هادى عەلى و 25ى تەموز (مەگەر بەسەر لاشەى مندا بێنە ناو مەكتەب سیاسیەوە ..) هادى عەلى و كۆنفرانسەكەى یەكگرتوو (زۆرمان خاتر گرتن و سوپاسیشیان نەك

Monday, 30/08/2010, 12:00

1905 بینراوە


وەڵامێك بۆ بابەتى هادى عەلى و 31ى ئاب
عەجەب چ زەمانێك تێكەوتوین هەرچى هەستا و ڕاست بوەوە كۆمەڵێك وڕێنە دەكات و فڕێى دەدات ئیتر بە كێوە دەیگرێت و بەكێدا هەڵدەشاخێت گرنگ نیە بەلایەوە ,گرنگ ئەوەیە بنوسێت و بڵێت.

یەكێك لەو بابەتانەش كە زۆرترین وڕێنەى تێدا كرابوو بابەتێك بوو بەناوى (هادى عەلى و 31ى ئاب) نوسەرى ئەو بابەتەش خۆى ناونابوو (مامۆستا شێركۆ) هەڵبەت من نامەوێت ببمە محامى كەس و لە خۆراش بەرگرى كوێرانە بكەم هەروەك چۆن كاك مامۆستا شێركۆ كوێرانە قسەى فڕێ داوە .

بەڵام ئەوەى من دەمەوێت ئەوەیە چەند سەرنجێك لەسەر قسەكانى ئەو كاك مامۆستایە بخەمەڕوو كە لەسەر كەسایەتى (د.هادى عەلى)فڕێى داوە بە ئەركى ئیمانى و ئەخلاقى و ویژدانى خۆمى دەزانم كە هێندەى ناسینى من و قسەكردنى كەسانى نزیك لە كەسایەتى بەڕێز د.هادى ڕاستیەكان بۆ خوێنەرى ویژدان زیندوو باس بكەم .

لەسەرەتاى ئەو بەناو بابەتەدا باس لە دەست لەكاركێشانەوەكەى د.هادى كراوە وەك ئەندامى مەكتەبى سیاسى جا من پێش هەموو شت دەمەوێت كاك ماموەستا شێركۆ لێت بپرسم ئەگەر جەنابت ئەو دەزگاى ڕاگەیاندنانەى كە د.هادى باسى لە دەست لەكاركێشنانەوەكەى كردووە باش بتخوێندایەوە و بتبیستایە ئەوكات دەتزانى هادى عەلى ئەندام مەكتەب سیاسى نەبووە بەڵكو بەرپرسى مەكتەب سیاسى بووە تۆ كە هێشتا نازانى هادى عەلى پۆستەكەى چی بووە خێرە لە خۆڕا ئەم هەموو درۆى شاخدار و بوختانەى بۆ هەڵدەبەستیت ؟!.

كاك ماموەستا شێركۆ دەپرسێت ئەو هەموو ساڵە دكتۆر هادى لەناو یەكگرتوودایە چى كردووە و كامە دەسكەوتى ئەو بووە و كامە دەسگەیەكى ڕوناكبیرى ئەوە ؟

بەڕێز جەنابى ماموەستا شێركۆ ئەگەر بڕیار بێت یەكگرتوو داهێنانێكى كردبێت ئەوا هەموو ئەندامان نمونەى پەنجەكانى یەك دەست پێكەوە كردویانە,خۆ ئەگەر پێچەوانەى ئەوەش بێت ئەوا هەموویان بە هەمان شێوە بەرپرسن واتە تاكە كەس لێرەدا بەپرس نیە لەدەسكەوت و شكست .

وە پێشم وابێت سەبارەت بە حەز لێبونى د.هادى عەلى لە پۆستى ئەمیندارى گشتى یەكگرتوو ئەمە قسەیەكى یەك دوو منداڵە وركەو عەقڵ لەچاوبووى وەك جەنابت بێت و هێندەى هەندێكى وەك ئێوە ببوە مەراقیان هەندە نە ئەمیندارى یەكگرتوو وە نە ئەندامانى باڵاى ئەو حزبە بایەخ بە پۆست و پلە و پایە نادەن تا موئامەرە لە یەكتر بكەن بۆ چونە شوێنى یەكتر .

بۆ ئەوەشى كە فەرمووتە تا حزب نەرمە نەرمە ڕادەستى پارتى بكات.... و وە لە 31ى ئاب ماڵى خۆى پێچایەوە چووە هەولێر و وە بەشدارى لە كابینەى حكومەتەكەى پارتى كرد ,جەناب عالى ماموەستا شێركۆ ئایا بیرتە لە 25ى تەموز كاتێك گورگە زەردەكان ویستیان پەلامارى بارەگاى مەكتەب سیاسى یەكگرتوو بدەن و هاوشێوەى كارەساتەكەى بادینان دوبارە بكەنەوە د.هادى بە تێلفۆن سەركردایەتى پارتى ئاگادار دەكاتەوە و بە هەڕەشەوە پێیان دەڵێت مەگەر بەسەر مەیتەكەى مندا بێنە ناو مەكتەب سیاسى یەكگرتوو ئەم وتەیە لە چاوپێكەوتنێكى دكتۆر هادیدا لە یەكێك لە ژمارەكانى گۆڤارى لڤین ئاماژەى پێكرابوو .

پێشم وابێت چونە هەولێر و ماڵبردنە ئەو شارە جینایەت و خیانەتى عوزما نیە جگە لەوەى مرۆڤەكان ئازادن لەوەى كە لە هەرشوێنێك بیانەوێت ژیان بەسەربەرن كە ئەمە لە جاڕنامەى جیهانى مافى مرۆڤ تەئكیدى لەسەر كراوەتەوە هەروەها دەستورى عیراقى و لەسەرو هەمووشیانەوە دەستورى مرۆڤایەتى كە دەفەرموێت (لاتدرى نفس باى الارچ تموت) كە ئەمەش بەڕاى زانایان گوزارشت كردنە لە ئازادى نیشتەجێ بونى مرۆڤەكان ,وەبیریشمان نەچێت هەولێر كوردستانە و پایتەختیشە ئەگەر نایزانى .

پاشان خۆ ئەوە هادى عەلى بەتەنها نەبوو كە بەشدارى لە حكومەتەكەى پارتى كرد بەڵكو ئەو وەك ئەندامێكى باڵاى یەكگرتوو بە بڕیارى حزب كە حزب بڕیارى بەشدارى كردنى دا بەشدارى كرد نەك بڕیارێكى تاكە كەسى سەربەخۆ .

سەرەڕاى ئەوەش خۆ یەكگرتوو نەبوو بە تەنها ئەو بڕیارەى دا بەڵكو حزبەكانى تریش بەشدارییان كرد ,وە ئەو ئیمتیازاتەشى دواى خانەنشینكردن درا بە د.هادى ئەوە نەبێت بە قرارێكى ئیدارى تایبەت بە تەنها بۆ ئەو وەك تاكە وەزیر پێى بەخشرابێت بەڵكو بۆ هەموو وەزیرەكان وەك یەك پێیان درا و هادى عەلیش وەك یەكێك لە وەزیرەكان .

ماموەستا شێركۆ جەنابت خۆزگە دەخوازیت كە د.هادى هیندەى خەیالى لاى پارەو پۆستى ئەمیندارە هیندە خەیالى لاى شەونویژ و شتى وابێت واتە قیامەتى نەك تۆ وتەنى خەیاڵى لاى پارە و دۆلار كۆكردنەوە بێت!!!
چ عەجەب ئەمە لەكەیەوە تخویلى بەندایەتى و نزیكایەتى و ڕادەى تەقواى بەندەكان لە خواى خۆیانەوە دراوە بە جەنابت و ئێمەش وەك تۆ بێهۆشین-ئاخر شەو نوێژ و پەیوەندى و بەندایەتى نێوان عەبد و مەعبود و پێوانەى پێوەندییەكە بەتەنها مەعبود خۆى دەزانێت نەك بەندەكان ببنە حاكم و حكومى نزیكى و دورى بەندەكان و دڵەكان لە گیرفانیانەوە دەربهێنن و بیدەن بەسەر ئەم ئەودا!!!!
سەبارەت بە بەخشینى نیوەى موچەكەى خۆى كاك ئوسامە بە منداڵان و هەژاران لە ڕاستیدا بەهەر ڕێگەیەك لە ڕێگەكان چ نهێنى چ ئاشكرا جێى ڕێز و دەستخۆشیە,بەڵام قسەی ئەم ماموەستایە لە نوكتەیەكى ناخۆش دەچێت كە دەمەوێت پێى پێ بكەنم بەڵام دواتر لە بەر نەزانى و سادەییەكەى ناتوانم ,ئاخر ئەگەر مسقاڵێك لە ئیسلام و ئیمان تێبگەیشتیتایە بێگومان دەتزانى كە شێوازەكانى بەخشین و هاوكارى كردن چەند جۆرێكى هەیە هەتا سەروەرى مرۆڤایەتى باس لە جۆرێك لە خێركردنمان بۆ دەكات كە بە دەستى ڕاست خێر بكەیت و دەستى چەپت پێى نەزانێت ,ئێستا دیارە من حكومى كوێرانە نادەم كە مامۆستا هادى دەبەخشێت یان نا بەڵكو ئەوەش پەیوەندى نێوان خۆى و خواى گەورەیە بەڵام هێندەى ئاگادار بین لە ناو یەكگرتوودا خێر كراوە داواى هاوكارى كراوە هەمووان وەك یەك هاوكارى یان پێشكەشكردووە ,بەڵام حكومى موتڵەقى بەسەر هەر شت و هەركەسدا حكومى نەفامانە و گەوجانەیە .

ئەوەى ماوەتەوە بیڵێم ئەوەیە ماموەستا شێركۆ گیان جەنابت دەستەكەت كەشفە كێیت و كە مەبەستت چیە یەكگرتوو سەركردەكانى یەكگرتووى ئیسلامى زۆر لەوە گەورەترن كە بەدەمى هەزارەهاى وەك جەنابت ....بن.
وە ئەم قسانەى من پەیوەندى نیە بەبەرگرى كردن لە خودى هادى عەلى بەڵكو ئەمە بەرگرى كردنە لە مرۆڤ و بەندەیەكى خوا كە تۆمەت و قسەى ناڕەوا و بوختان و درۆى شاخدارى بۆ هەڵبەستراوە دیسانەوە دوبارەى دەكەمەوە بە ئەركى ئەخلاقى و ئیمانى و ویژدانى خۆمى دەزانم كە بەرگرى لە ڕاستیەكان بكەم وە ئەو هادى عەلیەى كە جەنابت بەو شێوازە ناوت هێناوە ئەو هادى عەلیە نیە كە جەنابت عەشوائى ناوەكەى بكەیتە پاڵ بەروارى ڕۆژى خیانەت لە مییللەت كە 31ى ئابەبەڵكو هادى عەلى ئەو كەسایەتیە بە جورئەت و بە غیرەتەیە كە زۆر بێمنەتانە هەڵوێست و قسەى دەخاتەڕوو هەروەك نمونەكەى 25ى تەموز كە عەرزم كردیت بەتایبەت ڕووبەڕووى دەسەڵات.

با شتێكى تریشت بیربخەمەوە هەر جەنابى د.هادى بوو كە لە كۆنفرانسەكەى یەكگرتوو لە مانگى ئایارى ڕابردوو لە وتارەكەیدا دەڵێت (زۆرمان خاتر گرتن سوپاسێكیشیان نەكردین) جا ئەگەر كەف لە چاوتدا نیە و مس لە گوێتدا نیە و مێشێكیشت تۆزێك كار دەكات تێدەگەیت دكتۆر هادى مەبەستى كێ و چییە.؟
ئەم هەڵوێستانەى دكتۆر هادى بەرامبەر دەسەڵات ئایا ماناى نزیكى دەگەیەنێت و نیازى ڕادەستكردنى یەكگرتوو نەرمە نەرمە دەگەیەنێت بە پارتى ؟؟

لە دواجاریشدا منیش بە هەمان شێوەى ماموەستا شێركۆ دەست بەرزدەكەمەوە و لەخودا دەپاڕێمەوە كە نەبینە دوژمن بۆ كەس .....ئیمامى شافیعى دەفەرموێت (ئەگەر دۆستى براكەتى لە نهێنى و پەنهایدا كەموكوڕى و عەیبەكانى خۆى پێ بڵێ ئەگەر دوژمنیشی ئەوا لەناو خەڵك و مەجلیسدا پێى بڵێ كەموكوڕییەكانى).


نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە