کاتێک نەفامێک قەڵەم و جەلادێک چەک و خائینێکیش دەستەڵات دەگرنە دەست، نیشتیمان دەبێتە جەنگەڵستان، چیدی بۆ ژیان دەست نادات..(دکتۆر مستەفا السباعی)


یەكگرتوو گەشەى كرد یان پاشەكشە ..؟؟؟

Tuesday, 09/03/2010, 12:00


ئەگەرچى تا ئێستا ئەنجامەكانى هەڵبژاردنە پەرلەمانیەكەى عیراق بە فەرمى لە لایەن كۆمسیۆنەوە ڕانەگەیەنراوە ,بەڵام ئەو ئەنجامانەى وەك ئەنجامى سەرەتایى بلاوكراوەتەوە و بە ئەنجامى ناڕەسمى دادەنرێًت ,كورد وتەنى ڕوناكایى مانگ سەر لە ئێوارە دیارە ,یەكگرتووى ئیسلامى كوردستان كە بە لیستى 315 لە هەلچبژاردنەكانى پەرلەمانى عیراقى بەشدارى كرد ڕێژەیەكى زۆر بەرز و باش و بەرچاوى بەدەستهێناوە ,بەجۆرێك ڕێژەى كورسیەكانى كە چاوەڕوان دەكرێت بەدەستى بهێنێت لە نێوان (5-7)كورسیە .

ئەگەر بەراورد بكەین لە نێوان ڕێژەى كورسیەكانى ئەمجارە لەگەڵ ساڵى (2005)دەبینین كە سەركەوتن و موفاجەئەیەكى گەورەیە بۆ یەكگرتوو هەروەك چۆن سەركردایەتى ئەو حزبە پێشتر پێشبینى دەكرد .
لە حاڵەتێكدا ئەگەر واى دابنێین یەكگرتوو ئەمجارە بە هەمان شێوەى جارەكەى پێشوتر 5 كورسیەكەى خۆى بەدەستهێنا هەر بەسەركەوتن و موفاجەئەیەكى مێژوویى و گەورە دادەنرێت بۆ یەكگرتوو لەبەر ئەم هۆیانە :"

1-كەمبونەوەى ڕێژەى كورسیەكانى پارێزگاكانى هەرێمى كوردستان .
2-گۆڕانكارى كردن لە یاساى هەڵبژاردنەكانى عیراق.
3-دەركەوتنى هەندێك هێز و لایەنى تر لەسەر گۆڕەپانى سیاسى كە كاریگەریەكى زۆرى هەبوو لەسەر كەمككردنەوەى سەنگ و قورسایى و جەماوەرى هەندێك حزبو لایەن بە تایبەت هەردوو حزبى دەسەڵاتدار بە پێچەوانەوە ئەو لایەنانە نەك هەر كاریگەرى لەسەر یەكگرتوو نەكردووە ,بەڵكو بنكەى جەماوەرى یەكگرتوو ڕووى لە زیادبوون كردووە بەجۆرێك بە پێى ئەو ئەنجامە سەرەتاییانە یەكگرتوو سەد هەزار دەنگى زیاترى لە هەڵبژاردنەكانى 25ى تەموز هێناوە .

من بۆ خۆم بەم ئەنجامەى یەكگرتووى ئیسلامى كوردستان بەدەستى هێناوە زۆر گەشبین و دڵخۆشم ,ئەم ئەنجامەش خۆى بۆ خۆى پەیامێكى هەڵگرتووە بۆ سەركردایەتى یەكگرتووى ئیسلامى بەوەى بەردەوام بن لەسەر هەڵوێستە مێژویى و كاریگەرەكانتان لە ناوە و دەرەوەى پەرلەمان ,هەروەها بەردەوام بن لە بەدەمەوە هاتن و ڕاوێژ پێكردنى جەماوەر و ڕێكخستنەكانتان لە هەر بڕیارێكى گرنگ وەك ئەوەى لە دیارى كردنى كاندیدەكاندا پەیڕەوتان كرد.

هەروەها لە ناخى ئەو سەركەوتنەدا پەیامێكى سوپاسى لە جەماوەرەوە بۆ سەركردایەتى یەكگرتوو دەنێرێ بەوەى ئەمجارە یەكگرتوو ئەزمونى 2005ى لیستى جیاوازى دوبارەكردەوە لەم هەڵبژاردنەشدا بە لیستێكى جیاواز و سەربەخۆ بەشدارى كرد .ئەوەش داخوازى سەرەكى جەماوەر بوو لە سەركردایەتیەكەى .

دەرئەنجام دەكرێت بڵێین یەكگرتوو لە 2005 ەوە تا ئێستا لە گەشەكردن و بەرەو پێشچوندایە نەك پاشەكشەكردن , بەتایبەت بەدەستهێنانى ئەو ڕێژەیە لە لایەن یەكگرتووەوە بە تەنها توانى ڕكابەرى هەردوو پارتى دەسەڵات بێت ئەگەر ئەو پارتانە لە هاوپەیمانێتیەكە جیا ببنەوە .

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە