کاتێک نەفامێک قەڵەم و جەلادێک چەک و خائینێکیش دەستەڵات دەگرنە دەست، نیشتیمان دەبێتە جەنگەڵستان، چیدی بۆ ژیان دەست نادات..(دکتۆر مستەفا السباعی)


كه‌مال رِه‌ئوف سه‌رنوسه‌رى هاولاَتى : ئه‌و ده‌نگانه‌ى یه‌كگرتوو هێناوێتى نیشانه‌ى متمانه‌ى جه‌ماوه‌ره‌به‌یه‌كگرتو

Sunday, 14/03/2010, 12:00


پاش سه‌ركه‌وتنه‌گه‌وره‌كه‌ى لیستى (315)ى یه‌كگرتووى ئیسلامى كوردستان له‌هه‌ڵبژاردنه‌په‌رله‌مانیه‌كه‌ى عیراق به‌پێى ئه‌نجامه‌سه‌ره‌تاییه‌كان به‌ده‌ستى هێناوه‌.جگه‌له‌و خۆشحاڵى و ئومێده‌ى لاى جه‌ماوه‌ر و سه‌ركردایه‌تى ئه‌و حزبه‌.نوسه‌ران و رِۆشنبیران جگه‌له‌ئاماژه‌دان به‌رِۆڵ و كاریگه‌رى و مێژووى پرِ شكۆى یه‌كگرتووى ئیسلامى ,نوسه‌ران رِۆشنبیران ئه‌م ئه‌نجامه‌به‌چاوه‌رِوانكراو ده‌بینن بۆ یه‌كگرتوو به‌هۆى ئه‌و رِۆڵه‌كاریگه‌ر و ئه‌و به‌رنامه‌و پرِۆگرامه‌ى یه‌كگرتوو هه‌یه‌تى .

هێمن كه‌ریم سه‌رنوسه‌رى پێشووى گۆڤارى كلیل ,سه‌رنوسه‌رى ئێستاى گۆڤارى فشار ده‌رباره‌ى ئه‌و سه‌ركه‌وتنه‌ى یه‌كگرتووى ئیسلامى به‌م شێوه‌یه‌ بۆ سایتى یه‌كگرتوو دوا : ئه‌گه‌ر له‌بنه‌رِه‌ته‌وه‌سه‌یر بكه‌ین ده‌بینین یه‌كگرتووى ئیسلامى له‌سه‌ر شێوازى فكره‌یه‌كى زۆر به‌هێزه‌وه‌دامه‌زراوه‌ئه‌م ته‌شه‌نه‌كردنه‌ش ده‌گه‌رِێته‌وه‌بۆ به‌رزبونه‌وه‌ى ئاستى رِۆشنبیرى كۆمه‌ڵگا .چونكه‌من پێم وایه‌یه‌كگرتووى ئیسلامى له‌رِووى سیاسیه‌وه‌سه‌یر بكه‌یت .من به‌بۆچونى خۆم واى ده‌بینم یه‌كگرتوو یه‌كێكه‌له‌و حزبانه‌ى كه‌رِۆژ به‌رِۆژ له‌گه‌شه‌كردندایه‌.

ئه‌و رِۆشنبیره‌وتیشى : ئه‌گه‌ر سه‌یر بكه‌ین ئه‌مرِۆ ئه‌و كه‌سانه‌ى ده‌سه‌لاَتیان به‌ده‌سته‌وه‌یه‌ زوو ده‌یانویست به‌جۆرێك له‌جۆره‌كان ئه‌و حزبه‌(یه‌كگرتووى ئیسلامى كوردستان) ناشرین بكه‌ن ,به‌لاَم ئه‌م حزبه‌به‌هێزو ماندوو بونى خۆى توانى ئه‌و فكرو ئایدیایه‌ى خۆى هه‌یه‌تى پیشانى كۆمه‌ڵگاى بدات ,بڵێت من حزبێكم ئه‌گه‌ر تۆمه‌تم بۆ دروست بكه‌ن من ده‌مێنمه‌وه‌.كه‌واته‌حزبێك ئه‌گه‌ر بتوانێت به‌شێوه‌ى فكرى خۆى مامه‌ڵه‌بكات .ئه‌گه‌ر لایه‌نه‌كانى تریش به‌رپه‌رچى بده‌نه‌وه‌.به‌پێى پێنوس بیه‌وێت ئیش بكات

رِۆژنامه‌نوس و رِۆشنبیر هێمن كه‌ریم پێى وایه‌بون و مانه‌وه‌ى یه‌كگرتووى ئیسلامى هه‌میشه‌و رِۆژ به‌رِۆژ كۆمه‌ڵگاى كوردى سودى لێ ده‌بینێت له‌و باره‌یه‌وه‌ده‌ڵێت :.من هه‌میشه‌وتومه‌ئێستاش ده‌یڵێم یه‌كگرتووى ئیسلامى حزبێكه‌هه‌تا هه‌بێت له‌كۆمه‌ڵگادا میلله‌تى كورد و تاكى كوردى سودى لێ ده‌بینێت .وه‌هه‌تا كۆمه‌ڵگا و تاكى كورد به‌فكرێكى جوان و رِۆشنبیرانه‌بیر بكاته‌وه‌من دڵنیام یه‌كگرتوو وه‌كو گوڵێكى گه‌شاوه‌ له‌ناو چه‌پكه‌گوڵێكدا ده‌رده‌كه‌وێت له‌كۆمه‌ڵگا

جه‌ختیش ده‌كاته‌وه‌:

من وه‌ك بێ لایه‌نێك ئه‌م قسانه‌ده‌كه‌م . وه‌خاڵێكى تر ئه‌وه‌یه‌یه‌كگرتوو ده‌مێنێته‌وه‌.وه‌به‌رده‌وام له‌گه‌شه‌كردندا ده‌بێت ئه‌ویش هۆكاره‌كه‌ى ئه‌وه‌یه‌كه‌یه‌كگرتوو تێرِوانینێكى جیاوازى ده‌بێت له‌نێو هه‌موو فكره‌كانى تردا وه‌له‌نێو هه‌موو حزبه‌كانى تردا

هێمن كه‌ریم هۆكارێكى ترى گه‌شه‌كردن و فراوانبونى بنكه‌ى جه‌ماوه‌رى یه‌كگرتوو ده‌گه‌رِێته‌وه‌بۆ خه‌ڵكانى رِۆشنبیر له‌ده‌ورى ئه‌م حزبه‌كۆبۆته‌وه‌له‌و باره‌یه‌وه‌ وتى :,وه‌ئه‌م گه‌شه‌كردنه‌ى یه‌كگرتوو كه‌ئێستا زۆر بووه‌.ئه‌وه‌یه‌كه‌خه‌ڵكانى فكرى و رِۆشنبیر ده‌ورى ئه‌م حزبه‌یان داوه‌.وه‌تاكه‌كانى ناو یه‌كگرتووش هه‌میشه‌به‌ره‌و هه‌ڵكشان ده‌چێت چونكه‌ هه‌ر كاتێك تۆ هێزێكى ترى گه‌وره‌ترت هه‌بوو ئه‌و هێزانه‌نه‌یانتوانى بیبه‌ن بۆ خۆى ,ئه‌و كات ئه‌و حزبه‌گه‌وره‌تر ده‌بێت

سه‌رنوسه‌رى پێشووى گۆڤارى كلیل ,له‌هه‌منكاتدا گۆڤارى فشارى ئێستا له‌درێژه‌ى گفتوگۆكه‌یدا له‌گه‌ڵ سایتى یه‌كگرتوو ئاماژه‌به‌نمونه‌یه‌ك ده‌كات وه‌ك به‌ڵگه‌ه‌یه‌ك بۆ خۆرِاگرى و به‌هێزى ئه‌ندامان و كادیران و پاڵێوراوانى یه‌كگرتوو له‌و باره‌یه‌وه‌رِایده‌گه‌یه‌نێت : .من پێم خۆشه‌ئاماژه‌به‌نمونه‌یه‌ك بده‌م كاندیده‌كانى بزوتنه‌وه‌ى گۆرِان له‌هه‌ولێر بۆچى كشانه‌وه‌ناو یه‌كێتى ئه‌مه‌باشترین وه‌لاَمه‌بۆ ئه‌وه‌ى .ئه‌بێت خه‌ڵك سه‌یرى یه‌كگرتوو بكات .چونكه‌كاندیده‌كانى یه‌كگرتوو هیچ كه‌س و هێزێك ناتوانێت بۆ خۆى قۆرخ بكات ,ته‌نانه‌ت ناشتوانرێت هیچ كادرێكى ئه‌و حزبه‌بۆخۆى قۆرخ بكات له‌به‌ر ئه‌وه‌ى خاوه‌ن ئایدیایه‌كن له‌چوارچێوه‌ى ئه‌و حزبه‌دا .هه‌ر حزب و لایه‌نێكیش فكره‌و ئایدیاى ناو كۆمه‌ڵگاى نه‌بوو به‌رده‌وام ده‌توێته‌وه‌

ناوبراو دوپاتیشیده‌كاته‌وه‌: ,.یه‌كگرتووى ئیسلامیش هه‌میشه‌ له‌گه‌شه‌كردندایه‌. وه‌من له‌ساڵى 2005 ئه‌وه‌م وت كه‌یه‌كگرتووى ئیسلامى حزبێكه‌به‌رِاستى ئه‌گه‌ر چوار جارى تریش پارتى لێى بدات و بیه‌وێت بیتوێنێته‌وه‌هه‌میشه‌ئه‌و جۆره‌حزبه‌باشانه‌تا لێیان بدرێت چانسیان زیاتره‌بۆ گه‌شه‌كردن و به‌هێزبوون .وه‌یه‌كگرتووى ئیسلامیش به‌رده‌وام له‌گه‌شه‌كردندایه‌بۆیه‌لایه‌نه‌كانى تر زه‌فه‌رى پێده‌به‌ن و لێى ده‌ده‌ن .له‌م زه‌فه‌ر بونه‌شدا ئه‌گه‌ر تاكێكى لێ بكه‌وێت ده‌ى (10) ى تر به‌دوایدا دروست ده‌بێت

ئه‌و رِۆشنبیره‌زیاتر وتیشى .من پێم وایه‌یه‌كگرتووى ئیسلامى باشترین رِه‌وت بوو توانى فكره‌یه‌كى زۆر جوان .یه‌كه‌م حزب بوو له‌سه‌ر ئاستى كوردستان كه‌توانى ئۆپۆزسیۆنێكى جدى له‌كوردستاندا دروست بكات .وه‌من پێم وایه‌یه‌كگرتووى ئیسلامى كوردستان له‌گه‌ڵ چه‌ند لایه‌نێكى تردا ئه‌گه‌ر نه‌مێنن ئه‌وا بێ گومان رِه‌وتى ئۆپۆزسیۆن له‌كوردستاندا ده‌كه‌وێته‌ژێر پرسیاره‌وه‌.

هێمن كه‌ریم سه‌رنوسه‌رى گۆڤارى فشار پێشى وایه‌: هه‌میشه‌وه‌ك ئۆپۆزسیۆن ده‌توانین سه‌یرى بكه‌ین ,وه‌پێناسه‌شى بكه‌ین .یه‌كگرتووى ئیسلامى كارنامه‌ى حزبه‌كه‌ى به‌جۆرێكه‌كه‌خه‌ڵك رِۆژ به‌رِۆژ لێى تێده‌گات .وه‌هه‌میشه‌له‌م تێگه‌‌یشتنه‌ى خه‌ڵك و جه‌ماوه‌ره‌كه‌ى زیاد ده‌كات ئه‌گه‌رچى لایه‌نه‌كانى تر پێیان وابوو یه‌كگرتووى ئیسلامى زیانمه‌ند ده‌بێت له‌م هه‌ڵبژاردنه‌دا به‌لاَم به‌پێچه‌وانه‌وه‌بووه‌زه‌ربه‌یه‌ك بۆ ئه‌وانه‌ى واده‌زانن كه‌لایه‌نى دارایه‌ده‌توانێت پاشه‌كشه‌به‌حزبێك بكات كه‌لایه‌نى دارایى یان لاوازه‌به‌لاَم من خۆشبه‌ختم به‌م ولاَته‌ به‌وه‌ى كه‌لایه‌نى مادى پاشه‌كشه‌ى كرد و لایه‌نى فكرى به‌ره‌و پێش ده‌رِوات

ئه‌و رِۆژنامه‌نوسه‌ته‌ئكیدیشى كرده‌وه‌ یه‌كگرتووى ئیسلامیش هه‌میشه‌خوانێكى فكرى هه‌یه‌بۆیه‌هه‌ركه‌س برسى بێت بۆ ئه‌و خوانه‌ئه‌وا دڵنیابێت لاى یه‌كگرتووى ئیسلامى تێر ده‌بێت له‌و خوانه‌فكریه‌.بۆیه‌دوپاتى ده‌كه‌مه‌وه‌به‌شێوه‌یه‌كى زۆر باش گه‌شه‌ى كردووه‌من بۆ خۆم پیرۆزباییان لێ ده‌كه‌م .

رِۆژنامه‌نوس و رِۆشنبیر (هێمن كه‌ریم) سه‌رنوسه‌رى پێشووى گۆڤارى كلیل,هه‌روه‌ها سه‌رنوسه‌رى ئێستاى گۆڤارى فشار له‌كۆتایى دیمانه‌كه‌یدا له‌گه‌ڵ سایتى یه‌كگرتوو پێى وایه‌ئه‌و ئه‌نجامه‌ى یه‌كگرتووى ئیسلامى به‌ده‌ستى هێناوه‌موفاجه‌ئه‌نیه‌چونكه‌پێشتر ئه‌و گه‌شه‌سه‌ندنه‌له‌یه‌كگرتوو به‌دى ده‌كرا له‌وباره‌یه‌وه‌ رِونیكرده‌وه‌: من پێم وابێت ئه‌وه‌ى له‌یه‌كگرتووى ئیسلامى كوردستان تێ گه‌یشتبێت ئه‌م سه‌ركه‌وتنه‌ى یه‌كگرتوو به‌موفاجه‌ئه‌نازانێت . به‌ڵكو پێشتر شتكه‌بینراو بوو یه‌كگرتووى ئیسلامى دیاربوو كه‌به‌شێوه‌یه‌كى به‌رچاو گه‌شه‌ى كردووه‌.هه‌روه‌ك وتم هه‌ر هێزێكى فكرى به‌رِوانگه‌یه‌كى فكرى دروست بوبێت به‌پابه‌ندبونیان به‌ئادابى گشتیه‌وه‌دروست بوبێت .بۆ ئه‌وانه‌حاڵه‌تى موفاجه‌ئه‌یه‌كه‌له‌و رِه‌وته‌تێناگه‌ن

هه‌روه‌ها وتى.من هه‌ر له‌بانگه‌شه‌ى هه‌ڵبژاردنه‌كانى لیستى یه‌كگرتووه‌وه‌ تێگه‌یشتم كه‌یه‌كگرتووى ئیسلامى پێده‌چێت له‌قه‌واره‌ى خۆشى زۆرتر بێنێت كه‌به‌فیعلى هێناى موفاجه‌ئه‌بۆ ئه‌و كه‌سانه‌یه‌كه‌پێیان وایه‌ته‌نها و ته‌نها خۆیان ده‌سه‌لاَتدارن هه‌میشه‌ده‌توانن له‌سه‌ر گیرفان خه‌ڵك رِابكێشن , .من پێم وایه‌له‌ناو رِه‌وتى رِۆشنبیراندا ئه‌و پێشبینیه‌ده‌كرا بۆ یه‌كگرتوو ,.وه‌پێشم وایه‌موفاجه‌ئه‌بوو بۆ ئه‌و كه‌سانه‌ى خه‌یاڵیان لاى گیرفان پرِكردن و لایه‌نى داراییه‌یه‌كگرتوو موفاجه‌ئه‌ى پیشانى ئه‌و لایه‌نانه‌دا .

لێپرسراوى نوسینگه‌ى هه‌ولێرى گۆڤارى لڤین : یه‌كگرتووى ئیسلامى پلانێكى سه‌ركه‌وتوویى له‌سیاسه‌ت كردن په‌یرِه‌و كردووه‌به‌هۆى ئه‌وه‌ى ده‌نگى زیاد بووه‌.

له‌گفتوگۆیه‌كى سایتى یه‌كگرتوو له‌گه‌ڵ رِۆژنامه‌نوس (ئیبراهیم عه‌لى)لێپرسراوى نوسینگه‌ى هه‌ولێرى لڤین پێى وایه‌:یه‌كگرتووى ئیسلامى كوردستان له‌ماوه‌ى رِابردوو گوتارێكى سیاسى توندى هه‌بوو به‌رامبه‌ر به‌هێزه‌ده‌سه‌لاَتداره‌كانى هه‌رێم ئه‌مه‌ش هۆكارى سه‌ره‌كى بووه‌بۆ زیاد بونى ده‌نگى به‌تایبه‌تى له‌دواى 25/7 ى ساڵى رِابردووه‌وه‌به‌جۆرێك له‌جۆره‌كا توشى نوشستى و قه‌یران بوو به‌هۆى ئه‌و ده‌رئه‌نجامه‌خراپه‌وه‌به‌لاَم ئه‌گه‌ر سه‌یرى بكه‌ین له‌م هه‌ڵبژاردنه‌دا یه‌كگرتوو به‌ته‌نها زیاتر له‌چوار حزبه‌كه‌ده‌نگى هێناوه‌ ئه‌مه‌ش ئه‌وه‌ده‌گرێته‌وه‌كه‌یه‌كگرتوو به‌پلان بێت یان هه‌رشتێكى تر خۆى رِزگار بكات له‌و قه‌یرانه‌

ئه‌و رِۆژنامه‌نوسه‌له‌به‌شێكى ترى وته‌كانیدا ده‌ڵێت : ئه‌وه‌ى به‌لاى منه‌وه‌جێگه‌ى تێبینیه‌ ئه‌وه‌یه‌كه‌ئه‌مجاره‌یه‌كگرتوو به‌كۆمه‌ڵێك كادرى خواره‌وه‌به‌شدارى كرد به‌لاَم ئه‌نجامى زۆر زۆر باشى به‌ده‌ستهێنا به‌به‌راورد له‌گه‌ڵ هه‌ڵبژاردنه‌كانى پێشوتر كه‌زۆربه‌ى كاندیده‌كانى له‌ئه‌ندامانى مه‌كته‌بى سیاسى یاخود سه‌ركردایه‌تى حزبه‌كه‌ى بوو به‌لاَم ده‌نگى پێویستى نه‌ئه‌هێنا ,ئه‌مه‌ش جێگه‌ى هه‌ڵوه‌سته‌كردنه‌بۆ یه‌كگرتووى ئیسلامى كه‌ده‌بێت له‌داهاتوودا پشت به‌كادرى خواره‌وه‌ى خۆى ببه‌ستێت ,كه‌ده‌بینین ئه‌و كادرانه‌له‌رِێى ململانێكى سیاسى شه‌ریفانه‌وه‌ توانیویانه‌ده‌نگ بۆ حزبه‌كه‌یان زۆرتر به‌ده‌ستبهێنن .

ئیبراهیم عه‌لى لێپرسراوى نوسینگه‌ى هه‌ولێرى گۆڤارى لڤین دووپاتیشیكرده‌وه‌: ئه‌گه‌ر سه‌یر بكه‌ین ده‌بینین ئه‌مجاره‌سه‌رۆكى لیسته‌كانى یه‌كگرتوو له‌پارێزگاكاندا كادرى وه‌سه‌تى یه‌كگرتوون له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا ئه‌گه‌ر دووقات زیاتر ده‌نگیان له‌25ى ته‌موز نه‌هێنابێت ئه‌وا به‌دڵنیایه‌وه‌كه‌متر نیه‌

ناوبراو زیاتر وتیشى :به‌پێى ئه‌و ده‌ر ئه‌نجامانه‌ى هه‌ڵبژاردن بێت ده‌توانین بڵێین یه‌كگرتووى ئیسلامى پلانێكى سه‌ركه‌وتوویى له‌سیاسه‌ت كردن په‌یرِه‌و كردووه‌به‌هۆى ئه‌وه‌ى ده‌نگى زیاد بووه‌.پێوه‌رى سه‌ركه‌وتنى هه‌ر هێزێكى سیاسیش له‌سه‌ر زیاد بوون و كه‌مبونى ده‌نگ ده‌كرێت

لێپرسراوى نوسینگه‌ى هه‌ولێرى گۆڤارى لڤین (ئیبراهیم عه‌لى) له‌كۆتایى وته‌كانیدا رِونیكرده‌وه‌: ئه‌گه‌ر سه‌رنج بده‌ین له‌م هه‌ڵبژاردنه‌دا ئیسلامیه‌كان به‌شێوه‌یه‌كى گشتى ده‌نگیان زیاد بووه‌.به‌لاَم من ده‌مه‌وێت ئاماژه‌به‌جیاوازى نێوان ده‌نگه‌كانى كۆمه‌ڵى ئیسلامى و یه‌كگرتووى ئیسلامى بكه‌م .كه‌یه‌كگرتوو ده‌نگى حه‌قیقى سیاسه‌تى خۆیه‌تى ئیمتیازى حزبه‌كه‌خۆیه‌تى ,به‌لاَم كۆمه‌ڵى ئیسلامى ده‌نگى شه‌خسێكه‌ كه‌له‌رِێگاى كه‌سایه‌تى مامۆستا عه‌لى باپیر ده‌نگه‌كانى خۆى زیاد بكات

كه‌مال رِه‌ئوف سه‌رنوسه‌رى هاولاَتى : ئه‌و ده‌نگانه‌ى یه‌كگرتوو هێناوێتى نیشانه‌ى متمانه‌ى جه‌ماوه‌ره‌به‌یه‌كگرتوو , ئه‌و متمانه‌یه‌ش ده‌گه‌رِێته‌وه‌بۆ ئه‌وه‌ى كه‌یه‌كگرتوو هه‌ڵوێستێكى ئۆپۆزسیۆنانه‌ى هه‌بووه‌و خۆى یه‌كلایى كردۆته‌وه‌

كه‌مال رِه‌ئوف سه‌رنوسه‌رى رِۆژنامه‌ى هاولاَتى له‌لێدوانێكیدا بۆ سایتى یه‌كگرتوو ده‌رباره‌ى ئه‌و سه‌ركه‌وتنه‌گه‌وره‌یه‌ى كه‌یه‌كگرتووى ئیسلامى له‌هه‌ڵبژاردنه‌په‌رله‌مانیه‌كه‌ى عیراق به‌ده‌ستى هێنا ده‌ڵێت :من پێم وایه‌په‌یوه‌ندى به‌وه‌وه‌هه‌یه‌كه‌یه‌كگرتووى ئیسلامى له‌گه‌ڵ به‌ره‌ى ئۆپۆزسیۆن مایه‌وه‌ وه‌تا رِاده‌یه‌كیش وازى له‌و میانرِه‌ویه‌هێنا كه‌كارى له‌سه‌ر ده‌كرد ناوبراو زیاتر وتیشى :,بۆیه‌من پێم وایه‌ئێستا خه‌ڵك متمانه‌به‌گروپ و لایه‌نێك ده‌كه‌ن كه‌له‌سه‌ر كێشه‌كانى خه‌ڵك به‌ده‌نگ بێت ,به‌بۆچونى من جه‌ماوه‌رێك هه‌یه‌جه‌ماوه‌رى ده‌سه‌لاَته‌جه‌ماوه‌رێكى تریش هه‌یه‌جمهورى ئۆپۆزسیۆنه‌پێشتر ئه‌و هێزانه‌ى كه‌له‌نێوان ئۆپۆزسیۆن و ده‌سه‌لاَت خۆیان یه‌كلایى نه‌كردبوه‌وه‌خۆیان له‌هه‌ردوو به‌ره‌كه‌كردبوو مه‌گه‌ر ته‌نها ئه‌ندامانى خۆیان ده‌نگیان پێبدانایه‌ .به‌لاَم ئێستا جمهورێك هه‌یه‌كه‌رِه‌نگه‌یه‌كگرتوو حسابى له‌سه‌ر نه‌كردبێت به‌لاَم له‌ئێستادا ده‌نگیان پێداوه‌له‌به‌ر ئه‌وه‌ى هه‌ڵوێستیان وه‌ك هه‌ڵوێستى ئۆپۆزسیۆن پیشانداوه‌

سه‌رنوسه‌رى هاولاَتى ته‌ئكیدیشى كرده‌وه‌: :ئه‌مه‌نیشانه‌ى متمانه‌ى جه‌ماوه‌ره‌به‌یه‌كگرتوو , ئه‌و متمانه‌یه‌ش ده‌گه‌رِێته‌وه‌بۆ ئه‌وه‌ى كه‌یه‌كگرتوو هه‌ڵوێستێكى ئۆپۆزسیۆنانه‌ى هه‌بووه‌و خۆى یه‌كلایى كردۆته‌وه‌.وه‌به‌رده‌وامى ئه‌م سه‌ركه‌وتن و گه‌شه‌كردنه‌ش بۆ ئه‌داى ئه‌و په‌رله‌مانتارانه‌ده‌گه‌رِێته‌وه‌له‌په‌رله‌مانى داهاتووى عیراق

ئاسۆس هه‌ردى :به‌پێى ئه‌و ئه‌نجامه‌سه‌ره‌تاییانه‌ئه‌و رِێژه‌یه‌له‌ده‌نگ كه‌یه‌كگرتوو هێناوێتى ده‌لاله‌ت له‌وه‌ده‌كات كه‌جه‌ماوه‌رى ئه‌و حزبه‌زیادى كردووه‌ هه‌تا ئه‌گه‌ر به‌راوردى بكه‌ین له‌گه‌ڵ 25ى ته‌موز ده‌نگه‌كانى یه‌كگرتوو زیاتره‌ئه‌مجاره‌

ئاسۆس هه‌ردى به‌رِێوبه‌رى كۆمپانیاى ئاوێنه‌ له‌لێدوانێكیدا بۆ سایتى یه‌كگرتوو وتى : زووه‌بزانین ئه‌نجامى كۆتایى چیه‌به‌لاَم ئه‌وه‌ى من تێبینیم كردبێت واى بۆ ده‌چم له‌سه‌ر ئاستى هه‌موو كوردستان حسابى بكه‌ین زیادى كردووه‌,ئه‌مه‌ش ده‌لاله‌ت له‌وه‌ده‌كات كه‌جه‌ماوه‌رى ئه‌و حزبه‌زیادى كردووه‌ هه‌تا ئه‌گه‌ر به‌راوردى بكه‌ین له‌گه‌ڵ 25ى ته‌موز ده‌نگه‌كانى یه‌كگرتوو زیاتره‌ئه‌مجاره‌

به‌رِێوبه‌رى كۆمپانیى ئاوێنه‌هۆكارى ئه‌و سه‌ركه‌وتنه‌ى گه‌رِانده‌وه‌بۆ هه‌ڵوێستى ئۆپۆزسیۆنانه‌ى یه‌كگرتوو له‌و باره‌یه‌وه‌ده‌ڵێت :ئه‌مجاره‌به‌پێچه‌وانه‌ى جارانى پێشووه‌وه‌برِیاریاندا وه‌ك ئۆپۆزسیۆن بمێننه‌وه‌بۆیه‌من پێم وایه‌ئه‌مه‌ش میسداقیه‌تێكى زۆرى پێ به‌خشیون ,جارانى پێشووتر یه‌كێك له‌كێشه‌كانى كه‌یه‌كگرتوو هه‌یبوو وه‌رِه‌نگه‌هه‌ندێك له‌جه‌ماوه‌ره‌كه‌شى لێى ده‌تۆرا ده‌چووه‌حكومه‌ته‌وه‌.به‌لاَم ئه‌و هه‌ڵوێسته‌ى یه‌كگرتوو له‌25ى ته‌موزه‌وه‌تا ئێستا جه‌ماوه‌ره‌كه‌ى له‌خۆى ئاشتكردۆته‌وه‌



نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە