کاتێک نەفامێک قەڵەم و جەلادێک چەک و خائینێکیش دەستەڵات دەگرنە دەست، نیشتیمان دەبێتە جەنگەڵستان، چیدی بۆ ژیان دەست نادات..(دکتۆر مستەفا السباعی)


لە بەیاننامەكەى مەسعود بارزانى سەرۆكى پارتى چى تێگەیشتم ؟.

Saturday, 22/05/2010, 12:00


دواى كۆبونەوەكەى یاریدەدەرى وەزیرى دەرەوەى ئەمریكا بۆ كاروبارى ڕۆژهەڵاتى ناوەڕاست و ناچاركردنى سەرانى پارتى دیموكراتى كوردستان بە مسعود بارزانیشەوە كە واز لە هەڕەشە و ئەو چاوسوركردنەوانە بهێنن كە وەك دەرهاویشتەى ئەو فشارەى لە لایەن جەماوەر و ڕۆژنامەنوسان و ڕۆشنبیران بەرامبەر سەرانى پارتى و دامودەزگا ئەمنیەكانى هەولێر لە بەرامبەر ڕفاندنى ڕۆژنامەنوس و خوێندكار (كاكە سەردەشت) لە حەڕەمى زانكۆى سەڵاحەدین و لەبەرچاوى پاسەوان و پاشان بڕینى چوار خەندەقى هەولێر و بازگەكانى پارتى كە ئەو ڕۆژنامەنوس و خوێندكارەیان بردە شارى موسڵ .

مەسعود بارزانى سەرۆكى پارتى دیموكراتى كوردستان لە ژێر فشارى ئەمریكا بەوەى واز لەو هەڕەشە و چاوسوركردنەوانە بێنێت بەیاننامەیەكى دەركرد ,ئەوەى جێى سەرنج بوو لەو بەیاننامەیەدا چەند جارێك ناوى كاكە سەردەشت هاتبوو بەس بەناوى (قوتابى سەردەشت عوسمان) ! سەیرە بەڕاستى تا ئێستاش نەك هەر كادیرە بچوكەكان و بەرپرسە باڵاكان و ڕاگەیاندنەكانى پارتى دان نانێن بەوەى كاكە سەردەشت ڕۆژنامەنوسە ,بەڵكو خودى مەسعود بارزانى سەرۆكى ئەو پارتە كە بەیاننامەكەى بەناوى سەرۆكى هەرێمەوە دەركردووە نازانم ئیتر چۆن بڵێم و چى ناوبنێم كە بۆ تەنها جارێكیش نەیوتووە ڕۆژنامەنوس.

لەم بەیاننامەیە بەڕاستى ئەگەر یەك چركە بیر بكەینەوە و تێڕامێنین تێدەگەین كە ئەوە بە تەنها كادیر و ڕاگەیاندنە بێ تامەكانى ئەو دەڤەر و دەسەڵاتە نیە كە زمانیان لاڵ دەبێت لە ئاست ناوهێنانى كاكە سەردەشت وەك ڕۆژنامەنوس بەڵكو ئەوە سەرۆك و سەركردایەتى ئەو حزبەشە كە تا دواى ئەو ڕووداوە ئابڕوبەرەى لەژێر چاودێرى دەسەڵاتى ئەوان و ناوچەكانى ئەواندا ڕویدا و بە ڕۆژى ڕوناك كەسیێك لە حەڕەمى زانكۆ بڕفێنن و چوار خەندەقى هەولێرى پێ ببڕن و بیبەنە شارێكى تر و دواى دوو ڕۆژ بە سەربەرزى ئەو دەسەڵاتە تەرمەكەى ڕەوانە بكرێتەوە بۆ شارەكەیان جورئەتى یان نیە كاكە سەردەشت وەك ڕۆژنامەنوس ناوبەرن !!

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە