کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


بەیاننامە

Monday, 05/08/2013, 12:00


بۆ حكومەتى فیدراڵى عێراق
بۆ سەرۆكایەتى هەرێمى كوردستان
بۆ حكومەتى هەرێمى كوردستان
بۆ پەرلەمانى كوردستان
بۆ رێكخراوەكانى كۆمەڵگاى مەدەنى و راى گشتى
ئێمە وەكو رێكخراوەكانى كۆمەڵگاى مەدەنى لەسنورى گەرمیان چەند چالاكەوانێكى شارى خانەقین دژى دەستێوەردانى كاروبارى ئیدارى دەوستینەوە كە دەیانەوێت شارى خانەقین دابڕن لە ئیدارەى گەرمیان .
چونكە خانەقین ئێستا پێویستى بەخزمەتگوزارى و گرنگی پێدانە نەك جیاكردنەوەى لە گەرمیان , وەكو ئەوەى هەوڵێك هەیە بخرێتە سەر سلێمانى لەلایەن كارگێرێكى مەكتەبى سیاسى یەكێتى نشتیمانى كوردستان .
ئێمە بەهەموو شێوەیەك دژایەتى لەو پێشنیارە دەكەین بە زەرەرمەندى خەڵكى خانەقینى دەزانین چونكە گرنگیدان بە ئیدارەى گەرمیان و گەیاندنى خزمەتگوزارى بە خانەقین پێویستى بەپلان و ستراتێژى نوێ هەیە نەك جیاكردنەوەى كە لەبەرژەوەندى چەند كەسێكى حزبیە.
داوا لە حكومەتى هەرێمى كوردستان و حكومەتى عێراق دەكەین رێگرى بكات لەو جۆرە بریارانە , چونكە خانەقین بۆ گەلى كورد و ناوچەكە گرنگى خۆى هەیە .
ئێمە لەدژى بچوك كردنەوەى ئیدارەى گەرمیان و كەم كردنەوەى بوودجەى ئەو ئیدارەى دەوستێنەوە, چونكە گەرمیان موڵكى ئەنفالكراوەكان و خاوەنى قوربانى و تێكۆشانن.
ئەو جۆرە پێشنیارە تەنها خزمەت بەدوژمنانى گەلى كورد دەكات.
ئێمە لە رێگاى ئەم یاداشتەوە ئاگادارى دەسەڵات ولایەنە پەیوەندیدارەكان دەكەینەوە كە بیر لەو جۆرە بریارە نەكەنەوە ئەگەر هاتوو بەردەوام بن لەو بیركردنانەوە ئەوا رێگاى مەدەنیانە دەگرینە بەر شەقامى گەرمیان دەورژێنین .چونكە ململانێ حزبى ناو حزبێك نابێت كار بكاتە سەر سیستەمى ئیدارى و حكومڕانى هەرێمى كوردستان , ئەم كارانە دەرچوونە لە یاسا و سیستەمەكانى حكومڕانى كە بەخوێنى شەهیدان و خەڵكى بەشمەینەتى گەرمیان و كوردستان بەدەست هاتووە.


رێكخراوەكانى گەرمیان و چەند چالاكەوانێكى شارى خانەقین
4-8-2013

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە