ِكێن ئەوانەى راهێنانیان پێدەكرێت بۆسەرژمێرى گشتى ؟
Monday, 28/06/2010, 12:00
ساڵى رابردوو راهێنان بەكۆمەڵێك مامۆستا كرا بۆبەجێگەیاندنى پرۆسەى سەرژمێرى گشتى و دواتر هەنگاوێكى سەرژمێریان ئەنجامدا كەبریتیبوو لەژمارەلێدان و گەمارۆدان ، بەڵام دواتر بەهۆى بریارێكى حكومەتى عێراقەوە هەنگاوەكانى پرۆسەى سەرژمێرى گشتى وەستێندراو بریارى دواخستنى ساڵێكى بۆدرا و بریارە لەكۆتایى مانگى 10 ى ئەمساڵ ئەو پرۆسەیە ئەنجامبدرێت ئەگەر هیچ لەمپەرێكى سیاسى نەهێنرێتەپێش ، چەند رۆژێكە دیسان راهێنان بۆسەرژمێرى گشتى دەستى پێكردۆتەوە و راهێنان بەسەدان مامۆستا دەكرێت بەڵام ئەوەى جێگاى هەلوەستە لەسەركردنە پێویستە بپرسین ئەومامۆستایان كێن؟ بۆسەدا نەوەدى مامۆستایان ئاگادارى ئەو پرۆژانە نین كەبرێك دەستكەوتى ماددى تێدایە ؟ وەكو هەمووان ئاگادارین كەساڵانە هەندێك كار دێتە پێشەوە پێویستیان بەمامۆستا هەیە بۆبەرێوەبردنى ئەوكارانە بەڵام لەوپرۆسانەش حزب دەستى خستۆتە ناوى و زۆربەى ئەومامۆستایانەى كەبۆبەرێوەبردنى ئەوپرۆسانە دەست نیشان دەكرێن زۆربەیان لەلایەن دەزگا حزبیەكانەوە دادەنرین و زۆربەى مامۆستا حزبیەكان ئەوانەى سەربەحزبى دەسەڵاتدارن دادەنرێن چونكە دەستكەوتێكى ماددى تێدایە بەتایبەت لەپرۆسەى سەرژمێرى چونكە دەستكەوتێكى ماددى زیاترى تێدایە لەچاوپرۆسەى بەرێوەبردنى هەڵبژاردنەكان ، خۆى لەخۆیدا ئەمەش دیاردەیەكى نەویستراو و نەخوازراوە پێویستى بەرونكردنەوە هەیە لەلایەن وەزارەتى پلاندانان و بەرێوەبەرایەتى سەرژمێرى .
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست