ئایدۆلۆژیا بێ وێنه‌که‌ی گۆران
Sunday, 01/08/2010, 12:00
نوسه‌رێک به ناوی کاک حسێن حسێنی وتارێکی ده‌رباره‌ی گۆڕان نوسیووه که تیادا به ئاره‌زوی خۆی گۆرانی لێ کردوین به عاله‌مێکی دی. به پێویستم نه‌زانی قسان له‌سه‌ر هه‌مو خاڵه‌کانی ئه‌و وتاره بکه‌م که پڕن له فیکری بێ سه‌ر و به‌ر. ته‌نها چه‌ند نمونه‌یه‌ک له‌وانه هه‌ڵده‌بژێرم که ئه‌ویش ئه‌مه‌ی خواره‌وه‌یه:
کاک حسێن ده‌نوسێت که (بزووتنه‌وه‌ی مه‌ده‌نی ویستی ده‌سه‌ڵات له ده‌ستی هێزه ناسیونالیسته شۆڕشگێره‌کان ده‌ربێنێت،). برای خۆم بڕوا ناکه‌م ئه‌م چه‌ند ساڵه له ئه‌شکه‌وت جێمابیت . تۆ ئه‌بێت کێ بیت که وڵاتفرۆشتنت ناوزه‌د کردوه به ناسیونالیزم؟ تۆ خۆت له کوێدای که‌وا دزی و پیاوخراپییت ناو بردوه به شۆڕشگێڕیی؟ ئنجا ئه‌گه‌ر ئه‌وانه ناسیونالیست و شۆڕشگێڕن کاک نه‌وشیروان له‌به‌رجی دژ به ناسیونالیزم و شۆڕشگێریه؟ به زیاده‌ش له‌مانه کاک نه‌وشیروان نه‌ی ویستوه ده‌سته‌ڵات له ده‌ستی ئه‌وانه ده‌ربهێنێت، ئه‌و بۆ خۆی یه‌کێکه له‌وان و ئێستاکه‌ش هه‌ر له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ندایه له په‌ڕله‌مان و به‌شخۆریی سامان و ده‌سته‌ڵات. ئه‌و به‌شه‌که‌ی خۆی جودا کردۆته‌وه. خۆ ئه‌و هیچی که‌متر نیه له حه‌مه‌ی حاجی مه‌حمود و قادر عه‌زیز. ئه‌مانه جه‌هاله‌تی خه‌ڵکان بازاڕ دروست ده‌که‌ن بۆیان. سه‌د جاران درۆتان له‌گه‌ڵ بکه‌ن به چه‌قه‌نه‌یه‌کی ده‌تان به‌نه‌وه سه‌ر هه‌مان هه‌ڵدێر.
کاکه حسێن ده‌نوسێت (ئایدولۆژیای ئه‌م بزوتنه‌وه‌یه ، ئایدولۆژیاێکی مودێرنی کوردییه واته خۆی له چوار چێوه‌کانی ئیسلامی، سۆشیالیست، یان لیبرالیسم قه‌تیس نه‌کردوه دیواره‌کانی ئایدۆلۆژییه‌که‌ی نه‌رمه‌و به ئاسانی ده‌کشێت، گۆڕان ئه‌وه‌یه که هه‌یه).
ئه‌وه‌ی کاکه حسێنم باسی ده‌کات ئایدۆلۆژیا نیه، ئه‌وه بۆقه. بۆ ئاگاداریی کاک حسێن ، بۆق چوه هه‌ر شوێنێک ره‌نگی ئه‌و شوێنه ده‌گرێ و نه‌رمیشه. بۆیه نه سوره وه‌کو کۆمۆنیزم نه شینه وه‌کو لیبرالیزم نه سه‌وزه وه‌کو یه‌کێتی و ئیسلام. ئی دی له بری ئه‌و مۆمه بۆچی وێنه‌ی بۆقێکی بێ ره‌نگ دانانێن؟
ره‌نگه ئه‌مه یه‌که‌م جار بێت له دونیادا عالمێکی کۆمه‌ڵناس ئایدۆلۆژیایه‌کی دۆزیبێته‌وه دیواری هه‌بێت و دیواره‌که‌ش نه‌رم بێ و به‌ئاسانیش بکشێت. چه‌ند ساڵێک له‌مه‌وبه‌ر پارتی و یه‌کێتی خۆیان لێ ببو به راست و ده‌یان وت باشوری عێراق سود له‌م دیموکراتیه‌ی ئێمه وه‌رگرێت. ئیستا گۆڕان به ئه‌قڵی ئه‌م عالمه تازه‌یه ئه‌م ئایدۆلۆژیا‌یه‌ی دۆزیوه‌ته‌وه که دیواری نه‌رمی هه‌یه و به ئاسانی ده‌کشێت ، خۆ ئه‌گه‌ر کاک حوسێن وه‌کو دیواره‌کانی نه‌رم و به‌کش کردوه سه‌ر ئاویشی بخات ئه‌وا باشتر ده‌توانێت ره‌وانه‌ی کات بۆ ئه‌وروپاش.
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست