ئه مجاره شێخ جه عفه ر(شێخ نه زان) سه ری یه كێتی ده خوات؟

Tuesday, 10/05/2011, 12:00




وه ك لای هه موان ئا شكرایه ما وه یه كه شێخ نه زان حاڵی لێهاتووه و به هیچ كه سێك هێوور ناكرێته وه ، به تایبه تی له و كاته وه ی كه بزوتنه وه ی گۆڕان دروست بووه ...كاكه شێخ كێچ كه وتۆته كه وڵی و به هه ر چوار ده وری خۆیدا سه ما ئه كات.....خۆیشی نازانێت چی ئه كات؟
له كاتی با نگه شه ی هه ڵبژاردنه كانی 25 ی 7ی2010 دا بوو كه كاكی شێخ نه زان كۆنترۆڵی خۆی له ده ست دا، وه زۆر بێشه رمانه له گه ڕه كی تووی مه لیك ی سلێمانی په لاماری تیمی كه ناڵی KNNی دا و ئا زارێكی زۆری گه یانده كاك ئا سۆی جه مال موختار و هاوه ڵه كانی.....بینیمان یه كێتی به ناو نیشتیمانی نقه ی لێوه نه هات!!!!
له گه ڵ سه ر هه لدانی خۆپیشاندانه كانی17 ی شوباتی خوێناوی شاری سلێمانی و شارو شارۆجكه كانی ده ور و به ری دا.....بینیمان كاكه شیخ نه زان زۆر ترسنۆكانه هێزی خۆی ووته نی (زڕێڤانی) زێڕه ڤانی ...له ماوه یه كی زۆر كه مدا گه یانده سه ر شاری سلێمانی شاری هه ڵمه ت و قوربانی..به خه یاڵی خاوی بۆ سه ركوتكردنی خۆپیشانده ران و سوتاندنی كه ‌ناڵی نالیا و ئه گه ر بۆشیان كرا سوتاندنی كه ناڵیKNN...........بینیمان به م كرداره ش هاوڵاتیانی شاری سلێمانی به گشتی و هه وادارانی دڵسۆزی یه كێتی به تایبه تی به سوكایه تییه كی گه وره ییان دانا، كه هێزێكی نامۆ و بێ ڕه وشت ڕوو له شاره كه یان بكات و حورمه تی هه موو موقه داساتێكی شار بشكێنن!!بۆیه ئه وه نده ی تر دوژمنیان بۆ خۆیان دروست كرد و ڕق و كینه ی هاووڵاتیانی ئه ستوورتر كرد.

بینیمان چۆن به هه زاران پێشمه رگه، په لاماری گشت سه راكانی ئازادییان دا و هه موو سه كۆكانییان سووتاندن وكه وتنه وێزه ی هه ڵسوڕاوان ، چالاكوانانی سه راكان ، به شداربوانی خۆپیشاندانه كان و ڕاوه دوونانیان و ئازاردانیان به تایبه تی چینه ڕۆشنبیر و ئازادیخوازه كانیان....هتد.... به م كرداره قێزه وونه یان زه مانی به عسی فاشیان وه بیر خه ڵكی كوردستان هێنا یه وه.

بینیمان چۆن بێشه رمانه (شێخ نه زان)، له ده زگا ڕا گه یاندنه ڕوو ڕه شه كانی ده سه ڵاته وه هه ڕه شه ی كرد و شه كری شكاند، كه خۆپیشانده رانی سه راكانی كوردستان كۆ مه ڵێك چه قۆ وه شێن و سه رسه رین!! له كاتێك دا ئه وانه كۆمه ڵێك خه ڵكی ڕۆشنبیر و ئازادیخواز و مامۆستای ئایینی و خوێندكارانی زانكۆ و گشت چین و توێژه كانی میلله ت بوون كه بۆ نا ڕه زایی ده ربڕین هاتبوونه سه ر شه قام و دژی گه نده لییه كانی ده سه ڵات چالاكیی دوور له توند و تیژییان ده نواند.
بینیمان چۆن شێخی جه نه ڕاڵی بێ ئه ستێره ده یگووت كه هێزه كانیان سه ر پشككراون و ده ست واڵا كراون بۆ لێدانی خۆ پیشانده ران...له كاتێك دا ئێمه دڵنییاین كه زۆرینه ی ئه و هێزانه ته نها بۆ بژێوی ژیانیان بوونه ته پێشمه رگه و هه رگیز قبووڵی ئه وه ناكه ن لوله ی تفه نگ بكه نه ڕووی خوشك و برا و كه سو كاری خۆیان....

بینیمان چۆن شێخ نه زان زۆر پشت ئه ستوورانه به ته له فۆن هه ڕه شه ی كوشتنی له کاك ئه حمه د میره كردووه و بێباكانه ش گوێ به هیچ كه سێك یان هیچ یاسا و ڕێسایه ك نادات و كوردستانی بۆ خۆی كردوه به دیوه خانه كه ی باوكی ره حمه تی له ئاوایی حه مه ی كه ره م..........

تكامان وایه له
سه رۆكی به ناو هه رێمی كوردستان
سه رۆكی به ناو حكومه تی هه رێمی كوردستان
سه رۆكی به ناو په رله مانی كوردستان
هه موو دام و ده زگاكانی ڕا گه یاندنی بینرا وو بیستراو و خوێنراو
دامه زراوه كانی چالاكوانانی مه ده نی
سه ندیكای ڕۆژنامه نوسانی كوردستان

كه به هه موو شێوه یه ك هه ر كه سه و دوور و نزیك به رپرسیاره له و پێشێلكارییانه ی كه شێخ نه زان به رانبه ر خه ڵكی كوردستان په یڕه وی ده كات ، ئێوه ش لێی بێده نگن، له ئه مڕۆش به دواوه هه موومان به رپرسیارین له هه ر ڕوداوێك ئه گه ر خوا نه كرده ڕو بدات، چونكه ئه وه تا به ئاشكرا ‌هه ڕه شه ئه كات و كه سیش لێپرسینه وه ی له گه ڵ ناكات.
به گشتی ده سه ڵاتدارانی كوردستان و به تایبه تیش سه رانی یه كێتی نیستیمانی كوردستان...به رپرسیارن له هه ر ڕوداوێكی نه خوازراو ئه گه ر ڕوو بدات.....ئه گه ر نا ئه وه
دلنیاتان ده كه مه وه كه سه ره تای كۆتایی ده سه ڵاتی یه كێتی نیشتیمانی كوردستان زۆر نزیكه و وا بڕوات كاكه شێخ سه ری هه موویان ده خوات و یه كه م كه سیش كه سه ری ده خورێت سه ری مام جه لال و پاش ئه ویش سه ری دكتۆر به رهه م ،چونكه وه زیری حكومه ته كه ی ئه وه ، شه لم كوێرم ناپاریزم به هه وه سی خۆی گه مه به چاره نووسی میلله تیكه وه ئه كات.

 

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست


چەند بابەتێکی پێشتری نووسەر




کۆمێنت بنووسە