کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


با ویژدانمان له‌ 14/ 4 دا ئاسوده‌بێت ..

Saturday, 28/03/2009, 12:00


باله‌ یادی کاره‌ساتی ئه‌نفاله‌کاندا کۆتایی به‌ بێده‌نگی بهێنین، با ده‌سه‌ڵاتی خه‌وتویی کوردستان به‌ ئاگابێته‌وه‌، با 14/4 ببێته‌ هه‌وێنی گۆرانکاری، له‌م ڕۆژه‌دا مه‌رج بۆ ده‌سه‌ڵاتی کوردستان دابنرێت نه‌ک داواکاری. وه‌ک ده‌زانن هه‌موو ساڵێک له‌ یادی کاره‌ساتی ئه‌نفاله‌کاندا، پاشماوه‌ی ئه‌نفالکراوه‌کان به‌شه‌رمه‌وه‌ داوا له‌ ده‌سه‌ڵات ده‌که‌ن که‌مو کورتێکانیان بۆ دابین بکرێت، یان مه‌زارگه‌یه‌ک ، مونومینتێک بۆ ئه‌نفالکراوه‌کان دروست بکرێت.
من تێناگه‌م!! بۆ پاشماوه‌ی ئه‌نفاله‌کان داواکارییان هه‌بێت ،ئه‌ی بۆ مه‌رج نه‌بێت؟
حکو‌مه‌تی هه‌رێمی کوردستان ماوه‌ی 18 ساڵه‌ داهاتی کوردستان و سه‌روه‌ت و سامان و زه‌وتکردنی زه‌وی و زاری گشتی به‌تاڵان ده‌بات به‌ هیج شێوه‌یه‌ک خۆی نه‌خستوته‌ ژێر باری به‌رپرسیارێتیه‌وه‌، ته‌ماشابکه‌ن له‌ دوای کاره‌ساتی ئه‌نفال ئه‌وانه‌ی ماون گیرۆده‌ی ده‌یان کێشه‌ی کۆمه‌ڵایه‌تی و هه‌ژاریی و نه‌بونی و نه‌خۆشی ده‌رونی بوون، هیچیان بۆ نه‌کراوه‌. هه‌ندێک جار حکومه‌تی هه‌ریم منه‌ت به‌سه‌ریاندا ده‌کات گوایه‌ ئه‌رزه‌ی پێداون له‌وه‌شدا زۆرینه‌یان بێبه‌ش کراون، ئه‌وه‌ش ئه‌رزه‌ی وه‌رگرتبێ به‌رپرسه‌کان یان منداله‌کانی ئه‌وان به‌ نرخێکی هه‌رزان لێیان کریونه‌ته‌وه‌.
حکومه‌تێک 18 سال نه‌یتوانیبێت سه‌رژمێری شه‌هیدان و ئه‌نفال کراوه‌کان بکات ،حکومه‌تێک نه‌یتوانیبێت ئاماری گوندوشارۆچکه‌ ویرانه‌کانی کوردستان بکات،حکومه‌تێک نه‌یتوانیبێت زه‌ره‌رو زیانی کۆمه‌ڵانی خه‌لکی کوردستان بزانێت، حکومه‌تیک نه‌یتوانیبێت خزمه‌ت گوزاری پێشکه‌ش بکات،حکومه‌تێک تاکو ئیستا هیچ ئه‌همیه‌تی به‌ دانشتوانی ئوردوگاکان نه‌دابێت، ده‌بێت چۆن حکومه‌تێک بێت؟
باشه‌ بۆ حکومه‌تی هه‌رێم ده‌توانێت ده‌یان گرێبه‌ستی نه‌وت ئیمزا بکات، بێگه‌رانه‌وه‌ بۆ په‌رله‌مان وجه‌ماوه‌ر،حکومه‌تێک بۆ ده‌توانی 17% داهات دێزه‌ به‌ده‌ر خونه‌ بکات، ئه‌م حکومه‌ته‌ پشتی له‌ جه‌ماوه‌رو رووی له‌ پاره‌ کردوه‌، هیچ یاساو رێسایه‌ک نییه‌ به‌ر‌ژه‌وه‌ندی نه‌ته‌وه‌ی کورد بپارێزێت، کوا ده‌وڵه‌تی موسه‌سات کوا پایه‌کانی نه‌ته‌ویی بون،هه‌موشت بۆ به‌رژه‌وه‌ندی خۆیان قۆرخ کردوه‌، هه‌رکات بیانه‌وێت ویست وئیراده‌ی گه‌ل هه‌رزان فرۆش ده‌که‌ن .
با له‌ 14/4 دا له‌ ئاستی ئه‌و هه‌موو بی حورمه‌تیه‌ی حکومه‌تی هه‌ریم پێتان ده‌کات بی ده‌نگ مه‌بن، په‌نا بۆ هه‌موو ڕێگاچاره‌یه‌ک ببه‌ن، رێێیوان،مانگرتن،داخستنی شه‌قامه‌گشتێکان، په‌کخستنی ئیشوکاری کۆمپانێکانیان،رێگرتن له‌ چونی نه‌وتو غاز که‌ به‌سه‌ر لاشه‌ی ئێوه‌دا ده‌روات به‌س دوکه‌له‌که‌ی بۆ ئێوه‌یه‌،
له‌ هه‌ڵبژادنه‌کاندا ده‌نگیان پێ مه‌ده‌ن، رێگری بکه‌ن مه‌هێلن هیچ به‌رپرسێک بێته‌ ناوتان، خبێنه‌ ئوردوگاکان، له‌ 14/4 دا ترس له‌ دڵی به‌رپرساندا بچێنن، کۆشکو ته‌لاره‌کانیان بله‌رێنن.





نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست


چەند بابەتێکی پێشتری نووسەر




کۆمێنت بنووسە