کاتێک نەفامێک قەڵەم و جەلادێک چەک و خائینێکیش دەستەڵات دەگرنە دەست، نیشتیمان دەبێتە جەنگەڵستان، چیدی بۆ ژیان دەست نادات..(دکتۆر مستەفا السباعی)

سایتى یه‌كگرتوو مه‌رجى لیسته‌ كوردیه‌كان بۆ به‌ستنى هاوپه‌یمانێتى ئاشكرا ده‌كات

Monday, 22/03/2010, 12:00

له‌گه‌رمه‌ى هه‌وڵدان بۆ گفتوگۆى پێكهێنانى هاوپه‌یمانى لیست و لایه‌نه‌ سه‌ركه‌وتووه‌كانى هه‌ڵبژاردنه‌ په‌رله‌مانیه‌كه‌ى 7ى ئازار , هه‌ر لیست و لایه‌نێك مه‌رج و داواكارى خۆى هه‌یه‌ بۆ به‌شدارى كردن له‌ گفتوگى پێكهێنانى هاوپه‌یمانێتى ،لایه‌نى كوردیش كه‌ به‌ چوار لیستى جیاواز به‌شدارییان كرد له‌و هه‌ڵبژاردنانه‌,له‌ به‌دواداچونێكى سایتى یه‌كگرتوودا هه‌ریه‌ك له‌و لیستانه‌ مه‌رج و داواكارى خۆیان له‌ به‌ستنى هاوپه‌یمانێتى بۆ سایتى یه‌كگرتوو ئاشكرا ده‌كه‌ن .

یه‌كگرتووى ئیسلامى كوردستان كه‌ له‌ 7ى ئازار هاوشێوه‌ى هه‌ڵبژاردنه‌ په‌رله‌مانیه‌كه‌ى عیراق له‌ ساڵى 2005به‌ لیستێكى سه‌ربه‌خۆ به‌شدارى له‌ هه‌ڵبژاردنه‌كاندا كرد بووه‌ خاوه‌ن (5)كورسى په‌رله‌مانى له‌ ناو په‌رله‌مانى عیراقیدا ,توانى ببێته‌ داهێنه‌ر و سه‌لمێنه‌رى رِاسته‌قینه‌ى فره‌لیستى له‌ هه‌ڵبژاردنه‌كان,یه‌ك هه‌ڵوێستى له‌ ناو په‌رله‌ماندا .

بۆ ئه‌مجاره‌ش مه‌رجى چونه‌ ناو هه‌ر گفتوگۆیه‌ك بۆ به‌شدارى كردنى هه‌ر هاوپه‌یمانێتیه‌ك مه‌رج و داواكاریان له‌ چوارچێوه‌ى ستراتیژیه‌تى نه‌ته‌وه‌یى و پاراستنى به‌رژه‌وه‌ندیه‌كانى هه‌رێمى كوردستان و گه‌لى كورد له‌ هه‌رشوێنێك ده‌كه‌نه‌ بنه‌ماى سه‌ره‌كى به‌ ته‌نها .

له‌و باره‌یه‌وه‌ (د.هادى عه‌لى) به‌رپرسى مه‌كته‌بى سیاسى یه‌كگرتووى ئیسلامى كوردستان له‌ لێدوانێكى تایبه‌تدا بۆ سایتى یه‌كگرتوو ئاشكراى كرد :\"ئێمه‌ وه‌ك یه‌كگرتووى ئیسلامى كوردستان له‌ چوارچێوه‌ى ئه‌و ستراتیژیه‌ى خزمه‌ت به‌ گه‌لى كورد و كوردستان و ,ئه‌و مه‌سه‌لانه‌ى په‌یوه‌ندیدارن به‌ هه‌رێمى كوردستان و گه‌لى كوردستان هه‌تا ئه‌وانه‌شى كه‌ په‌یوه‌ندیدارن به‌ ماده‌ى (140) و ناوچه‌ دابرِاوه‌كان ,وه‌ چاره‌سه‌ركردنى كێشه‌ هه‌ڵپه‌سێراوه‌كانى نێوان هه‌ولێر و به‌غداد و پاراستن و به‌رگریكردن له‌ ماف و ده‌سكه‌وته‌كانى گه‌لى كورد ئه‌مانه‌ وه‌ك بنه‌ماى سه‌ره‌كى رِه‌چاو ده‌كه‌ین بۆ چونه‌ ناوگفتوگۆى به‌شدارى كردن له‌ هه‌ر هاوپه‌یمانێتى و هاوكاریه‌ك \"

به‌رپرسى مه‌كته‌بى سیاسى یه‌كگرتووى ئیسلامى كوردستان ته‌ئكیدیشى كرده‌وه‌ :\"ئێمه‌ وه‌ك یه‌كگرتووى ئیسلامى كوردستان كه‌ ئۆپۆزسیۆنین له‌كوردستادا به‌ نیسبه‌ت به‌غدادیشه‌وه‌ كه‌ كوتله‌یه‌كى جیاوازمان هه‌یه‌ له‌ ماوه‌ى رِابردوودا به‌ كرده‌وه‌ سه‌لماندومانه‌ كه‌ له‌ مه‌سه‌له‌ نه‌ته‌وایه‌تیه‌كان و به‌رژه‌وه‌ندیه‌ گشتیه‌كانى په‌یوه‌ست به‌ گه‌له‌كه‌مان توانیومانه‌ هاوهه‌ڵوێست مامه‌ڵه‌ له‌گه‌ڵ لیستى هاوپه‌یمانى كوردستاندا بكه‌ین بۆ خزمه‌تى دۆزى گه‌له‌كه‌مان .بێ گومان ئێستاش هه‌مان هه‌ڵوێستمان هه‌یه‌ له‌و باره‌یه‌وه‌ \"

بزوتنه‌وه‌ى گۆرِانیش كه‌ بۆ یه‌كه‌مجاره‌ به‌شدارى ده‌كات له‌ هه‌ڵبژاردنى په‌رله‌مانى عیراقى ,ده‌رباره‌ى مه‌رجه‌كانیان بۆ چونه‌ ناو هه‌ر هاوپه‌یمانێتیه‌ك جه‌خت له‌سه‌ر ئه‌وه‌ ده‌كه‌نه‌وه‌ كه‌ مه‌رجیان ئه‌وه‌یه‌ ئه‌و لایه‌نه‌ چۆن ده‌رِوانێته‌ كێشه‌كانى نێوان هه‌رێم و به‌غداد,رِاشیده‌گه‌یه‌نن كه‌ هه‌ر لیست و لایه‌نێكى كوردى له‌ كوردستان سیاسه‌تیان چۆن بێت به‌رامبه‌ر بزوتنه‌وه‌ى گۆرِان ,بزوتنه‌وه‌ى گۆرِانیش له‌ به‌غداد هه‌مان سیاسه‌تیان ده‌بێت .

له‌ میانه‌ى لێدوانێكى تایبه‌ت به‌ سایتى یه‌كگرتوو (محمد تۆفیق رِه‌حیم)وته‌بێژى بزوتنه‌وه‌ى گۆرِان رِایده‌گه‌یه‌نێت :\"ئێمه‌ له‌گه‌ڵ هیچ لایه‌ن و لیستێك دانانیشین تا ئه‌نجامه‌كانى هه‌ڵبژاردنه‌كان ده‌رنه‌كه‌ون ,كه‌ ئه‌نجامه‌كان ده‌ركه‌وتن ئێمه‌ سه‌یرى نه‌خشه‌ى په‌رله‌مان ده‌كه‌ین ,مه‌رجى ئێمه‌ بۆ ئه‌و لایه‌نانه‌ى كه‌ له‌گه‌ڵیان داده‌نیشین چۆن ده‌رِواننه‌ ئه‌و كێشانه‌ى له‌ نێوان به‌ غداد و هه‌ولێردا هه‌یه‌ \"

محمد تۆفیق رِه‌حیم ده‌رباره‌ى مه‌رجى گفتوگۆكردن بۆ به‌شدارى كردن له‌ هاوپه‌یمانێتى له‌گه‌ڵ لیسته‌ كوردیه‌كان ده‌ڵێت :\"مه‌رجمان ئه‌وه‌یه‌ له‌ كوردستان سیاسه‌تیان چى بێت ,سیاسه‌تى ئێمه‌ش له‌ به‌غداد له‌ به‌رامبه‌ریان به‌و جۆره‌ ده‌بێت \"

كۆمه‌ڵى ئیسلامى كورردستانیش كه‌ به‌ لیستێكى سه‌ربه‌خۆ به‌شدار له‌ هه‌ڵبژاردنه‌ په‌رله‌مانیه‌كه‌ى عیراقى 7ى ئازار كرد به‌ هه‌مان شێوه‌ رِایده‌گه‌یه‌نێت :كه‌ به‌رژه‌وه‌ندى گشتى مه‌رجى سه‌ره‌كیانه‌, هه‌روه‌ها به‌ده‌ستهێنانى هه‌ر ماف و ده‌سكه‌وتێكى حزبى به‌ پێى ئیستحاقى هه‌ڵبژاردن به‌ مافى خۆیان ده‌زانن .

له‌ لێدوانێكى تایبه‌ت به‌ سایتى یه‌كگرتوو (عه‌بدالستار عبدالمجید)وته‌ بێژى كۆمه‌ڵى ئیسلامى ده‌رباره‌ى مه‌رجه‌كانى كۆمه‌ڵى ئیسلامى بۆ چونه‌ ناو هه‌ر هاوپه‌یمانێتیه‌ك به‌ سایتى یه‌كگرتووى وت :\"ئێمه‌ وه‌ك كۆمه‌ڵى ئیسلامى هه‌ر مه‌رجێكمان هه‌بێت مه‌رجى گشتیه‌ پێویسته‌ پێش هه‌موو شتێك وه‌ك لیسته‌ كوردیه‌كان پێكه‌وه‌ كۆ ببینه‌وه‌ و ناوماڵى خۆمان رِێك بخه‌ینه‌وه‌ هه‌ندێك كێشه‌ و گیر و گرفت و گازه‌نده‌ و ساردى هه‌یه‌ له‌ هه‌رێمى كوردستان هه‌وڵ بده‌ین چاره‌سه‌ریان بكه‌ین ,به‌ تایبه‌ت ئه‌و ساردى و گرفته‌ى كه‌ له‌ نێوان گۆرِان و یه‌كێتى نیشتمانیدا هه‌یه‌,چاك بكرێته‌وه‌ پاشان ئێمه‌ ئه‌وكات هه‌رچى له‌ به‌رژه‌وه‌ندى گه‌لى كوردا بێت داده‌نیشین له‌گه‌ڵ ئه‌و لیسته‌دا \"

وته‌بێژى كۆمه‌ڵى ئیسلامى رِونیشیكرده‌وه‌ :\"وه‌كو خۆشمان كۆمه‌ڵى ئیسلامى كار له‌سه‌ر ئیستحقاقاتى هه‌ڵبژاردنه‌كان ده‌كه‌ین بۆ نمونه‌ هه‌ندێك ماف كه‌ بۆ حزب و ئه‌ندامان و كاندیدى حزبه‌كانه‌ هه‌ریه‌كه‌ پێویسته‌ به‌ ئه‌ندازه‌ى قه‌باره‌ى خۆى مافى پێ بدرێت ,مادام ئه‌ركمان له‌سه‌ره‌ به‌و مانایه‌ى هه‌وڵده‌ده‌ین بۆ پاراستنى به‌رژه‌وه‌ندیه‌كانى نه‌ته‌وه‌كه‌مان , وه‌ پاراستنى پێگه‌ى كورد له‌رِووى پۆسته‌ سیادیه‌كانه‌وه‌ ,وه‌ هه‌وڵدان بۆ زیاتر به‌ ده‌ستهێنانى مافه‌كانمان,چه‌ندین ئه‌ركى تر ,به‌لاَم هه‌ندێك شتى تر دێنه‌ پێشه‌وه‌ كه‌ په‌یوه‌ندى به‌ ئیستحقاقاتى هه‌ڵبژاردن ده‌بێت ئێمه‌ش به‌رِاستى به‌ ئه‌ندازه‌ى قه‌باره‌ى خۆمان چاوه‌رِوانى ده‌كه‌ین و داواى ئه‌و ئیستحقاقه‌ هه‌ڵبژاردنیه‌ ده‌كه‌ین ,جا سبه‌ینێ وه‌زیرێكه‌ یان هه‌رشتێك له‌و بابه‌ته‌ \"

عبدالستار عبدالمجید وته‌بێژى كۆمه‌ڵى ئیسلامى وتیشى :\" بێ گومان مه‌رجه‌كانمان سه‌باره‌ت به‌ هاوپه‌یمانى به‌ستن له‌گه‌ڵ لیستێكى كوردى ده‌گۆرِێت,به‌لاَم وه‌ك ئاماژه‌م پێدا ئێمه‌ سه‌ره‌تا زیاتر مه‌به‌ستمان ئه‌وه‌یه‌ وه‌ك كورد قسه‌ و هه‌ڵوێستمان یه‌ك بخه‌ین ,ئه‌وه‌ له‌ پێشه‌وه‌یه‌ \"

سه‌باره‌ت به‌ لیستى هاوپه‌یمانى كوردستان و ئه‌ومه‌رجانه‌ى هه‌یانه‌ بۆ چونه‌ نێو هه‌ر هاوپه‌یمانێتیه‌كى كوردى و عێراقی ئه‌وان زیاتر پێیان باشه‌ له‌گه‌ل لایه‌ن عه‌ره‌به‌بیه‌كاندا رێكه‌وتن بكه‌ن بۆ پێكهێنانى كابینه‌ى نوێ ى حكومه‌ت و له‌گه‌ڵ لایه‌نه‌ كوردیه‌كانیشدا ته‌نها هه‌ماهه‌نگى كردن بێت و چوار ساڵى رِابردووى ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌رانی عێراقیش به‌ شاترین نمونه‌و سه‌ركه‌وتوو ترین ئه‌زمون داده‌نێن وه‌ك ئه‌و هه‌ماهه‌نگیه‌ى له‌ نێوان كوتله‌ى یه‌ككرتوو وه‌ لیستى هاوپه‌یمانى له‌ به‌غدا هه‌بووه‌ له‌سه‌ر مه‌سه‌ل

سایتى یه‌كگرتوو مه‌رجى لیسته‌ كوردیه‌كان بۆ به‌ستنى هاوپه‌یمانێتى ئاشكرا ده‌كات

سایتى یه‌كگرتوو - تایبه‌ت

له‌گه‌رمه‌ى هه‌وڵدان بۆ گفتوگۆى پێكهێنانى هاوپه‌یمانى لیست و لایه‌نه‌ سه‌ركه‌وتووه‌كانى هه‌ڵبژاردنه‌ په‌رله‌مانیه‌كه‌ى 7ى ئازار , هه‌ر لیست و لایه‌نێك مه‌رج و داواكارى خۆى هه‌یه‌ بۆ به‌شدارى كردن له‌ گفتوگى پێكهێنانى هاوپه‌یمانێتى ،لایه‌نى كوردیش كه‌ به‌ چوار لیستى جیاواز به‌شدارییان كرد له‌و هه‌ڵبژاردنانه‌,له‌ به‌دواداچونێكى سایتى یه‌كگرتوودا هه‌ریه‌ك له‌و لیستانه‌ مه‌رج و داواكارى خۆیان له‌ به‌ستنى هاوپه‌یمانێتى بۆ سایتى یه‌كگرتوو ئاشكرا ده‌كه‌ن .

یه‌كگرتووى ئیسلامى كوردستان كه‌ له‌ 7ى ئازار هاوشێوه‌ى هه‌ڵبژاردنه‌ په‌رله‌مانیه‌كه‌ى عیراق له‌ ساڵى 2005به‌ لیستێكى سه‌ربه‌خۆ به‌شدارى له‌ هه‌ڵبژاردنه‌كاندا كرد بووه‌ خاوه‌ن (5)كورسى په‌رله‌مانى له‌ ناو په‌رله‌مانى عیراقیدا ,توانى ببێته‌ داهێنه‌ر و سه‌لمێنه‌رى رِاسته‌قینه‌ى فره‌لیستى له‌ هه‌ڵبژاردنه‌كان,یه‌ك هه‌ڵوێستى له‌ ناو په‌رله‌ماندا .

بۆ ئه‌مجاره‌ش مه‌رجى چونه‌ ناو هه‌ر گفتوگۆیه‌ك بۆ به‌شدارى كردنى هه‌ر هاوپه‌یمانێتیه‌ك مه‌رج و داواكاریان له‌ چوارچێوه‌ى ستراتیژیه‌تى نه‌ته‌وه‌یى و پاراستنى به‌رژه‌وه‌ندیه‌كانى هه‌رێمى كوردستان و گه‌لى كورد له‌ هه‌رشوێنێك ده‌كه‌نه‌ بنه‌ماى سه‌ره‌كى به‌ ته‌نها .

له‌و باره‌یه‌وه‌ (د.هادى عه‌لى) به‌رپرسى مه‌كته‌بى سیاسى یه‌كگرتووى ئیسلامى كوردستان له‌ لێدوانێكى تایبه‌تدا بۆ سایتى یه‌كگرتوو ئاشكراى كرد :\"ئێمه‌ وه‌ك یه‌كگرتووى ئیسلامى كوردستان له‌ چوارچێوه‌ى ئه‌و ستراتیژیه‌ى خزمه‌ت به‌ گه‌لى كورد و كوردستان و ,ئه‌و مه‌سه‌لانه‌ى په‌یوه‌ندیدارن به‌ هه‌رێمى كوردستان و گه‌لى كوردستان هه‌تا ئه‌وانه‌شى كه‌ په‌یوه‌ندیدارن به‌ ماده‌ى (140) و ناوچه‌ دابرِاوه‌كان ,وه‌ چاره‌سه‌ركردنى كێشه‌ هه‌ڵپه‌سێراوه‌كانى نێوان هه‌ولێر و به‌غداد و پاراستن و به‌رگریكردن له‌ ماف و ده‌سكه‌وته‌كانى گه‌لى كورد ئه‌مانه‌ وه‌ك بنه‌ماى سه‌ره‌كى رِه‌چاو ده‌كه‌ین بۆ چونه‌ ناوگفتوگۆى به‌شدارى كردن له‌ هه‌ر هاوپه‌یمانێتى و هاوكاریه‌ك \"

به‌رپرسى مه‌كته‌بى سیاسى یه‌كگرتووى ئیسلامى كوردستان ته‌ئكیدیشى كرده‌وه‌ :\"ئێمه‌ وه‌ك یه‌كگرتووى ئیسلامى كوردستان كه‌ ئۆپۆزسیۆنین له‌كوردستادا به‌ نیسبه‌ت به‌غدادیشه‌وه‌ كه‌ كوتله‌یه‌كى جیاوازمان هه‌یه‌ له‌ ماوه‌ى رِابردوودا به‌ كرده‌وه‌ سه‌لماندومانه‌ كه‌ له‌ مه‌سه‌له‌ نه‌ته‌وایه‌تیه‌كان و به‌رژه‌وه‌ندیه‌ گشتیه‌كانى په‌یوه‌ست به‌ گه‌له‌كه‌مان توانیومانه‌ هاوهه‌ڵوێست مامه‌ڵه‌ له‌گه‌ڵ لیستى هاوپه‌یمانى كوردستاندا بكه‌ین بۆ خزمه‌تى دۆزى گه‌له‌كه‌مان .بێ گومان ئێستاش هه‌مان هه‌ڵوێستمان هه‌یه‌ له‌و باره‌یه‌وه‌ \"

بزوتنه‌وه‌ى گۆرِانیش كه‌ بۆ یه‌كه‌مجاره‌ به‌شدارى ده‌كات له‌ هه‌ڵبژاردنى په‌رله‌مانى عیراقى ,ده‌رباره‌ى مه‌رجه‌كانیان بۆ چونه‌ ناو هه‌ر هاوپه‌یمانێتیه‌ك جه‌خت له‌سه‌ر ئه‌وه‌ ده‌كه‌نه‌وه‌ كه‌ مه‌رجیان ئه‌وه‌یه‌ ئه‌و لایه‌نه‌ چۆن ده‌رِوانێته‌ كێشه‌كانى نێوان هه‌رێم و به‌غداد,رِاشیده‌گه‌یه‌نن كه‌ هه‌ر لیست و لایه‌نێكى كوردى له‌ كوردستان سیاسه‌تیان چۆن بێت به‌رامبه‌ر بزوتنه‌وه‌ى گۆرِان ,بزوتنه‌وه‌ى گۆرِانیش له‌ به‌غداد هه‌مان سیاسه‌تیان ده‌بێت .

له‌ میانه‌ى لێدوانێكى تایبه‌ت به‌ سایتى یه‌كگرتوو (محمد تۆفیق رِه‌حیم)وته‌بێژى بزوتنه‌وه‌ى گۆرِان رِایده‌گه‌یه‌نێت :\"ئێمه‌ له‌گه‌ڵ هیچ لایه‌ن و لیستێك دانانیشین تا ئه‌نجامه‌كانى هه‌ڵبژاردنه‌كان ده‌رنه‌كه‌ون ,كه‌ ئه‌نجامه‌كان ده‌ركه‌وتن ئێمه‌ سه‌یرى نه‌خشه‌ى په‌رله‌مان ده‌كه‌ین ,مه‌رجى ئێمه‌ بۆ ئه‌و لایه‌نانه‌ى كه‌ له‌گه‌ڵیان داده‌نیشین چۆن ده‌رِواننه‌ ئه‌و كێشانه‌ى له‌ نێوان به‌ غداد و هه‌ولێردا هه‌یه‌ \"

محمد تۆفیق رِه‌حیم ده‌رباره‌ى مه‌رجى گفتوگۆكردن بۆ به‌شدارى كردن له‌ هاوپه‌یمانێتى له‌گه‌ڵ لیسته‌ كوردیه‌كان ده‌ڵێت :\"مه‌رجمان ئه‌وه‌یه‌ له‌ كوردستان سیاسه‌تیان چى بێت ,سیاسه‌تى ئێمه‌ش له‌ به‌غداد له‌ به‌رامبه‌ریان به‌و جۆره‌ ده‌بێت \"

كۆمه‌ڵى ئیسلامى كورردستانیش كه‌ به‌ لیستێكى سه‌ربه‌خۆ به‌شدار له‌ هه‌ڵبژاردنه‌ په‌رله‌مانیه‌كه‌ى عیراقى 7ى ئازار كرد به‌ هه‌مان شێوه‌ رِایده‌گه‌یه‌نێت :كه‌ به‌رژه‌وه‌ندى گشتى مه‌رجى سه‌ره‌كیانه‌, هه‌روه‌ها به‌ده‌ستهێنانى هه‌ر ماف و ده‌سكه‌وتێكى حزبى به‌ پێى ئیستحاقى هه‌ڵبژاردن به‌ مافى خۆیان ده‌زانن .

له‌ لێدوانێكى تایبه‌ت به‌ سایتى یه‌كگرتوو (عه‌بدالستار عبدالمجید)وته‌ بێژى كۆمه‌ڵى ئیسلامى ده‌رباره‌ى مه‌رجه‌كانى كۆمه‌ڵى ئیسلامى بۆ چونه‌ ناو هه‌ر هاوپه‌یمانێتیه‌ك به‌ سایتى یه‌كگرتووى وت :\"ئێمه‌ وه‌ك كۆمه‌ڵى ئیسلامى هه‌ر مه‌رجێكمان هه‌بێت مه‌رجى گشتیه‌ پێویسته‌ پێش هه‌موو شتێك وه‌ك لیسته‌ كوردیه‌كان پێكه‌وه‌ كۆ ببینه‌وه‌ و ناوماڵى خۆمان رِێك بخه‌ینه‌وه‌ هه‌ندێك كێشه‌ و گیر و گرفت و گازه‌نده‌ و ساردى هه‌یه‌ له‌ هه‌رێمى كوردستان هه‌وڵ بده‌ین چاره‌سه‌ریان بكه‌ین ,به‌ تایبه‌ت ئه‌و ساردى و گرفته‌ى كه‌ له‌ نێوان گۆرِان و یه‌كێتى نیشتمانیدا هه‌یه‌,چاك بكرێته‌وه‌ پاشان ئێمه‌ ئه‌وكات هه‌رچى له‌ به‌رژه‌وه‌ندى گه‌لى كوردا بێت داده‌نیشین له‌گه‌ڵ ئه‌و لیسته‌دا \"

وته‌بێژى كۆمه‌ڵى ئیسلامى رِونیشیكرده‌وه‌ :\"وه‌كو خۆشمان كۆمه‌ڵى ئیسلامى كار له‌سه‌ر ئیستحقاقاتى هه‌ڵبژاردنه‌كان ده‌كه‌ین بۆ نمونه‌ هه‌ندێك ماف كه‌ بۆ حزب و ئه‌ندامان و كاندیدى حزبه‌كانه‌ هه‌ریه‌كه‌ پێویسته‌ به‌ ئه‌ندازه‌ى قه‌باره‌ى خۆى مافى پێ بدرێت ,مادام ئه‌ركمان له‌سه‌ره‌ به‌و مانایه‌ى هه‌وڵده‌ده‌ین بۆ پاراستنى به‌رژه‌وه‌ندیه‌كانى نه‌ته‌وه‌كه‌مان , وه‌ پاراستنى پێگه‌ى كورد له‌رِووى پۆسته‌ سیادیه‌كانه‌وه‌ ,وه‌ هه‌وڵدان بۆ زیاتر به‌ ده‌ستهێنانى مافه‌كانمان,چه‌ندین ئه‌ركى تر ,به‌لاَم هه‌ندێك شتى تر دێنه‌ پێشه‌وه‌ كه‌ په‌یوه‌ندى به‌ ئیستحقاقاتى هه‌ڵبژاردن ده‌بێت ئێمه‌ش به‌رِاستى به‌ ئه‌ندازه‌ى قه‌باره‌ى خۆمان چاوه‌رِوانى ده‌كه‌ین و داواى ئه‌و ئیستحقاقه‌ هه‌ڵبژاردنیه‌ ده‌كه‌ین ,جا سبه‌ینێ وه‌زیرێكه‌ یان هه‌رشتێك له‌و بابه‌ته‌ \"

عبدالستار عبدالمجید وته‌بێژى كۆمه‌ڵى ئیسلامى وتیشى :\" بێ گومان مه‌رجه‌كانمان سه‌باره‌ت به‌ هاوپه‌یمانى به‌ستن له‌گه‌ڵ لیستێكى كوردى ده‌گۆرِێت,به‌لاَم وه‌ك ئاماژه‌م پێدا ئێمه‌ سه‌ره‌تا زیاتر مه‌به‌ستمان ئه‌وه‌یه‌ وه‌ك كورد قسه‌ و هه‌ڵوێستمان یه‌ك بخه‌ین ,ئه‌وه‌ له‌ پێشه‌وه‌یه‌ \"

سه‌باره‌ت به‌ لیستى هاوپه‌یمانى كوردستان و ئه‌ومه‌رجانه‌ى هه‌یانه‌ بۆ چونه‌ نێو هه‌ر هاوپه‌یمانێتیه‌كى كوردى و عێراقی ئه‌وان زیاتر پێیان باشه‌ له‌گه‌ل لایه‌ن عه‌ره‌به‌بیه‌كاندا رێكه‌وتن بكه‌ن بۆ پێكهێنانى كابینه‌ى نوێ ى حكومه‌ت و له‌گه‌ڵ لایه‌نه‌ كوردیه‌كانیشدا ته‌نها هه‌ماهه‌نگى كردن بێت و چوار ساڵى رِابردووى ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌رانی عێراقیش به‌ شاترین نمونه‌و سه‌ركه‌وتوو ترین ئه‌زمون داده‌نێن وه‌ك ئه‌و هه‌ماهه‌نگیه‌ى له‌ نێوان كوتله‌ى یه‌ككرتوو وه‌ لیستى هاوپه‌یمانى له‌ به‌غدا هه‌بووه‌ له‌سه‌ر مه‌سه‌له‌ چاره‌نوس سازه‌كان.

فوئاد مه‌عسوم كارگێرِى مه‌كته‌بی سیاسی یه‌كێتى نیشتیمانى كوردستان له‌ میانه‌ى لێدوانێكیدا بۆ سایتى یه‌كگرتوو ئاماژه‌ى به‌وه‌ كرد له‌ سه‌ره‌تاى رێكه‌وتنى هه‌ر هاوپه‌یمانێتیه‌كدا له‌ نێوان ئێمه‌ و هه‌ر لایه‌نێكى تردا مه‌به‌ست لێ ى پێكهێنانى حكومه‌تى نوێى عێراقه‌وه‌ دیاره‌ ئێمه‌ داواكاریمان ده‌بێت و ئه‌وانیش داواكاریان ده‌بێت كه‌ ئه‌مه‌ش نابێت له‌سه‌ر حسابی یه‌كتر بێت .

ئه‌و ئه‌ندامه‌ى مه‌كته‌بی سیاسی یه‌كێتى نیشتیمانى كوردستان

بۆ سایتى یه‌كگرتوو به‌ستنى رێكه‌وتنى له‌نێوان لیسته‌ كوردیه‌كان به‌دور زانى و پێ ى باش بوو په‌یوه‌ندى لیسته‌ كوردیه‌كان له‌ به‌غدا ته‌نها له‌ چوارچێوه‌ى هه‌ماهه‌نگى دابێت له‌سه‌ر مه‌سه‌له‌ چاره‌نوس سازه‌كان و كوتله‌ى یه‌كگرتووشی له‌ به‌غدا به‌ باشترین نمونه‌ هێنایه‌وه‌ كه‌ هه‌ماهه‌نگى ته‌واوى هه‌بووه‌ له‌وباره‌وه‌ له‌گه‌ڵ لیستى هاوپه‌یمانیدا .

ناوبراو وتیشی مه‌رجى سه‌ره‌كى ئێمه‌ بۆ رێكه‌وتنى له‌گه‌ڵ ئه‌و لایه‌نه‌ عێراقیانه‌ پێشینه‌ى سه‌ره‌كى هه‌رحكومه‌تێكه‌ و چۆنیه‌تى چاره‌سه‌ر كردنى ئه‌و ناكۆكیانه‌ى ئێمه‌ هه‌مانه‌ له‌گه‌ڵ حكومه‌تى ناوه‌ند دا .

ه‌ چاره‌نوس سازه‌كان.

سایتى یه‌كگرتوو

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست

کۆمێنت بنووسە