا هه‌موو ئه‌و بالۆره‌ و ناو و ناتۆرانه‌ى به‌درۆخسته‌وه‌ كه‌ ده‌وترا ئه‌م حیزبه‌ خائینه‌ و ده‌ستى ده‌وره‌كى له‌پشته‌ و چه‌نده‌ها ناوى ترى نه‌شیاو به‌و حیزبه‌، به‌ڵام كارى چوار ساڵى ئه‌و فراكسیۆنه‌ ته‌واو پێچه‌وانه‌ى ئه‌و قسانه‌ى سه‌لماند. پارێزه‌ران و داكۆكیكارانى مافه‌كانى كورد له‌ گفتوگۆیه‌كى رۆژنامه‌ى له‌گه‌ڵیاندا به‌وجۆره‌ باسیان له‌و ناو و ناتۆره‌ و كارى خۆیان له‌ناو په‌رله‌مانى عێراقى له‌ ماوه‌ى چوار ساڵى رابردوو كرد. سه‌رۆكى فراكسیۆنى یه‌كگرتوو: \"ئێمه‌یان به‌و جۆره‌ ناوزه‌د كرد مه‌به‌ستیان ئه‌وه‌بوو هیچ ده‌نگێكى تر نه‌بێت و هیچ هه‌نگاوێكى ئۆپۆزسیۆنبوون نه‌نرێت\". (د. محه‌مه‌د ئه‌حمه‌د ـ سه‌رۆكى فراكسیۆنى یه‌كگرتوو له‌ په‌رله‌مانى عێراقى) له‌ لێدوانێكیدا بۆ رۆژنامه‌ى وتى: \"ئێمه‌ وه‌ك یه‌كگرتوو سه‌ره‌تا كه‌ به‌ لیستێكى جیاواز به‌شداریمان كرد له‌ هه‌ڵبژاردنه‌كانى (2005) پێیان قبوڵ نه‌بوو و، ئێمه‌یان به‌ چه‌نده‌ها ناو ناوزه‌د ده‌كرد كه‌ هه‌ر مه‌به‌ستیان ئه‌وه‌ بوو هیچ ده‌نگێكى تر نه‌بێت و هه‌نگاوى ئۆپۆزسیۆن بوون نه‌نێرێت، چونكه‌ تا ئێستاش ئۆپۆزسیۆنبوونیان پێ قبوڵ نییه‌\". وتیشى: \"هه‌ركات بزانن هه‌نگاوى جدى هه‌یه‌ بۆ لیستى جیاواز، ئه‌وا ئه‌وان حه‌زده‌كه‌ن ئه‌و هه‌نگاوه‌ له‌بار بنێن، به‌ڵام دواجار ده‌ركه‌وت ئه‌و قسانه‌ هه‌مووى پڕوپاگه‌نده‌ى هه‌ڵبژاردن بوو، جگه‌ له‌وه‌ش یه‌كگرتوو سه‌لماندى كه‌ به‌جدى به‌ده‌م كێشه‌ و داواكارى میلله‌ته‌كه‌یه‌تى، سه‌لماندیشى كه‌ ئه‌گه‌ر ئه‌وانه‌ى به‌ یه‌ك لیست چوونه‌ په‌رله‌مان وه‌ك عه‌ره‌به‌كان به‌ڵام له‌ناو په‌رله‌مان بوونه‌ فره‌ هه‌ڵوێست و جیابوونه‌وه‌، به‌پێچه‌وانه‌ى یه‌كگرتوو كه‌ به‌ لیستى جیاواز چووه‌ په‌رله‌مان به‌ڵام هاو هه‌ڵوێست بوو له‌ په‌رله‌مان له‌سه‌ر مه‌سه‌له‌ چاره‌نوسسازه‌كان\". سه‌رۆكى فراكسیۆنى یه‌كگرتوو له‌ په‌رله‌مانى عێراقى دووپاتیشى كرده‌وه‌: \"یه‌كگرتووى ئیسلامى كوردستان له‌پێناو به‌رژه‌وه‌ندى باڵاكانى میلله‌تدا هه‌موو ئه‌و ناڕه‌حه‌تیانه‌ى له‌بیر خۆى برده‌وه‌، له‌ په‌رله‌مان هاو هه‌ڵوێست بووین، چونكه‌ ئێمه‌ دواجار پێكه‌وه‌ جوانین، یه‌كگرتوو به‌و یه‌ك هه‌ڵوێستیه‌ى واى كرد ڕووى جوانى كورد له‌ ده‌ره‌وه‌ پیشان بدات\". دكتۆر محه‌مه‌د ئه‌حمه‌د: \"هه‌ریه‌كه‌مان ئه‌و شه‌وه‌ به‌ ئیسراحه‌ت نووستوین كه‌ توانیومانه‌ دڵى كه‌سێك یا خێزانێكى ئه‌م وڵاته‌ خۆش بكه‌ین و، هه‌موو كات خزمه‌تكردنى میلله‌ت و خه‌ڵكمان به‌ عیباده‌ت زانیووه‌\". سیمایه‌كى ترى په‌رله‌مانتارانى یه‌كگرتوو پێشكه‌شكردن و درێژكردنى ده‌ستى سپى خێرخوازانه‌ و هاریكارى دارایى بوو به‌سه‌ر خێزانه‌ هه‌ژاره‌كاندا له‌ چه‌ندین ناوچه‌ى جیاوازى كوردستان، ده‌رباره‌ى ئه‌و هاوكارییانه‌ سه‌رۆكى فراكسیۆنى یه‌كگرتووى ئیسلامى له‌ په‌رله‌مانى عێراقى ده‌ڵێت: \"ئێمه‌ وا راهاتووین هه‌رچیمان پێ بكرێت له‌ خه‌م و خزمه‌تى میلله‌ته‌كه‌ى خۆماندا بین، به‌ڕاستى له‌ (1994)ـه‌وه‌ كه‌ یه‌كگرتووى ئیسلامیى كوردستان راگه‌ێنراوه‌ به‌خزمه‌ت خۆى ناساندووه‌، چونكه‌ پێمان وایه‌ حیزب ده‌بێت خزمه‌تكارى میلله‌ته‌كه‌ى خۆى بێت\". ته‌ئكیدیشى كرده‌وه‌: هه‌رچیمان كردووه‌ بۆ خزمه‌تى گه‌له‌كه‌مان به‌كه‌مى ده‌زانین و به‌ شایه‌نى زیاتریان ده‌زانین. خۆ ئه‌گه‌ر هیچیشمان پێ نه‌كرێت ئه‌وا ئه‌وه‌ى له‌ به‌رده‌ستماندایه‌ بتوانین بیبه‌خشین به‌ هاوڵاتیانى ئه‌م وڵاته‌، چونكه‌ هه‌ریه‌ك له‌ ئێمه‌ ئه‌و شه‌وه‌ به‌ ئیسراحه‌ت ده‌نوێت كه‌ توانیبێتى ئه‌و رۆژه‌ دڵى هاوڵاتیه‌كى ئه‌م وڵاته‌ى خۆش كردبێت، چونكه‌ پێغه‌مبه‌رى سه‌روه‌رمان فێرى كردووین و ده‌فه‌رموێت (من ادخل سرور فى اهل بیت لم یرى الله جزاْ الا الجنه‌). راشیگه‌یاند: \"ئێمه‌ هه‌مووكات خزمه‌تكردنى میلله‌ت و خه‌ڵكمان به‌ عیباده‌ت زانیووه‌، چونكه‌ وا ده‌زانین به‌وه‌ له‌ خوا نزیك ده‌بینه‌وه‌، مرۆڤ به‌ خزمه‌تكردن گه‌وره‌ ده‌بێت و، سه‌روه‌رمان فێرى كردوین و ده‌فه‌رموێت: (سید القوم خادمهم) و هه‌ركه‌س به‌ خزمه‌ت گه‌وره‌ ببێت به‌ هیچ دانانه‌وێت\". هه‌روه‌ها له‌ میانه‌ى لێدوانێكیدا بۆ رۆژنامه‌ى په‌رله‌مانتارى فراكسیۆنى یه‌كگرتوو له‌ په‌رله‌مانى عێراقى (ئه‌سمه‌ر حسێن) روونیكرده‌وه‌: \"دیاره‌ له‌ ته‌مه‌نى ئیعلانكردنى یه‌كگرتوودا (یه‌كگرتوو) سه‌لماندویه‌تى كه‌وا له‌ خزمه‌ت خه‌ڵك و خاكى خۆیدایه‌ و ئه‌وه‌ى پێى كرابێت له‌و توانا كه‌مه‌ى كه‌وا له‌به‌رده‌ستیدا هه‌بووه‌ له‌ ساڵه‌ نه‌هاته‌كانى كوردستان و له‌ شه‌ڕى ناوخۆ، یه‌كگرتوو ئه‌وه‌ى له‌ گیرفانى خۆیدا بووه‌ داویه‌تى به‌ هه‌ژارانى ئه‌م میلله‌ته‌\". په‌رله‌مانتار (ئه‌سمه‌ر حسێن): \"یه‌كگرتوو به‌رنامه‌كه‌ى وابوو كه‌ هه‌میشه‌ كوڕه‌ به‌وه‌فا و به‌ خزمه‌ته‌كه‌ى میلله‌ته‌كه‌ى خۆى بێت\". (ئه‌سمه‌ر حسێن) هه‌روه‌ها ئاماژه‌ى دا: \"كاتێك یه‌كگرتووى ئیسلامى بڕیاریدا به‌ لیستێكى جیاواز به‌شداربێت بۆ هه‌ڵبژاردنه‌ په‌رله‌مانیه‌كه‌ى (2005)، بۆ ئه‌وه‌ بوو تا گه‌مه‌ى دیموكراتى له‌ كوردستاندا گه‌رم بكات، چونكه‌ ئه‌و گه‌مه‌یه‌ به‌ره‌و مردن رۆیشتبوو و، خه‌ڵك واى لێهاتبوو به‌شدارى هه‌ڵبژاردنه‌كان نه‌كات و، به‌رنامه‌ى یه‌كگرتوو به‌و جۆره‌ بوو كه‌ هه‌میشه‌ كوڕه‌ به‌وه‌فا و به‌ ئه‌مه‌ك و به‌ خزمه‌ته‌كه‌ى میلله‌ت و خاكى خۆى بێت\". ئه‌و په‌رله‌مانتاره‌ى فراكسیۆنى یه‌كگرتوو وتیشى: \"سه‌یر نه‌بوو كه‌ كۆمه‌ڵێك شت به‌ یه‌كگرتوو بووترێت و، پێى بووترێت خائین، به‌ڵام له‌ چوار ساڵى رابردوودا سه‌لماندى كه‌ هیچمان كه‌متر نه‌بووه‌ له‌وان و له‌به‌رچاوى دۆست و دوژمنیشه‌وه‌، هه‌رگیز رۆژێك له‌رۆژان بۆ به‌رژه‌وه‌ندى ته‌سكى حیزبى به‌رژه‌وه‌ندى میلله‌تى خۆمانمان نه‌كردۆته‌ قوربانى و، موزایه‌ده‌شمان نه‌كردووه‌ بۆ به‌ده‌ستهێنانى ده‌سكه‌وتى حیزبى\". هه‌روه‌ها وتى: \"ئێمه‌ ڕاسته‌ به‌ مانایه‌ك لیستێكى حیزبى بووین، به‌ڵام لیستێكى په‌رله‌مانى بووین و هه‌موو كات حیزب ئێمه‌ى سه‌رپشك كردووه‌ له‌ بڕیاردان بۆ هه‌ر بابه‌تێك، بۆیه‌ یه‌كگرتووى ئیسلامیى كوردستان حیزبایه‌تى نه‌كردووه‌ به‌و مانایه‌، چونكه‌ ئه‌گه‌ر حیزبایه‌تیمان بكردایه‌ له‌ به‌غدا ئه‌مانتوانى ئه‌و كاره‌ساته‌ى له‌ (6/12) روویدا له‌ دژى هاوپه‌یمانى كوردستان به‌كارى بهێنین، به‌ڵام به‌هیچ شێوه‌یه‌ك نه‌ ویستومانه‌ و نه‌ ده‌شمانه‌وێت ناوى هه‌رێمى خۆمان بزڕێنین به‌وه‌ى كه‌ هه‌رێمێكى نادیموكراسییه‌\". (ئه‌سمه‌ر حسێن) په‌رله‌مانتارى فراكسیۆنى یه‌كگرتووى ئیسلامى له‌ ئه‌نجوومه‌نى نوێنه‌رانى عێراق روونیشی كرده‌وه‌: \"له‌ زۆركات پۆست هه‌بووه‌ ده‌بووایه‌ بدرایه‌ به‌ یه‌كگرتووى ئیسلامى له‌ به‌غدا، به‌ڵام لایه‌نێكى تر ده‌یبرد، ئێمه‌ نه‌ئه‌كرا تۆڵه‌ بكه‌ینه‌وه‌ به‌وه‌ى كه‌ له‌ مه‌سه‌له‌یه‌كى نه‌ته‌وایه‌تیدا هاو هه‌ڵوێست نه‌بین. ئه‌گه‌ر تۆڵه‌مان بكردایه‌ته‌وه‌ ئه‌وا ده‌بووایه‌ له‌ یاساى فیدراڵى كه‌ (38) ئه‌ندام له‌ هۆڵى په‌رله‌ماندا بوون ئه‌گه‌ر ئه‌و پێنج ئه‌ندامه‌ى یه‌كگرتوو بچووبایه‌ته‌ ده‌ر ئه‌وا رێژه‌ى یاسایى تێك ده‌چوو. ده‌شمانتوانى ئه‌و كات ئه‌و بابه‌ته‌ وا به‌كار بهێنین و موساوه‌مه‌ بكه‌ین و بڵێین ئه‌گه‌ر ئه‌و پۆسته‌مان نه‌ده‌نێ ئه‌وا ده‌چینه‌ ده‌ر، بۆیه‌ ئێمه‌ له‌ به‌غدا به‌ نه‌فه‌سێكى حیزبیانه‌ كارمان نه‌كردووه‌، هه‌ر به‌و شێوه‌یه‌ش په‌روه‌رده‌كراوین\". (سامى ئه‌تروشى) ئه‌ڵێ: \"زۆر مه‌سه‌له‌ په‌یوه‌ندى به‌ یه‌كگرتووى ئیسلامیه‌وه‌ نه‌بووه‌ به‌ڵام ئێمه‌ وه‌ك مه‌سه‌له‌ نه‌ته‌وایه‌تیه‌كه‌ به‌رگریمان لێ كردووه‌\". (سامى ئه‌تروشى) په‌رله‌مانتارى چالاكى عێراقى له‌ فراكسیۆنى یه‌كگرتوو له‌ وته‌یه‌كیدا بۆ رۆژنامه‌ى ده‌ڵێت: \"بێگومان بابه‌تى پڕوپاگه‌نده‌ له‌ هه‌موو شوێنێكدا به‌كارده‌هێنرێت، به‌ڵام ئه‌وه‌ى جێگه‌ى نیگه‌رانى بوو ئه‌وه‌بوو بگاته‌ ئاستێك تۆمه‌تى خائینى بده‌یته‌ پاڵ لایه‌نێكى تر، ئه‌مه‌ش بێگومان كاریگه‌رى هه‌یه‌ بۆ سه‌ر پڕۆسه‌ى سیاسى و له‌ده‌ستدانى متمانه‌ى ده‌نگده‌ران\". ئه‌تروشى ئه‌وه‌شى خسته‌ڕوو: \"له‌ چوارساڵى ڕابردوودا یه‌كگرتوو سه‌لماندى بۆ هه‌موو لایه‌ك به‌تایبه‌ت براده‌رانى حیزبه‌كانى تر، به‌وه‌ى یه‌كگرتوو ده‌یه‌وێت خزمه‌تى گه‌ل و نه‌ته‌وه‌ى خۆى بكات و، ئامانجى به‌ پله‌ى یه‌كه‌م چه‌سپاندنى مافه‌كانى گه‌لى كورده‌، هه‌تا ئه‌گه‌ر هه‌ندێكى په‌یوه‌ندى به‌ یه‌كگرتوو نه‌بووه‌ وه‌ك حیزب به‌ڵام چونكه‌ په‌یوه‌ندى به‌ گه‌لى كوردستانه‌وه‌ هه‌بووه‌ ئه‌ندامانى یه‌كگرتوو به‌رگرییان لێ كردووه‌، بۆ نموونه‌ مه‌سه‌له‌ى پێشمه‌رگه‌، كه‌ هه‌موو كه‌س ده‌زانێت یه‌كگرتوو پێشمه‌رگه‌ى چه‌كدارى نییه‌، به‌ڵام ئێمه‌ وه‌ك لایه‌نه‌ نه‌ته‌وایه‌تییه‌كه‌ى كه‌ پێشمه‌رگه‌ خزمه‌تى به‌ كورد كردووه‌ به‌رگریمان له‌ كه‌یسه‌ كردووه‌ و له‌ناو بوجه‌دا مافیمان پاراستووه‌\". وتیشى: \"له‌به‌ر ئه‌وه‌ بۆ هه‌موو كه‌س سه‌لما كه‌ ئه‌و پڕوپاگه‌نده‌یه‌ ناحه‌ق بوو، ته‌نانه‌ت كه‌س ناتوانێت یه‌كگرتوو له‌ هه‌ڵوێسته‌ نیشتمانیه‌كانیدا به‌ پله‌ى دووه‌م ناوببات، چونكه‌ ئه‌و لایه‌نانه‌ى كه‌ به‌ یه‌ك لیست دابه‌زین دوایى له‌ په‌رله‌مان بوونه‌ چه‌ند لیستێك، به‌ پێچه‌وانه‌وه‌ یه‌كگرتوو له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ى لیستى جیاوازى هه‌بوو به‌ڵام هاوهه‌ڵوێست بوو له‌گه‌ڵ یه‌كگرتوو\". (ئه‌تروشى) په‌رله‌مانتاره‌ چالاكه‌كه‌ى هاوپه‌یمانى یان یه‌كگرتووى ئیسلامى؟! سامى ئه‌تروشى په‌رله‌مانتارى چالاكى عێراقى له‌ فراكسیۆنى یه‌كگرتووى ئیسلامیى كوردستان به‌جۆرێك ئه‌م په‌رله‌مانتاره‌ چالاك و كاریگه‌ر بوو كه‌ نه‌ك هه‌ر له‌سه‌ر ئاستى فراكسیۆنه‌ كوردییه‌كان به‌ڵكو له‌سه‌ر ئاستى هه‌موو په‌رله‌مانى عێراق دیار و كاریگه‌ر بوو، ئه‌وه‌ى جێى سه‌رنج بوو هه‌ندێك جار راگه‌یاندنه‌ كوردییه‌كان كه‌ كه‌س نازانێت به‌ مه‌به‌ست بووه‌ یاخود نه‌شاره‌زایى و نه‌زانى به‌ په‌رله‌مانتارى فراكسیۆنى هاوپه‌یمانى كوردستانیان ناو ده‌برد! ده‌رباره‌ى ئه‌و حاڵه‌ته‌ (ئه‌تروشى) ده‌ڵێت: \"من هه‌ردوو حاڵه‌ته‌كه‌ به‌عه‌یب بۆ راگه‌یاندنى كوردى ده‌زانم، چ نه‌زانى و چ ئه‌گه‌ر مه‌به‌ستیان هه‌بووبێت، چونكه‌ ئه‌گه‌ر له‌ ده‌زگا راگه‌یاندنه‌كانى ده‌ره‌وه‌ ئه‌و حاڵه‌ته‌ هه‌بووایه‌ ئه‌وان له‌وه‌ ده‌چێت عوزر بهێننه‌وه‌ به‌وه‌ى ئێمه‌ له‌گه‌ڵ هاوپه‌یمانى هاوهه‌ڵوێست بووین، به‌ڵام بۆ راگه‌یاندنى كوردى هیچ به‌ڵگه‌یه‌كى نییه‌، خۆ ئه‌گه‌ر نه‌شیان ناسیایه‌ ده‌بووایه‌ پرسیاریان بكردایه‌، زۆرتر سوربوونایه‌ له‌سه‌ر پێدانى زانیارى ڕاست\". په‌رله‌مانتار (زوهیر خۆشناو): \"ئه‌و چوار ساڵه‌ یه‌كگرتوو سه‌لماندى كه‌ ئه‌و قسه‌ و تۆمه‌تانه‌ى له‌ (2005) پێى ده‌وترا هاش و هوشى پڕوپاگه‌نده‌ى هه‌ڵبژاردن بوو\".. له‌ لێدوانێكیدا بۆ رۆژنامه‌ى (زوهێر خۆشناو) رایگه‌یاند: \"ئه‌و چوار ساڵه‌ یه‌كگرتوو له‌ په‌رله‌مان سه‌لماندى كه‌ ئه‌وه‌ى له‌ (2005) پێى ده‌وترا و بۆى هه‌ڵده‌به‌سترا جگه‌ له‌ هاشوهوشی پڕوپاگه‌نده‌ى هه‌ڵبژاردن و كه‌مكردنه‌وه‌ى قه‌درى یه‌كگرتوو هیچیتر نه‌بوو، به‌ڵام به‌پێچه‌وانه‌وه‌ هه‌ر له‌ سه‌ره‌تاوه‌ خه‌ڵك زانى كه‌ مه‌سه‌له‌كه‌ ته‌نها ململانێیه‌كى نادروسته‌، ئێمه‌ش بڕیارمان دابوو كه‌ به‌و جۆره‌ بچینه‌ هه‌ڵبژاردنه‌كان تا میلله‌ت فێرى ململانێى دیموكراسى بێت\". (خۆشناو) بۆ وتیشى: \"ئێمه‌ ده‌مانویست ئه‌وه‌ بسه‌لمێنین كه‌ خاوه‌ن جه‌ماوه‌رى خۆمانین، ئه‌گه‌ر جه‌ماوه‌ر رێگه‌ى پێبدرێت ئه‌وا زۆر له‌وه‌ زیاتر به‌ده‌ست ده‌هێنین. ئه‌وه‌ش ده‌ركه‌وت له‌ چوار ساڵى رابردوودا كه‌ ئێمه‌ له‌وان سورترین بۆ مه‌سه‌له‌ نه‌ته‌وایه‌تیه‌كان بێ ئه‌وه‌ى ئێمه‌ بكه‌وینه‌ ژێر فشارى هیچ كه‌س و لایه‌نێكه‌وه‌\". په‌رله‌مانتار (عومه‌ر بادى): \"له‌ چوار ساڵى رابردوودا به‌ كرده‌وه‌ سه‌لماندمان كه‌ دڵسۆزى و خه‌مخۆریى ئێمه‌ بۆ میلله‌ته‌كه‌مان هیچى له‌ یه‌كێتى و پارتى كه‌متر نییه‌\". له‌ وته‌یه‌كیدا بۆ رۆژنامه‌ى په‌رله‌مانتارى عێراقى له‌ فراكسیۆنى یه‌كگرتووى ئیسلامى (عومه‌ر بادى) ئه‌وه‌ى خسته‌ ڕوو: \"ئێمه‌ له‌ چوار ساڵى رابردوودا به‌ كرده‌وه‌ سه‌لماندمان كه‌ دڵسۆزى و خه‌مخۆریى ئێمه‌ بۆ میلله‌ته‌كه‌مان هیچى له‌ یه‌كێتى و پارتى كه‌متر نه‌بووه‌. ئه‌و قسانه‌ش مونافه‌سه‌یه‌كى حیزبى بوو. نه‌یانده‌ویست لیستى جیاواز هه‌بێت تا ئه‌گه‌ر ده‌سكه‌وتێك هه‌بێت به‌ناوى ئه‌وانه‌وه‌ بێت، بۆ شكاندنى سومعه‌ى ئێمه‌ بوو تا خه‌ڵك ده‌نگ نه‌ده‌نه‌ یه‌كگرتوو\". (بادى) تیشكى خسته‌سه‌ر: \"له‌و كاته‌دا هیچ لیستێكى تر هانده‌ر نه‌بوو تا بێنه‌ مه‌یدان و به‌ لیستى جیاواز داببه‌زێت، ئه‌گه‌رنا ئه‌وانه‌ى ئه‌و قسانه‌یان ده‌كرد خۆیان زۆرباش ده‌زانن كه‌ هه‌ڵوێستى ئێمه‌ هیچى كه‌متر نه‌بووه‌ له‌ هى ئه‌وان\".
کۆلیژی یاسا

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە