پارتى بۆچى دان پێدانانەكەى بەناو بكوژەكەى ڕۆژنامەنوس كاكە سەردەشتى خستەسەر تیڤى؟؟!!

Wednesday, 22/09/2010, 12:00

1433 بینراوە


لەگەرمەى ناڕەزایى و توڕەیى خەڵكى كوردستان و خاوەن ویژدان و ژیرى و كەسوكارى كاكەسەردەشت شەوى ڕابردوو لە هەواڵێكى بەپەلە بۆخۆیان و كۆن و سواو بۆ ئێمە كوردستان تیڤى نوسیبووى (بەپەلە ..لەبەرنامەكانى ئەمشەودا دان پێدانانى بكوژەكەى سەردەشت عوسمان پێشكەش دەكرێت "

جا نەگبەتى و سادەیى عەقڵى ئەم حزبە و ئەندامانى بە ڕاگەیەندكارەكانیەوە لەوەدابوو كە كرابووە سەردێڕى هەواڵەكانیش!!!!!!!!!!!!
بەجۆرێك ئەم خەڵكە چاوەڕێ بێت پارتى درۆ و سیناریۆ و بوختانێكى تر ساز و ئامادەبكات و بڵێن ئێوەش بەریئن بە ئەندازەى ئەو گورگەى كە وتیان یوسفیى خواردووە خۆ گێل دەكەن كە بەریئى ئەوان لە ڕفاندن و تیرۆركردنى خوێندكار و ڕۆژنامەنوس كاكە سەردەشت بە ئەندازەى بەریئى براكانى یوسفە لە ونكردن و خستنەبیرى یوسفەوە (سەلامى خواى لێ بێت)!

من كەبۆخۆم دەمێكە حەوسەڵەم نەماوە لە درۆ و دەلەسەى ئەو حزبە و ڕاگەیاندنەكانى ئەو حزبە و پێم وایە هەرچى دەكەن بەچەشنى ئەكتەرێكە كە ڕۆڵى كەسایەتى باش لەدرامایەكدا پیشان دەدات بەڵام خۆى لەڕاستیدا و لەناخدا كەسێكى پێچەوانەى كەسێتى دراماكەیە وە بە پێچەوانەشەوە .

جا پارتیش كە لە ئێستادا بەتەواوى سەرى لێ شێواوە و شپرزەیى بە تەواوى بەكارەكانیەوە دیارە لەلایەك كارتى بانگهێشتى سیاسى (عەفوەن داوایى یاسایى دەنێرێت)بۆ ڕاگەیاندن و دەزگاكانى ڕاگەیاندن و ژمارەیەك كەسایەتى لە لایەكى تریش خەریكى پینەكردنى ئەو هەڵە جەسیمەى كەكردى لە درۆ شاخدارەكەى لە سیناریۆى لێكۆڵینەوەى لیژنەكارتۆنى و بێویژدانەكەى كە لە تۆمەت دانە پاڵ ڕۆژنامەنوس كاكە سەردەشت خستیەڕوو !!

ئێستا بەزمانێكى تر پارتى ئەو قوڕەى گرتیەوە سەرئەنجام بوو بە بەڵا بۆ لەش و گیانى خۆى و كەسایەتى و سومعە و ئابڕووى ئەو تۆزى كە مابووى .

ئێستا پارتى بەتەواوى سەرى لێ شێواوە لە لایەك خوێندكار و ڕۆژنامەنوسێك لە ناوجەرگەى پایتەخت دەڕفێنرێت و لە شارێكى تر شەهیدى دەكرێت ,لە لایەكى تر لیژنەى كارتۆى بۆ پێكدەهێنن و سەرۆكەكەى كە یەكەمجار وا خۆى پیشان دەدا زۆر بەخەمەوە بێت! لە لایەكى تریشەوە دواى زیاتر لە چوار مانگ درۆ و سیناریۆیەكى كرد و هەڵبەست كە بڕواناكەم خۆیان بەو عەقڵە سادەییەوە بڕواى پێ بكەن چ جاى بەوەى بگاتە منداڵێك ,لەلایەكى تر پێمان دەڵێت ئەو ئەفسەرەى بەناو ڕفێنەرەكەى كاكەسەردەشتى ڕفاندووە بەرزبوەوە بۆ ئاسمان بەوێنەى مەسیح علییە السلام (دوبارە ببورن دەڵێت ئەو ئەفسەرە كوژراوە لە لایەن تیرۆریستەكانەوە)!!
لەدواكارى شپرزە و سەرلێشێواویاندا شەوى ڕابردوو ئەو بەدبەختەى كە كەوتۆتە دەستیان و ئەو بوختانەیان بەوەوە هەڵواسى دەیهێننە سەر تیڤى و دەڵێن دان بە تاوانەكەیدا دەنێت !!!!!!! .که‌ سه‌رله‌به‌ری درۆیه‌کی شاخداره‌ و کابرا وه‌ک ئه‌وه‌ی ته‌لقینکرابێت و چه‌ند جارێک وه‌ک ئه‌کته‌رێکی فاشیل سیاناریۆکه‌ی پی دووباره‌کرابێته‌وه‌ و ئینجا موخریج(که‌ پاراستنه‌) ئیزنی بڵاوکردنه‌وه‌ی داوه‌.


نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە